بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیمانی تریانۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیمانی تریانۆن
سەرناوMírová smlouva mezi mocnostmi spojenými i sdruženými a Maďarskem
ناونراوە لەدوایGrand Trianon
جێGrand Trianon
لە پێشArmistice of Villa Giusti
چاپەکانTreaty of Trianon/Preamble، Treaty of Trianon Part I، Treaty of Trianon/Part II
زمانزمانی فەڕەنسی
کاتی ڕوودان٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠
بەشداربووKingdom of Hungary، ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم
ھۆکارکۆنگرەی ئاشتیی پاریس
Law identifier大正10年条約第3号

پەیمانی تریانۆن (بە ئینگلیزی: Treaty of Trianon) کە لەلایەن ھەنگاریا لەگەڵ ھاوپەیمانانی ڕۆژاوا دوای جەنگی جیھانیی یەکەم واژوو کرا، لە ھۆڵی کۆشکی گەورەی تریانۆن لە ڤێرسای لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠. ئەم پەیماننامەیە بە توندی سزای ھەنگاریای دا بەھۆی ڕۆڵی لە شەڕەکەدا. سەبارەت بە ئەمریکاش پەیماننامەکەی واژوو کرد بەڵام بە شێوەیەکی نافەرمی و لە ساڵی ١٩٢١ ئاشتییەکی جیای لەگەڵ ھەنگاریا ئەنجامدا.

ئەم پەیماننامەیە قەبارەی ھەنگاریای کەمکردەوە. لە ئەنجامدا ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٣ ملیۆن کەس کەمیکرد. و بێ بەندەر مایەوە و ناڕازیبوونی لە پەیماننامەکە ھیچ ئەنجامێکی نەبوو.

پەیماننامەکە دانی بە سنوورە نوێیەکانی نەمسا و چیکۆسلۆڤاکیا (لە پێشوودا) و ڕۆمانیادا نا. کە دواتر بە یوگۆسلاڤیا دەناسرێت. و ھەنگاریا دەبوو دەستبەرداری داواکارییەکانی بێت سەبارەت بە بەندەری فیوم، و ڕێگەی پێدرا سوپایەکی ٣٥ ھەزار کەسی بھێڵێتەوە. دەبوو ھەموو کەشتییە بازرگانییەکانی ھەنگاریا خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بکەن. و ھەنگاریا ھەریەکە لە سلۆڤاکیا و ترانسیلڤانیا و کرواتیای لەدەستدا. ھەروەھا نزیکەی سێ ملیۆن ھەنگاری لە زێدی خۆیان جیابوونەوە.[١] [٢] [٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «A kartográfia története». Babits Publishing Company. لە 30 January 2008 ھێنراوە. {{cite web}}: ماڕکئەپی لار یان تۆخ ڕێگەی پێ نادرێ لە: |publisher= (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ Történelem III. Műszaki Kiadó. 2006. p. 132.
  3. ^ Prof. PaedDr. Štefan Šutaj, DrSc. (2007). «The Czechoslovak government policy and population exchange (A csehszlovák kormánypolitika és a lakosságcsere)». Slovak Academy of Sciences. لە 10 January 2010 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)