پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە عەرەبستانی سعوودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی سعودییە بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشتڕاستکرایەوە  و لە مانگەکانی دوای دا لە کۆی وڵاتانی عەرەبی لە کەنداوی فارس دا سعودییە خاوەنی زۆرترین ژمارەی تووشبووان بوو.

لە ٢١ی ئازاردا حکومەت هەستا بە هەڵپەساردنی تەواوی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و دواتر لە ٢١ی مایس دا گەشتە ناوخۆییەکان دەستیان پێکردەوە. دوای جێبەجێ کردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی شوێنەکان لەسەر چەند ئاستێكی کارگێریی ژمارەی تووشبووانی رۆژانە هەتا ٢١ی حوزەیران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردبوو وە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران دا رۆژانە ژمارەی چاکبوونەوە زیاتر بوو بەرامبەر بە ژمارەی تووشبووان. بە پێی ڕێکارێکی سێ قۆناغیی تەواوی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا هەڵگیرا جگە لە شاری مەکە.[١]

قەدەغەی هاتووچۆ[دەستکاری]

کە ٨ی ئازاردا، حکومەتی سعودییە ڕایگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتیی هەموو هاتووچۆیەك بۆ ناوەوە و دەرەوەی پارێزگای قەتیف ڕادەگیرێت تەنها ڕێگە بە دانیشتوانی شارەکە دەدرێت بچنە ناوەوە و وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە لەو زۆرینەی هاوڵاتییە تووشبووە پشتڕاستکراوەکان خەڵکی ئەو پارێزگایەن. لە ٢٤ی ئازاردا قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری وڵات ڕاگەیەندرا و بەشێوەیەکی سنووردار هاتووچۆ ڕێگەپێدراو بوو تەنها لە نێوان کاتژمێر ٧ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانی.[٢]

لە ٣٠ ئازاردا وەزارەتی ناوخۆ هەستا بە جێبەجێ کردنی قەدەغەی هەموو جۆرە هاتووچۆیەك بۆ ناوەوە و دەرەوەی پارێزگای جدە. لە ٢ی نیسان دا شارە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینە قەدەغەیەکەی هاتووچۆی ٢٤ کاتژمێریان بەسەردا جێبەجێ دەکرا. لە ٦ی نیسان دا قەدەغەی هاتووچۆی ٢٤ کاتژمێری لە شارەکانی (ڕیا ز‎، دەمام، تەبوك، زەهران و هوفوف) وە پارێزگاکانی (جدە، تائف، خوبەر و قەتیف)  جێبەجێ دەکرا و تەنها هاتووچۆی زۆر پێویستی لە نێوان کاتژمێر ٦ بەیانی بۆ ٣ی ئێوارە ڕێگەپێدراو بوو.

لە ٦ی حوزەیران دا سعودییە هەستا بە دووبارە جێبەجێ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و سنووردارکردنەکان لە پارێزگای جدە لە ڕێکەوتی ٦ بۆ ٢٠ حوزەیران و ڕێکاری سنووردارکردنەکان هەڵپەساردنی نوێژەکانیشی لە تەواوی مزگەوتەکانی شارەکە دەگرتەوە.

لە ٣٠ی مایسی ٢٠٢٠ دا، حکومەت ڕایگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە کە ڕێکەوتی ٣١ی مایسەوە تەواوی مزگەوتەکان دەکرێنەوە جگە لە مزگەوتی گەورەی مەککە (مزگەوتی ئەل حەرام) و لە ١٩ حوزەیرانیش دا تەلەڤیزیۆنی فەرمی حکومەت لێدوانی دا کە لە ڕێکەوتی ٢١ی حوزەیرانەوە ڕێگەدەدرێت مزگەوتەکانی شاری مەککە بکرێنەوە ئەگەر ڕێکارە تەندروستییە خۆپارێزییەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ بکرێن.

ڕێكارە ئابوورییەکان[دەستکاری]

لە ١٠ی مایسی ٢٠٢٠دا حکومەت ڕاگەیاندن کە لە ڕێكەوتی ١ی حوزەیران بەدواوە (دەرماڵەی ژیانکردن) هەڵدەسپێردرێت بە بڕی ١٠٠٠ ریاڵ لە رۆژێك دا، (باجی بڕیی زیادکراو - VAT ) لە %٥ بۆ %١٥ زیاد دەکرێت وە هەروەها حکومەت هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بە بڕی ١٠٠ ملیار ریاڵی سعودیی (٢٦،٦٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی). هۆکاری ئەم ڕێكاری کەمکردنەوانە دەگەرێتەوە بۆ کورتهێنان لە بودجەی چارەکەی یەکەمی ٢٠٢٠دا بە بڕی ٩ ملیار دۆلاری ئەمریکی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییە ئابورییەکانی پەتا جیهانییەکە.[٣]

لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٠دا بەپێی زانیاریە بڵاوکراوە فەرمییەکانی ناوەندی هەواڵی نێودەوڵەتی ( رۆیتەرز - Reuters ) پیشانی دەدا کە دوابەدوای پەتای جیهانی کۆرۆنا سعودییەی عەرەبی لە چارەکی دووەم دا ئابوورییەکەی بە ڕێژەی %٧ کەمی کردووە لە هەردوو بوارە نەوتی و نانەوتییەکان دا. دەسەڵاتی گشتی ئامار ڕایگەیاند کە گەشەی ئابووری کەمی کردووە بەڕێژەی %١٠.١ لە کەرتی حکومی و ڕێژەی %٣.٥ لە کەرتی تایبەت دا. بەهەمان شێوە ڕێژەی بێکاریش بەرزییەکی نوێ تۆمار کردووە بە ڕێژەی %١٥.٤. بەپێی بۆچوونی شیکەرەوان دەکرێت هەستانەوە لە زیانێکی بەو شێوەیە سەختر بێت بەهۆی کورتهێنانەکانی بوجە کە هۆکارەکەی دابەزینی نرخی نەوتە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Covid 19 Dashboard: Saudi Arabia". Archived from the original on Aug 2020. Retrieved 14 Aug 2020.
  2. ^ "An Approval Issued to fully Lift the Curfew from 06 am on Sunday, Ban on Umrah, Visit, Int'l Flights to Continue The official Saudi Press Agency". www.spa.gov.sa. Retrieved 2020-09-05.
  3. ^ "Pilgrims safely end Hajj journey". Arab News. 2020-08-02. Retrieved 2020-09-05.