پەرتبوون (ئامار)
پێوەرەکانی پەرتبوون [١] (بە ئینگلیزی: Measures of variability) بەو بەھا یان بەو ژمارانە دەوترێت کە پەرتبوون و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵە پێدراوەکان وەسف دەکەن،[٢] لە کاتێکدا ڕووکردنە چەق جەخت دەکات لەسەر ناوەندی کۆمەڵە پێدراوەکان. پەرتبوون یەکێک لە گرینگترین چەمکەکانی ئامار و مەودا یان مەودای چواریەکی، لێکنەچوون و لادانی پێوانەیی، ناسراوترین پێوەرن لە پێوەرەکانی پەرتبوون.
پێوەرەکان
[دەستکاری]ھەموو پێوەرەکانی پەرتبوون ژمارەگەلێکی نانەرێنی و ڕاستەقینەن.
مەودا و مەودای چواریەکی
[دەستکاری]مەودا سادەترین ڕێگەیە بۆ دیاریکردنی پەرتبوونی پێدراوەکان و بریتییە لە جیاوازی نێوان گەورەترین بەھا و بچووکترین بەھا. و مەودای چواریەکی یەکسانە بە جیاوازی نێوان، چواریەکی یەکەم و چواریەکی سێھەم و ھێما دەکرێت بە IQR.
ڤاریانس و لادانی پێوانەیی
[دەستکاری]ڤاریانس ھێما دەکرێت بە و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە و لادانی پێوانەیی بریتییە لە ڕەگی دووجای ڤاریانس.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم ئامار وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەرتبوون (ئامار) تێدایە. |