لادانی پێوانەیی

لە زانستی ئاماردا لادانی پێوانەیی[١] (بە ئینگلیزی: standard deviation) (ھێما دەکرێ بە σ) پێوەرێکە لە پێوەرەکانی پەرتبوون و بۆ بەراوردکردن و شیکاریی پێدراوەکان بەکار دێت. لادانی پێوانەیی بریتییە لە ڕەگی دووجای ڤاریانس. ڤاریانس بەم شێوە ھێما دەکرێت و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە:
لەم ھاوکێشەدا ناوەندی پێدراوەکان و ژمارەی پێدراوەکانە.
کورتەمێژوو[دەستکاری]
دەستەواژەی لادانی پێوانەیی یەکەم جار لەلایەن کارڵ پێرسۆن[٢] لە ساڵی ١٨٩٤ پێشنیار کرا[٣] پێشتر چەند ناوێکی تر پێشنیار کرابوو بۆ نموونە گاوس پێی دەوت ھەڵەی ناوەند.[٤]
نموونە[دەستکاری]
دۆزینەوەی لادانی پێوانەیی بۆ کۆمەڵە پێدراوی:
- ھەژمارکردنی ناوەندی کۆمەڵە پێدراوەکان:
- ھەژمارکردنی دووجای جیاوازی نێوان ناوەند و ھەر یەک لە پێدراوەکان:
- ھەژمارکردنی ڤاریانس:
- ھەژمارکردنی ڕەگی دووجای ڤاریانس یان ھەمان لادانی پێوانەیی:
تا بەھای لادانی پێوانەیی بچووکتر بێت، پێدراوەکان پەرتبوونیان کەمترە و تا بەھای لادانی پێوانەیی گەورەتر بێت پێدراوەکان پەرتبوونیان زیاتر دەبێت.
ھەڵەی ستاندارد[دەستکاری]
بۆ ھەژمارکردنی ھەڵە (error bar) لادانی پێوانەیی دابەش دەکرێت بەسەر ڕەگی دووجای ژمارەی پێدراوەکان:
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
پەراوێزەکان[دەستکاری]
- ^ بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی وێژەیی
- ^ Dodge, Yadolah (2003). The Oxford Dictionary of Statistical Terms. Oxford University Press. ISBN 0-19-920613-9.
- ^ Pearson, Karl (1894). "On the dissection of asymmetrical frequency curves". Philosophical Transactions of the Royal Society A. ١٨٥: ٧١–١١٠. Bibcode:1894RSPTA.185...71P. doi:10.1098/rsta.1894.0003.
- ^ Miller, Jeff. "Earliest Known Uses of Some of the Words of Mathematics".
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی وێژەیی
![]() | ئەم ئامار وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |