پێڕستی پاڵێوراوانی ٨٤ەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەسغەر فەرھادی دەرھێنەری ئێرانی، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی بۆ فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سمین بەدەستھێنا.

پێڕستی پاڵێوراوانی ٨٤ەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی (بە ئینگلیزی: List of submissions to the 84th Academy Awards for Best Foreign Language Film) پێڕستی پاڵێوراوانە بۆ ٨٤ەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی. ئەکادیمیای ھونەر و زانستە سینەمایییەکان. بانگھێشتی پیشەسازییە سینەمایییەکانی وڵاتە جیاوازەکانی کردووە بۆ ئەوەی ساڵانە باشترین فیلمی خۆیان پێشکەش بکەن بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی ئەم بەشە لە دوای دروستکردنی خەڵاتەکەوە لە ساڵی ١٩٥٦ زیادکراوە.[١] ئەم خەڵاتە ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیاوە پێشکەش بە فیلمێکی درێژ دەکرێت کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرھەم ھێنرابێت و بە زمانی ئینگلیزی نەبێت.[٢] لیژنەی خەڵاتی فیلمی زمانی بیانی سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات و پێداچوونەوە بە ھەموو فیلمە پێشکەشکراوەکاندا دەکات.[٣] ھەفتەیەک پێش ڕاگەیاندنی پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسکار نۆ پاڵێوراو ئاشکرا دەکەن.[٤]

دوا وادە بۆ ناردنی فیلمەکان بۆ ھەموو وڵاتان ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بوو.[٥] ئەو فیلمانەی کە دەنێردرێت، دەبێت سەرەتا لە نێوان ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ و ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە سینەماکانی وڵاتەکانیان نمایش بکرێن.[٦] لە ١٣ی تشرینی یەکەم، ئۆسکار ڕای گەیاند کە ٦٣ وڵات وەرگیراون بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی لە ساڵی ٢٠١٢،[٤] کە لەنێویاندا وڵاتی نیوزلەندا ھەبوو کە بۆ یەکەمجارە بەشداری بکەن.[٧][٨] لە ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ نۆ فیلم لە لیستێکی کورت ڕاگەیەندرا.[٩] دوای شەش ڕۆژ لیستەکە کورت کرایەوە بۆ پێنج پاڵێوراو.[١٠] ئێران بە فیلمی جیابوونەوەی نادر لە سیمین لە ٨٤ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٢ وەک براوە ڕاگەیەندرا.[١١]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمی خەڵاتی ئۆسکار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "History of the Academy Awards 2 - Academy of Motion Picture Arts and Sciences". web.archive.org. 2008-06-22. Retrieved 2023-08-24.
  2. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  3. ^ "Rule Fourteen: Special Rules for the Best Foreign Language Film Award". {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help); |archive-url= requires |url= (help); Missing or empty |url= (help)
  4. ^ "Best Foreign Language Film Award | Rules for the 83rd Academy Awards | Academy of Motion Picture Arts & Sciences". web.archive.org. 2011-06-23. Retrieved 2023-08-24.
  5. ^ "Academy Press Office". press.oscars.org. Retrieved 2023-08-24.
  6. ^ "Best Foreign Language Film Award | Rules for the 83rd Academy Awards | Academy of Motion Picture Arts & Sciences". web.archive.org. 2011-06-23. Retrieved 2023-08-24.
  7. ^ Bulbeck, Pip (2011-09-29). "'The Orator' Named New Zealand's First Foreign-Language Oscar Entry". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-24.
  8. ^ "New Zealand submits Samoan film to Oscars". BBC News (بە ئینگلیزی). 2011-10-14. Retrieved 2023-08-24.
  9. ^ "9 Foreign Language Films Vie for Oscar®". web.archive.org. 2012-05-18. Retrieved 2023-08-24.
  10. ^ "Oscars 2012: Winners in full". BBC News (بە ئینگلیزی). 2012-01-24. Retrieved 2023-08-24.
  11. ^ Staff, T. H. R. (2012-02-26). "Oscars 2012: Complete Winners List". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-24.