پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە تورکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای کۆڤید-١٩ لە وڵاتی تورکیا بەشێکە لەو پەتا جیھانییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) کە ھەموو جیھانی گرتۆتەوە و ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢ (SARS-CoV-2). گەیشتنی نەخۆشییەکە بە وڵآتی تورکیا لە ڕێکەوتی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ دا پشتڕاستکرایەوە دوای ئەوەی پیاوێک لە ئەوروپاوە بۆ تورکیا گەڕابۆوە و ھەڵگری ڤایرۆسەکە بوو.[١] یەکەمین باری گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ەوە لە ١٥ی ئازارئ ٢٠٢٠ دا ڕوویدا و دواتر لە ١ی نیسان دا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ بە تەواوی تورکیادا پشتڕاستکرایەوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠دا، وەزیری تەندروستی تورکیا (فەھرەتین کۆجا) ڕایگەیاند کە لە ھەفتەی چوارەم دا تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە لوتکە و خەریکە بە شێوەیەکی شێواش خێرای بڵاوبوونەوەکەی کەم دەبێتەوە.[٢]

لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠دا، کۆی ژمارەی تووشبووی پشتڕاستکراو لە وڵاتەکەدا گەیشتە ٢٠١٬٠٠٠ کەس کە ١٧٥٬٠٠٠ کەسیان چاکبوونەوە و ٥٬١٠٠ کەسیان گیانیان لەدەستدابوو. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ دا، کۆی ژمارەی پشکنینە ئەرێنییەکانی ژمارەکانی وڵاتی ئێرانی تێپەڕاند و تورکیا بووە یەکەمین وڵاتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە خاوەنی ئەو ژمارە بەرزەی تووشبووبێت و لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ دا کۆی ژمارەی تووشبووی پشتڕاستکراو ژمارەی تووشبووەکانی چینی تێپەڕاند. ئەم بەرزبوونەوە لەناکاو و ھەرەمەکییەی تووشبووانی پشتڕاستکراو نەبووە ھۆی بارگرانی لەسەر سیستەمی تەندروستی گشتی و ژمارەی سەرەتای گیانلەدەستدان بە نزمی مایەوە بە بەراورد بە چەندین وڵاتی ئەوروپی. ھۆکاری ئەو ژمارە کەمەی گیانلەدەستدان بەشێوەیەکی سەرەکی دەگەڕایەوە بۆ زۆری ڕێژەی گەنج لە دانیشتوان و بەردەستبوونی ژمارەیەکی زۆر لە یەکەی چاودێری چڕ.[٣][٤]

پەروەردە[دەستکاری]

لە ٨ی ئازاردا، وەزارەتی پەروەردەی نەتەوەیی ڕایگەیاند کە ھەستاون بە بەکارھێنانی پاکەرەوەی تایبەتمەند بەمەبەستی ھێشتنەوەی خوێندگەکان بە پاکی لەدژی ھەڕەشەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. وەزیری پەروەردە (زیا سەلچوک) وتی ھەموو ڕووبەر و ڕوویەک کە کراوەیە بۆ دەستلێدان و بەرکەوتن لە خوێندگەکان دا پاکژدەکرێتەوە و خوێندنگە پیشەیییەکان ھەستاون بە بەرھەمھێنانی زیاد لە ١٠٠ تەنی ماددە پاکژکەرەوەکان بۆ بەکارھێنانی ڕۆژانە لەلایەن خوێندنگەکانەوە.[٥][٦]

وەزیری پەروەردە ھەستا بە ئەنجامدانی ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی لە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاردا و لێدوانی دا کە دوای داخستن کردەی پاکژکردنەوە لە سەرتاسەری قوتابخانەکانی وڵات دا ئەنجام دەدرێت. ھەروەھا وتی کە بەرنامەی خوێندن ڕێکدەخرێت، مەشقی پێویست و پاڵپشتییە پەروەردەیییەکان لەڕێگەی ئینتەرنێت و تەلەڤیزیۆنی (TRT)ەوە دابین دەکرێت و بەھەمان شێوە وەزارەت ھەستاوە بە گرتنەبەری ھەموو ڕێکارێکی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە پچران و دواکەوتنی بەرنامەکانی خوێندن.[٧][٨]

لە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا، دوای کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتی تورکیادا، وەزیری ڕاگەیاندن (ئیبراھیم کالن) ڕایگەیاند کە لە ١٦ی ئازارەوە ھەموو قوتابخانەکان لە تەواوی تورکیادا بۆ ماوەی ھەفتەیەک دادەخرێت. ھەروەھا زانکۆکانیش بۆ ماوەی سێ ھەفتە بە داخراوی دەمێنەوە و ھەتا کۆتای مانگی نیسان یارییە وەرزشییەکان بە داخراوی لە یاریگاکان دا ئەنجام دەدرێت. و سەرۆک ھەستا بە دواخستنی ھەموو سەردانەکانی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات.[٩]

لە ١٧ی ئازاردا، وەزیری پەروەردە ھەستا بە سەردان کردنی ستۆدیۆکانی وێستگەی تەلەڤیزیۆنی (TRT) کە خەریکی ئامادەکردنی ئەو بابەتانە بوون کە پەیوەندی ھەبوو بەسەر ڕێکاری نوێی فێرکردنی مەودا دوور و ھەروەھا ڕایگەیاند کە ڕێکار و شێوازە نوێیەکانی پەروەردە بەشێوەیەکی زۆر ورد پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و نەخشەسازی و ئامادەکردنەکان لە ٢٣ی ئازاردا بەشێوەیکی یەکجاری تەواو دەبێت و سەلجوک گووتیشی کە یەکەمین وانە لەڕێی بەکارھێنانی ئەم شێوازە نوێیە لەلایەن خۆیەوە دەوترێتەوە.

وانەکانی مەودا دوور بۆ خوێندنگە سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیییەکان لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئازاردا دەستی پێکرد و لەسەر کەناڵی تەلەڤیزیۆنی (TRT EBA TV) پەخشکرا کە کەناڵێکی نوێ بوو بە ھاوبەشی نێوان کەناڵی (TRT) و وەزارەتی پەروەردە دامەزرابوو. لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی دا وەزیری پەروەردە لێدوانی دا کە پەروەردەی مەودا دوور ھەتا ٣٠ی نیسان بەردەوام دەبێت.[١٠][١١]

قەدەغەکردنی کۆبوونەوە و گەشتکردن[دەستکاری]

ئەنجومەنی باڵای نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاند کە ڕێگە نادرێت بە ھیچ سەردانیکەرێک بۆ ناو پەرلەمان لە نێوان ڕێکەوتەکای ١٣–٣١ی ئازار. لە ١٣ی ئازاردا تورکیا بڕیاریدا بە وەستاندنی ھەموو گەشتە ھاتوو و ڕۆیشتووەکان بۆ ئەم وڵاتەنە (ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، نەرویج، دانیمارک، بەلجیکا، سوید، نەمسا و ھۆڵەندا) ھەتا ڕێکەوتی ١٧ی نیسان. ھەر لە ھەمان ڕۆژدا، وەزیری داد (عەبدولحەمید گیول) ڕایگەیاند کە چاوپێکەوتنەکان لە ھەموو بەندینخانە داخراو و کراوەکان، ھۆڵەکانی چاوپێکەوتنی خێزان و ئاڵوگۆرەکانی نێوان بەندیخانەکان بۆ ماوەی دوو ھەفتە دوادەخرێت.[١٢]

لە ١٤ی ئازاردا، دوابەدوای کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی تورکیا (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) و سەرۆکی ئازەربانیجان (ئیلھام ئەلیێڤ) ھەردوو وڵات بۆ ماوەیەکی کاتی گواستنەوەی وشکانی و ھەواییان وەستاند. ھەر لە ھەمان ڕۆژیش دا، تورکیا و جۆرجیا بڕیاری ھاوبەشانەیان ڕاگەیاند بە داخستنی دەروازەی سنوریی (سەرپی).

لە ١٥ی ئازاردا، وەزارەتی کەلتوور و گەشتوگوزار داخستنی ھەموو کتێبخانەکانی تورکیای ڕاگەیاند لە نێوان ١٦ بۆ ٣٠ ئازار. و وەزارەتی ناوخۆ ھەستا بە ڕاگەیاندنی داخستنی کاتی باخەکان، شوێنەکانی سەما، مەیخانەکان (باڕ) و یانەکانی شەوان.[١٣]

لە ١٦ی ئازاردا، بەھۆی شێوازی بڵاوبوونەوەی پەتا جیھانییەکەوە بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئاینیی تورکیا ھەستا بە قەدەغەکردنی ھەموو نوێژە بە کۆمەڵەکان لە مزگەوتەکان و نوێژەکانی ھەینی. دواتر لە ھەمان ڕۆژدا وەزارەتی ناوخۆ ھەستا بە ناردنی بەیاننامە بۆ ھەر ٨١ پارێزگاکەی تورکیا دەربارەی خۆپارێژی دژی پەتا جیھانییەکە و داخستنی کاتیی ھەموو شوێنەکانی کۆبوونەوەی گشتی وەک: قاوەخانەکان، یانەکانی وەرزشی، یانەکانی ئینتەرنێت و سینەماکان. فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند کە وڵاتەکانی (میسر، ئێرلەندا، سویسرا، سعودییە، شانشینی یەکگرتووی عەرەبی و شانشینی یەکگرتوو) زیادکراون بۆ ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی قەدەغەکردنی گەشتکردنیان لەسەر دانراوە.[١٤]

لە ٢٠ی ئازاردا، لەڕێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی وڵاتەوە بڵاوکرایەوە کە ھەموو جۆرە چالاکی یان کۆبوونەوەیەکی زانستی، کلتووری و ھونەری دوخراوە ھەتا کۆتای مانگی نیسان.

ئابووری[دەستکاری]

لە ١٨ی ئازاردا، سەرۆک ئەردۆغان داوای لە ھاونیشتمانانی وڵاتەکەی کرد لە ماڵەوە بمێنەوە و سەردانی نەخۆشخانەکانی نەکەن تەنھا لە باری لەناکاودا نەبێت و ھەروەھا وتیشی کە بانکە گشتییەکان ھەڵدەستن بە گەیاندنی مووچەی خانەنشینی تا ماڵەوە بۆ کەسانی خانەنشینبووی تەمەن سەروو ٧٦ ساڵان. ڕێکاری ئابووری بە ناوی (١٠٠ میلیارد) لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەیەندرا بەمەبەستی یارمەتیدانی کێشەی کۆمپانیاکان و خێزانانی کەم دەرامەت.[١٥]

ئەم ڕێکارە ئابوورییە ڕاگەیاندراوەنە کە دانرابوو لەلایەن حکومەتەوە دابینبکرێت دووچاری ڕەخنەگرتن بووەوە لەلایەن ناوندەکان، تاکەکەسەکان، ئابووریناسان و سیاسەتمەداران و جەختی ڕەخنەکان لەسەر نەبوونی بەرنامە و نەخشەسازییەکی ورد بوو. سەرەڕای ئەوە لە کاتی ھاندانی خەڵکی بۆ مانەوە لە ماڵەکانیان، ڕەخنە لە حکومەت دەگیرا بۆ ڕێگەدان بە کارکردنی ھێڵەکانی ئاسمانی گواستنەوەی گەشتیاران و کەم کردنەوی باج کە پشتگیری و یارمەتیدەری بواری گەشتووگوازر بوو. ڕەخنەگران داوای کەم کردنەوەی کرێی خانوبەرەیان دەکرد و خەختیان دەکردەوە لە پێویستیی دابینکردنی پاڵپشتی ھێزی کار لە بوارە جیاوازەکان دا.[١٦]

لە ٢٢ی ئازاردا، بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتی ھەموو ڕێکارەکانی (مایەپووچ بوون و جێبەجێکارییە دارایییەکان) ھەتا ٣ی نیسان وەستێنرا. دواتر لەڕێی ڕاگەیەندراوێکی دووەمی سەرۆکایەتییەوە، فەرمان کرا بە ناوەندە گشتییەکان و دامەزراوەکان ڕێگەبدەن بە کاتی کارکردنی جێگرەوە و کارکردنی مەودا دوور. بەھام شێوە ئەنجومەنی بانکەکانی تورکیا بەیاننامەیەکی دەکرد بۆ ھەموو بانکە جیاوازەکانی وڵات و ھەستا بە سنووردارکردنی کاتەکانی کارکردنیان لە ١٢ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٥ی ئێوارە.[١٧]

لە ٢٤ی ئازاردا، لەڕێی بڕیارێکی سەرۆکایەتییەوە گومرگی ھەناردە لابرا لەسەر ئیسانۆڵ، کەمامەی پزیشکی و ئامێری ھەناسەدان.

دەستەبەسەرکردن و زانیاری نادروست[دەستکاری]

دەزگاکانی سەپاندن و جێبەجێکردنی یاسا ھەستان بە دەستگیرکردنی ١٩ کەس بە تۆمەتی دروستکردنی ترس و شڵەژان لەناو کۆمەڵگەدا لەڕێی بەکارھێنانی وێنە و دەنگی «ساختە» لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان و بەئامانجگرتنی بەرپرسان و ئەفسەران بە پۆست و بڵاوکراوەی «بێ بنەما و ئاژاوەچی» کە بانگەشەیان دەکرد بۆ «بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەشێوەیکی فراوان لە تورکیا و نەگونجاوی ئەو ڕێکارانەی بەرپرسان گرتوویانەتە بەر». لە ٦ی نیسان دا، بە لایەنی کەمەوە ٧ ڕۆژنامەوان کە کاریان بۆ ڕاگەیاندنە ناوخۆیییەکان دەکرد دەستبەسەرکران بە تۆمەتی چۆنییەتی شێوازی گواستنەوەی ھەواڵەکانی پەتا جیھانییەکە. ھەندێک لە ڕۆژنامە بینانییەکان ئەو کردارانەیان بە چاودێرکردین و قەدەغەکردنی زانیاری «سانسۆرکردن» ناودەبرد.[١٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sağlık Bakanı Koca: Türkiye'de 4. haftada vaka artış hızı düşüşe geçti". Anadolu Agency. 14 April 2020. Retrieved 10 May 2020.
  2. ^ "Turkey confirms first coronavirus patient, recently returned from Europe". Daily Sabah. 11 March 2020. Retrieved 11 March 2020.
  3. ^ "The Battle Over the Numbers: Turkey's Low Case Fatality Rate". Institut Montaigne. 4 May 2020. Retrieved 10 May 2020.
  4. ^ "Türkiye: Kişi başına düşen yoğun bakım yatağı 2012-2018 arasında yüzde 46 arttı; Avrupa'da durum ne?". Euronews. 5 May 2020. Retrieved 10 May 2020.
  5. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  6. ^ Reynolds, Matt (4 March 2020). "What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?". Wired UK. ISSN 1357-0978. Archived from the original on 5 March 2020. Retrieved 5 March 2020.
  7. ^ "Crunching the numbers for coronavirus". Imperial News. Archived from the original on 19 March 2020. Retrieved 15 March 2020.
  8. ^ "High consequence infectious diseases (HCID); Guidance and information about high consequence infectious diseases and their management in England". GOV.UK (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 3 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  9. ^ "World Federation Of Societies of Anaesthesiologists – Coronavirus". www.wfsahq.org. Archived from the original on 12 March 2020. Retrieved 15 March 2020. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Koranavirüs Bilim Kurulu ne zaman kuruldu, üyeleri kimlerdir? İşte Bilim Kurulu ile ilgili merak edilenler..." Akşam (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 26 March 2020. Retrieved 26 March 2020.
  11. ^ "Turkey remains firm, calm as first coronavirus case confirmed". Daily Sabah. 11 March 2020. Retrieved 26 March 2020.
  12. ^ "Coronavirus spreads to more countries: All the latest updates". Al Jazeera. Archived from the original on 20 February 2020. Retrieved 24 February 2020.
  13. ^ "Turkey stops all flights from China as part of coronavirus measures – Turkey News". Hürriyet Daily News. Archived from the original on 24 February 2020. Retrieved 24 February 2020.
  14. ^ Wintour, Patrick (23 February 2020). "Turkey and Pakistan close borders with Iran over coronavirus deaths". The Guardian.
  15. ^ "Turkey leading example in fight against coronavirus". Daily Sabah (بە ئینگلیزی). 8 March 2020. Retrieved 10 March 2020.
  16. ^ "Cumhurbaşkanlığı Sözcüsü Kalın: İlk, orta ve liseler 1 hafta üniversiteler 3 hafta tatil edilecek". Retrieved 12 March 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  17. ^ "Ulaştırma ve Altyapı Bakanı Turhan: 9 ülkeye uçuşlar durduruldu". Anadolu Agency. 13 March 2020. Retrieved 13 March 2020.
  18. ^ "Turkey's Diyanet bans prayer gatherings, Friday prayers in mosques due to coronavirus". Daily Sabah. 16 March 2020. Retrieved 16 March 2020.