پەرویز شەھریاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەرویز شەھریاری

پەرویز شەھریاری بیرکار، وەرگێڕ، ڕۆژنامەوان، و چالاکی سیاسیی ئێرانییە. ساڵی ١٣٠٥ی ک.ھ لە شاری کرمان لەدایکبوو. باوکی وەرزێڕێکی سادە بووە و دوای مردنی، ئەرکی بەڕێوەبردنی بنەماڵە کەوتە سەر ئەستۆی دایکیەوە. سەرەتا لە شاری کرمان خوێندوویە ھەتا ساڵی ١٣٢٣ی ک.ھ. پاشان ڕوو دەکاتە تاران و لەوێ لە زانکۆی تاران بیرکاری دەخوێنێ. کاتێک کە تەمەنی تەنیا نۆزدە ساڵان بووە دەبێ بە ئەندامی حیزبی توودەی ئێران و دواتر دەکەوێتە زیندانەوە. لە زینداندا فێری زمانی ڕووسی دەبێ و دوایی گەلێک پەرتووکی بیرکاری لە زمانی ڕووسیەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی فارسی. پەرویز شەھریاری خزمەتێکی زۆری بە گەشەی بیرکاری لە ئێران کردووە.

لە ڕۆژی ٢٢ی گوڵانی ساڵی ١٣٩١ی ک.ھ و لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی جەم لە تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.