پێڕستی ڕووداوەکانی ترس لە بێگانە و ڕەگەزپەرستی دەربارەی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ کە لە شاری ووھانی وڵاتی چین لە ڕێکەوتی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دا سەریھەڵدا بووەتە ھۆی دەرکەوتنی زیاتری دیاردە و ڕووداەکانی (ترس لە خەڵکی چینی، ترس لە بێگانە، جیاکاری، توندوتیژی و ڕەگەزپەرستی بەرامبەر ئەو خەڵکانی بە نەژاد یان ڕووخسار سەر بە ئاسیای ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیان. لەگەڵ تەشەنەکردنی پەتا جیھانییەکە و سەرھەڵدانی خاڵە نەخۆشییە چڕەکان لە (ئاسیا، ئەورووپا و ئەمریکا) و جیاکاری بەرامبەر ئەم کەسانە لە خاڵە نەخۆشییە چڕەکان دا ئەنجامدراوە و تۆمار کراوە. ھەروەھا ڕووداوەکان بوونە ھۆی زیادبوونی کردە و دیاردەکانی وەک (ترس لە ئیسلام، ترس لە ھاوڕەگەزخوازان، ترس لە ڕەگەزگۆراوان و دژە جولەکەیی)[١]

ئەفریقا[دەستکاری]

وڵاتی کامیرۆن[دەستکاری]

بالوێزخانەی ئەمریکا لە یاوندێ ھەستا بە دەرکردنی ئاگادارییەکی گەشتکردن بۆ ھاوڵاتیانی ئەمریکی دوای ئەوەی دیاردەی «دەستدرێژی زارەکی، دەستدرێژی لەسەر ئینتەرنێت، بەرد ھاویشتن و پێداکێشانی ئۆتۆمبیلی کەسانی بیانیی» تۆمارکرابوو.[٢]

میسڕ[دەستکاری]

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی بالوێزخانەی یابان لە قاھیرەی پایتەخت. کارمەندی فرۆشگاکان دوو دڵ بوون لە پێشکەشکردنی خزمەت بە کریارە یابانییەکان و نەخۆشی پەتای جیھانیی کۆرۆنا بووەتە ھۆیەکەی نوێ بۆ سەزەنشت کردن و دەستدرێژی کردنە سەر کەسانی یابانی لەسەر شەقامەکان."[٣]

لە ڕێکەوتی ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ دا، شۆفێرێکی ئوبەر دەستبەسەرکرا دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆکەی بڵاودەبێتەوە کە شۆفێرەکە بەزۆر سەرنشینێکی چینی دادەبەزێنێت لە ئۆتۆمبیلەکەی لەسەر ڕێگایەکەی خێرای قاھیرە بەو گومانەی دەکرێت سەنشینەکە ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت. لە گرتە ڤیدیۆیییەکەدا، دەنگێک دەبیسترێت کە بە گاڵتە و گەپەر ھاواردەکات "یەکەمین تووشبووی کۆرۆنا لە میسڕ!" وە ھەر ھەمان دەنگ بە شۆفێرەکە دەڵێت "خودا پشتیوانیت بکات، فڕێیدە دەرەوە". لە دوای دابەزاندنی ئەم ڤیدیۆیە، ڕووداوەکە بووە ھۆی دانگدانەوە و تووڕەیییەکەی زۆر لە ناو میسرییەکان دا. ھەندێک لە ھاوڵاتییانی میسری ھەستان بە سەردانیکردنی کابرا چینییەکە لە ئۆتێلەکەی و داوای لێبووردنیان لێ کرد لەسەر ڕووداوەکە و کارەکەیان بەتوندی ئیدانە کرد.[٤][٥]

باشوری ئەفریقا[دەستکاری]

کابرایەکەی بە نەژاد چینیی لە جۆھانسبێرگ بە ڕۆژنامەی (Deutsche Well - DW)ی ئەڵمانی گووت کە چەندین وتەی توند لەلایەن ھاونیشتمانیانی وڵاتەکەوە دەربردراوە وەک «کەسە چینییەکان بکەنە دەرەوە» و «ھیوادارم ئەم ڤایرۆسە ھەموویان تەواو بکات.»[٦]

ئاسیا[دەستکاری]

ئێران[دەستکاری]

حکومەتی ئێرانیی «زاینۆنیستەکان» ی بە ھۆکار دانا بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی لە وڵاتەکەدا. (سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی - IRGC)ی ئێران بانگەشەی بۆ ئەوە دەکرد کە ئیسرایل ھەستاوە بە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە وەک جۆرێک لە جەنگی زیندەیی. ئەم بانگەشانە لەلایەن چەندین ناوەند و لایەنەوە وەک دژە جویی ھەژماردەکرا.[٧]

عێراق[دەستکاری]

کەسایەتی دیاریی ئیسلامی (موقتەدا سەدر) لۆمەی ھاوسەرگیری ھاوڕەگەزانی دەکرد دەربارەی ئەم پەتا جیھانییە و داوای دەکرد ئاڵای ئیسلامی لە تەواوی جیھان دا ھاڵبدرێت.

ئیسرایل[دەستکاری]

زیاد لە ١٠٠٠ گەشتیاری کۆریای باشور ڕێنمای کرابوون خۆیان بەدووربگرن لە سوێنە گشتییەکان و لە ئوتێلەکانیان دا بە تەنھایی خۆیان بمێنەوە. سوپای ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە لە پلانیایەتی ٢٠٠ ھاوڵاتی کۆریای باشور لە بنکەیەکی سەربازی دا کەرەنتین بکات. زۆرێک لە بەشەکەی دیکەی ئەو ھاوڵاتییانەی کۆریای باشور ڕەت دەکرانەوە لەلایەن ئوتێلەکان و فشاریان دەخرایە سەر شەوان لە فرۆکەخانەی بن گۆرین بمێننەوە. ڕۆژنامەیەکی ئیسرایلی ھەستا بە بڵاوکردنەوەی سکاڵایەکی کۆریی کە «ئیسرایل وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا مامەڵە لەگەڵ گەشتیارە (کۆریی و ئاسیایییەکانی دیکە) دا دەکات»[٨]

لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠دا، پیاوێکی بەڕەچەڵەک ھیندی لە کۆمەڵگەی «بنێی مەناش» دا ھێرشی کرایە سەر و لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لیێدرا و بە «چینیی» و «کۆرۆنا» بانگیان دەکرد.

کوەیت[دەستکاری]

بەمەبەستی دوان لەسەر کەمیی توانای نەخۆشخانەکانی کوەیت بۆ چارەسەرکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ دا، نمایشکاری کوەیتی (حەیات ئەل فەھاد) بانگەشەی دەکرد بۆ گەڕاندنەوەی کرێکارە کۆچبەرەکان و دەیگووت 'فرێیان دەنە ناو بیبانەوە." ئەم جۆرە وتانەی نمایشکارە کوەیتییەکە بووە ھۆی دروستکردنی تووڕەیییەکی یەکجار زۆر لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دا.

چین[دەستکاری]

چەندین جار ڕوویداوە کە دانیشتوانی شاری ووھان لە ئوتێلی شارەکانی دیکە ڕەت کراونەتەوە وە زانیارییە کەسییەکانیان (نازنامەی ژمارەی تەلەفۆنەکانیان، ژمارەی تەلەفۆنەکانیان ناونیشانی ماڵیان) بە مەبەست لە تۆرەکانی ئینتەرنێت دا بڵاوکراوەتەوە یان لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەلایەن خەڵکی بێگانەوە بێزار کراون. لەگەل ئەوەشدا چەند شوێنێک ھەڵدەستان بە دانانی نیشانەکان لە دەیگوت «خەڵکی ووھان و ئۆتۆمبیلی پارێزگای ھیۆبێی بەخێرھاتنیان ناکرێت لێرە و نەویستراون.» چەندین ئۆتێل و میوانخانە ئەو کەسانەیان ڕەت دەکردەوە کە ناونیشانەکانیان شاری ووھان بوو.

چەندین ئۆتێڵ ڕەتیان دەکردەوە ڕێبەری گەشتێکی شاری ووھان وەربگرن دوای ئەوەی ڕێبەرەکە لە وڵاتی سینگاپوراوە بەرەو ھانگزو گەڕابۆوە و تەنانەت یەکێک لە کارمەندانی ئوتێلەکە ھەستا بە پەیوەندی کردن بە پۆلیسەوە بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی ڕێبەرەکە ئەنجام بدرێت و داوایان لە پۆلیس دەکرد کەرەنتین بکرێت. لەچوارچێوەی ئەم ڕووداوانەدا، چەندین شار و ناوچەی دەرەوەی پارێزگای ھیوبێی ھەڵدەستان بە پەیڕەوکردنی ڕێکاری دووبارە نیشتەجێ کردنەوەی ھاوڵاتیانی ھوبێی لە ناوچەیەکەی دیاریکراودا یان دانانی شوێنێکی تایبەتیی دیاریکراو بۆ ھاوڵاتیانی ھوبێی. لە شارەکانی ژەنگ جەنگ، جین شینگ و لکوان حکومەتە خۆجێیەکانی ناوچەکە ھەڵدەستان با خەڵاتکردنی بڕی ١٠٠٠ یەن بەو کەسانەی زانیاریان دەدا لەسەر ئەو کەسانەی سەردانی ووھانیان کردوە بەڵام لە بەڵگەنامە فەرمییەکان دا تۆماریان نەدەکرد.[٩]

لە شآری مێژو ئەو ھاوڵاتیانەی زانیارییان دەدا لەسەر خەڵکانی ووھان بە ٣٠ کەمامەی دەمولوت خەڵات دەکران.

ھۆنگ کۆنگ[دەستکاری]

زیاد لە ١٠٠ چێشتخانەی ھۆنگ کۆنگ ئامادە نەبوون پێشوازی لە خەڵکانی چینی بکەن و تەنانەت یەکێک لەو چێشتخانانە داوای لە کڕیارانی دەکرد کە ھەستن بە پیشاندانی کارتی نازنامەی ھۆنگ کۆنگ بەمەبەستی سەلماندنی ئەوەی کە خەڵکی چین نیین. چێشتخانەیەکی مەعکەرۆنی یابانی (ھینگ ھۆم) ڕەتدەکردەوە خواردن بە کڕیاری چینی بدات و لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک چێشتخانەکە دەیگوت "دەمانەوێت بۆ ماوەیەکی درێژتر بژین و کڕیارە ناوخۆیییەکانیام بپارێزین بۆیە تکایە بەجێمان بێڵن)

نموونەیەکی دیکە بریتییە لە (کۆنگ وینگ) کە لە ڕێکەوتی ٢٨ ی کانوونی دووەم دا کە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند کە تەنگا خۆراک بۆ قسەکەرانی ئینگلیزی دەدات و لەبەر ئەوەی حکومەت ھەڵنەستاوە بە داخستنی سنوورەکان ناتوانن خۆراک بەو کەسانە بدەن کە بە چینیی قسە دەکەن.

سعودییەی عەرەبی[دەستکاری]

وێنەی کرێکارێکی کۆچبەری باشوری ئاسیایی کە وەک دەست پاکژکەرەوە خۆی گۆریبوو وە دەمامکێکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیی لە دەموچاودا بوو دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و بووە ھۆی توڕەیییەکی جیھانی و وەک نموونەیەکی دیکەی «ڕەگەزپەرستی ڤایرۆسی کۆرۆنا» ھەژماردەکرا. دواتر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی ھەستا بە داوای لێبوردن کردن دەربارەی ڕووداوەکە.

شانشینی یەکگرتووی عەرەبی[دەستکاری]

دوابەدوای لێدوانەکانی نمایشکاری کوەیتی (حەیات ئەل فەھاد) دەربارەی ناردنەوەی کرێکارە کۆچبەرەکان بۆ بیابانەکان یان گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان بەھۆی کۆڤید-١٩ەوە" شاعیری ئیماراتی (تاریق ئەل مەحیاس) ڕوونکردنەوەی دا لەسەر وتەکەی نمایشکار (حەیات ئەل فەھاد) و گوتی "ئێمە کە دەڵێین (کۆچبەرەکان) مەبەستمان کەسانی ئاسیایییە نەک عەرەبەکان." و گووتی کە کرێکارە عەرەبەکانی میسڕ و سودان باشترن وەک لە کرێکارە ئاسیایییەکان (ھیندی و بەنگالی) و زیاتر بەردەوام بوو کە "لە کەنداودا ئاسیایییەکان ھەرگیز مامەڵەی یەکسانییان لەگەڵ دا ناکرێت لەگەڵ عەرەب دا." کاتێک وتەکانی بووە ھۆی تورەیییەکی بەرفراوان لە ئیمارات دا، (تاریق ئەل مەحیاس) گوتی کە ئەو کەسێکی ڕەگەزپەرست نییە چونکە خۆی خزمەتکارێکی ئاسییای ھەیە. دواتر لەلایەن دەسڵاتە ئیماراتییەکانەوە دەستگیر کرا بەتۆمەتی بڵاوکردنەوە و ھاندانی ڕق و کینە.[١٠]

ھەنگاریا[دەستکاری]

بازرگانییە خاوەن چینییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو ژمارەی فرۆشتنیان کەمی کردووە کە خاوەن کارەکان ھۆکاری ئەم دابەزینە بەرچاوە دەگەرێنەوە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا. ھەندێک لەو کارانەی کاریان تێکراوە ھەوڵیان داوە خۆیان وا پیشان بدەن کە نەژادی وڵاتێکی دیکەی ئاسییان وەک لەوەی چینیی بن بۆ بەدەست ھێنان و بەرزکردنەوەی ژمارەی فرۆشتن و کڕیارەکانیان.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Stop the coronavirus stigma now". Nature (بە زمانی ئینگلیزی). 7 April 2020. پەڕە 165. doi:10.1038/d41586-020-01009-0. لە ڕێکەوتی ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  2. ^ "Coronavirus: Expats fear abuse in Africa". DW.COM (بە زمانی ئینگلیزی). 20 March 2020. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  3. ^ "Coronavirus outbreak stokes anti-Asian bigotry worldwide". The Japan Times Online (بە زمانی ئینگلیزی). 18 February 2020. ISSN 0447-5763. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 18 February 2020. لە ڕێکەوتی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  4. ^ Al Sherbini، Ramadan (13 March 2020). "Driver jailed for dumping Chinese man on highway over virus fears in Egypt". Gulf News. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 12 March 2020. لە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  5. ^ Shalaby، Khaled؛ Fayyad، Huthifa (10 March 2020). "'Racist': Outrage after Egyptian driver kicks out Asian passenger over corona panic". Middle East Eye. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 12 March 2020. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  6. ^ "Coronavirus triggers xenophobia in some African countries". The Globe and Mail. لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  7. ^ "Coronavirus triggers xenophobia in some African countries". لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  8. ^ Eguegu، Ovigwe. "Why Are so Many Nigerian Doctors and Journalists Upset About a Chinese Medical Team Coming to Advise on COVID-19?". The China Africa Project (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە. 
  9. ^ Coronavirus fuels anti-Chinese discrimination in Africa (1:17 minutes in) (بە زمانی ئینگلیزی)، لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە 
  10. ^ "LGBT community raided in Uganda over social distancing". ABC News (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 2020-04-13 ھێنراوە.