ژو سی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چوو شیەوە ڕەوانە کراوە)
چوو شی

ژو سی (بە چینی: 朱熹) کە لە سەدەی دوانزەدا ژیاوە (بە چینی:朱熹; لەدایکبووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١١٣٠ تا ٢٣ی نیسانی ١٢٠٠) پێشووتر وەک چوو شی ناسراوە. مێژووناس، فەیلەسووف، خۆشنووس، شاعیر، سیاسەتوانی چینی بوو و دامەزرێنەری کۆنفۆشییەکی نوێ بوو لە چین لە سەردەمی زنجیرە فەرمانڕەوای سۆنگ، ژو کاریگەری ھەبوو لە گەشەسەندنی کۆنفۆشیۆسیزمی نوێ. بەشدارییەکی مەزنی لە فەلسەفەی چینی ھەبوو و بەشێوەیەکی بنەڕەتیانە ڕوانگەی بینینی چینی ڕێکخستەوە. کارەکانی بریتین بوون لە سەرنووسکردن و شیکردنەوە بۆ چوار کتێبەکە (کە دواتر بووە بەرنامەی تاقیکردنەوەی شاھانە) لە شاھانەی چین لە ١٣١٣ تا ١٩٠٥.

یرۆکەکانی بوونە ھۆی دامەزراندنی کۆنفۆشیی نوێ کە ئەویش بووە مایەی سەرھەڵدانی شۆڕشی شینھای لە ساڵی ١٩١١ز لە چیندا. "کۆنفۆشیی نوێ" پێکھاتبوو لە بیرۆکەکانی کۆنفۆشی و بودی و تاوی.

زانایەک بوو بە بیرگەیەکی فێرخوازی فراوانەوە لە کلاسیکەکەکان، مێژوو، شیکردنەوە، لە ژیانیدا توانی لە چەندین پۆستی حکوومی جۆراوجۆر خزمەت بکات[١]ئەگەرچیش لە پۆستی حکوومی خۆی دووردەخستەوە لە زۆربەی تەمەنی پێگەیشتوویی[٢] و ھەروەھا نزیکەی سەد کتێبی نووسیوە، دەستکاری کردووە، و پەرەی پێداوە لەگەڵ چەندین زانای تر، وەکوو مامۆستای قوتابییەکانیش کاری کردووە کە زۆربەی لە ژێر دەستی مانەوە بۆ چەندین ساڵ،

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ebrey, Patricia Buckley (1993). Chinese civilization : a sourcebook (2nd ed.). New York: The Free Press. pp. 172. ISBN 002908752X. OCLC 27226697.
  2. ^ Confucius, Edward; Slingerland (2006). The Essential Analects: Selected Passages with Traditional Commentary. Hackett Publishing. pp. 148–9. ISBN 1-60384-346-9.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]