پەروێز موشەڕەف
| پەروێز موشەڕەف | |
|---|---|
| بە ئۆردوو: پرویز مشرف | |
| لەدایکبوون | ١١ی ئابی ١٩٤٣ دەلھی، ھیندستان |
| مردن | ٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (٧٩ ساڵ ژیاوە) American Hospital Dubai، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان |
| ھۆی مەرگ | amyloidosis |
| خوشک و برا | Javed Musharraf |
| ھاوسەر | Sehba Musharraf |
| زمانی زگماکی | زمانی ئوردوو |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئوردوو، زمانی ئینگلیزی، زمانی تورکی |
| تاوانبار بە | ناپاکی کردن لە نیشتمان |
| پیشە | سیاسەتوان، financier، کارمەندانی سەربازی |
| شوێنی کارکردن | Command and Staff College، National Defence University، سوپای پاکستان |
| پۆستەکان | سەرۆک کۆماری پاکستان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، Federal Minister for Defence (Pakistan)، Chief of Army Staff، Chairman Joint Chiefs of Staff Committee |
| پەروەردە | Forman Christian College، Pakistan Military Academy، National Defence University، Royal College of Defence Studies، St Patrick's High School, Karachi |
| دانیشتووی | دەلھی، کەراچی، ئەنقەرە |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٦١ |
| کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ |
| ئەندامی حیزبی | Pakistan Muslim League، All-Pakistan Muslim League |
| کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2004 Pakistani presidential election، 2007 Pakistani presidential election |
| ئایین | ئیسلام |
| بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2004 |
| پلەی سەربازی | سەرداری یەکەم |
| لقی سەربازی | سوپای پاکستان |
| وێبگە | http://www.generalpervezmusharraf.com |
پەروێز موشەڕەف ((بە ئینگلیزی: Pervez Musharraf) (بە ئوردو: Pervez Musharraf)(لە دایکبووی ١١ی ئابی ١٩٤٣ –مردن ٥ی شوباتی ٢٠٢٣) سیاسەتوان و فەرماندەی سەربازی پاکستانی بووە، لە ساڵی ٢٠٠١ تا دەست لەکارکێشانەوەی دەیەمین سەرۆکی پاکستان بوو، بەھۆی ناڕازایەتیەکانەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی لە کارکێشایەوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند دوای ئەوەی بە تۆمەتی خیانەتی گەورە تۆمەتبارکرا بەڵام پەروێز تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە.[١][٢][٣]
موشەڕەف لە سەردەمی ڕاجی بەریتانیا لە دەھلی لەدایکبووە و لە کەراچی و ئەستەنبوڵ گەورە بووە. لە کۆلێژی خوێندنی بەرگری شاھانە لە بەریتانیا خوێندوویەتی. موشەڕەف لە ساڵی ١٩٦١ چووەتە ناو ئەکادیمیای سەربازی پاکستان و لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی سوپای پاکستانەوە کردووە و ڕۆڵێکی کارای لە شەڕی ناوخۆی ئەفغانستاندا گێڕاوە.[٤] وەک نەقیبی دووەم، موشەڕەف لە ساڵی ١٩٦٥ بەشداری شەڕی ھیندستان و پاکستان دەکات. تا ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بووەتە فەرماندەی لیوای تۆپخانە. مشەڕەف لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا پلەی بەرزکرایەوە بۆ مەیجر جەنەراڵ و فەرماندەیی فیرقەیەکی پیادەی پێدرا، ھەروەھا فەرماندەیی گرووپی خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی کرد. ھەر زوو دوای ئەوە کرا بە جێگری سکرتێری سەربازی و بەڕێوەبەری گشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.[٥]
سزای لەسێدارەدان
[دەستکاری]لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، دادگای تایبەت لە ئیسلام ئاباد سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند دوای ئەوەی بە تۆمەتی خیانەتی گەورە سزای دا،[٦] دۆسیەکە دەگەڕێتەوە بۆ تشرینی دووەمی ٢٠٠٧، کاتێک موشەڕەف دەستووری ھەڵپەسارد و باری نائاسایی لە وڵاتدا سەپاند، بۆ ئەوەی ھەنگاو بنێت بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکەی و ڕووبەڕووبوونەوەی نەیارەکانی،[٧] ئەمەش مشتومڕ و ناڕەزایەتی لە دژی لێکەوتەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٨دا ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە.[٨][٦]
مردن
[دەستکاری]پەروێز موشەڕەف لە پێنجەمین ڕۆژی شوباتی ٢٠٢٣ لە تەمەنی حەفتا و نۆ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی دوبەی ئەمریکی لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کۆچی دوایی کرد، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی.[٩][١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Dummett, Mark (18 August 2008). "Pakistan's Musharraf steps down". Work and report completed by BBC correspondent for Pakistan Mark Dummett. BBC Pakistan, 2008. BBC Pakistan. Retrieved 5 January 2015. «نسخة مؤرشفة». لە 19 أغسطس 2017 ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=(یارمەتی) - ↑ «حکم بإعدام برفیز مشرف رئیس باکستان السابق بتھمة "الخیانة العظمی"» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «حکم بإعدام رئیس باکستان الأسبق برویز مشرف بتھمة الخیانة العظمی». ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Wilson، John (٢٠٠٧). «General Pervez Musharraf— A Profile». The General and Jihad. Washington D.C.: Pentagon Press, 2007. ژپنک ٩٧٨٠٥٢٠٢٤٤٤٨١.
- ↑ «Pervez Musharraf Biography President (non-U.S.), General (1943–)». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «باکستان: القضاء یحکم علی برویز مشرف بالإعدام». لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «حکم بإعدام رئیس باکستان الأسبق برویز مشرف بتھمة الخیانة العظمی». ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «جیش باکستان یدین حکم إعدام مشرّف.. "ألم وحزن"». ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ بأی مرض نادر توفی الرئیس الباکستانی السابق برویز مشرف فی دبی
- ↑ فاة الرئیس الباکستانی الأسبق برویز مشرف فی دبی بعد صراع طویل مع المرض