پریتی زینتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون (١٩٧٥-٠١-٣١) ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
شیملا، ھیماچەل پرادیش، ھیندستان
پیشەئەکتەری فلیم
چالاکبوون١٩٩٨–تاکو ئێستا
ھاوسەر(٢٠١٦)Gene Goodenough


پریتی زینتا(پریتی زینتا) لەدایک بووی ٣١ کانونی دووەم ١٩٧٥، و ئەکتەری فلیمی ھیندیە. پریتی زینتا لە فلیمی ھیندی بۆڵیویدا(Bollywood) دەرکەوتووە و لەھەمانکاتدا لە پونجابی (Punjab)، تیگلو (Telugu)، و لە فلیمی ئینگلیزی دا دەرکەوتووە. پاش دەرچوون و تەواوکردنی دەروونناسی تاوانبار(Criminal psychology)، لەدوای ئەوە بۆ یەکەم جار دەرکەوت لە فلیمی (لەدڵەوە)(Dil Se..) لە ساڵی ١٩٩٨ و ڕۆڵی بینی لە فلیمی (سەرباز)(Soldier) لەھەمان ساڵدا. لەدوای ئەوە لە کۆمەڵێک فلیم و بەرنامە و شۆودا دەرکەوت.

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

پریتی زینتا لە دایک بووە لە خانەوادەی (روھرو)(Rohru) لە (شیملا دستریکت)(Shimla district) لە (ھیماچەل)(Himachal Pradesh). باوکی (Durganand Zinta) ئەفسەر بووە لە سوپای ھیند.[١] و باوکی مرد لە پێکدادانی ئۆتۆمبێل کاتێ پریتنی تەمەنی (١٣) ساڵان بوو و دایکیشی(Nilprabha) ھەر لەھەمان کارەساتدا بە سەختی برینداربوو کە لەدواییدا بۆ ماوەی (٢) ساڵ لەسەر جێگا مایەوە، ئەو کارەساتە بووە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی و وای لێکرد کە بەزووی پێبگات و پشت بەخۆی ببەستێت، و (٢) براشی ھەیە بە ناوەکانی(Deepankar و Manish) کە یەکیان گەورەتر و یەکیان بچوکترە لەخۆی بە ساڵێک، کە (Deepankar) ئەفسەرە لە سوپای ھیندی و (Manish) ئێستا لە کالیفۆڕنیا (کالیفۆرنیا) دەژی. پریتنی لە سەرکەوتووترین ئەو فلیمانەی کە بەشداری کردووە: The Hero: Love Story of a Spy, Koi... Mil Gaya and Kal Ho Naa Ho. و پریتنی لە ڕاستیدا پەیڕەوی ھیچ ئاینێک نیە جگە لەوەی کە دەڵێت باوەڕم بەخودا ھەیە.[٢]

ژیانی ئەکتەری[دەستکاری]

پریتی

لە ساڵی ١٩٩٨ بوو کاتێک لە یەکەمین فیلمیدا بەڕۆڵێکی نیمچەفەرمی بەناوی Dil Se (بەکوردی:لەدڵەوە) بەشداردبوو، بەھۆی ئەو فیلمەوە ناوبراو پاڵێورا بۆ بردنەوەی خەڵاتی یەکەم دەرکەوتن لە دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیلم فەیر بەڵام لەکۆتاییدا نەیبردەوە. ھەر لەھەمان ساڵدا لە فیلمەکانی Soldier بەزمانی ھیندی و Premante Idera بەتیلگویی دەرکەوت کە لەم دوو فیلمەدا ڕۆڵی سەرەکی بینیبوو. ساڵی ٢٠٠٣ بە ساڵی بەناوبانگبوونی پریتی دادەنرێت ئەویش بە بەشداریکردنی لە فیلمەکانی Koi… Mil Gaya لەگەڵ ھریتیک ڕۆشان و فیلمی Kal Ho Naa Ho لەگەڵ شاروخ خان کە ئەو دوو فیلمە سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستھێنا کە بەھۆی فیلمی کەل ھۆ ناھۆ بۆ یەکەمین جار پریتی زینتا خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری ساڵی وەرگرت لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر. لەلایەکی دی لەھەمان ساڵدا واتە ساڵی ٢٠٠٣ لە فیلمی The Hero: Love Story of a Spy کە بەھۆی ئەم فیلمەوە ناودارییەکی باشی پەیدا کرد بەتایبەت لەکوردستانیش دەنگدانەوەیەکی باشی ھەبوو.

ساڵێ دوای ئەوە واتە، ساڵی ٢٠٠٤ لە کۆمەڵێک فیلمی دی دەرکەوت کە باشترینییان فیلمی (Veer-Zaara) کە تاکوو ئێستا دوای ١١ ساڵیش بەیەکێک لە فیلمە کاریگەر و زیندووەکانی بۆلیوود دادەنرێت! لە ساڵی ٢٠٠٦ لە فیلمێکی کاران جۆھەر بەناوی “Kabhi Alvida Naa Kehna” دەرکەوت کە یەکێک بوو لە فیلمە بەھێزەکانی پریتی زینتا لە ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ ئەمیتاب باچان و ئارجون رامپال پریتی زینتا بۆ یەکەمین جار لە فیلمێک بە زمانی ئینگلیزی دەرکەوت ئەویش فیلمی “The Last Lear” بوو لەم دواییە پریتی زینتا زۆرتر لە دەرکەوتنە تایبەتییەکان دەردەکەوت، و لە ساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی (Ishkq in Paris) جگە لە بەشداریکردنی وەک ئەکتەر بە نووسینی دەقی فیلم و وەک بەرھەمھێنەری فیلمەکەش بەشداربوو.

ژیانی کەسی[دەستکاری]

جگە لە کارکردن لە فیلم لە دوو بەرنامەی تەلەفزیۆنی پێشکەشکار بوو ئەوانیش Guinness World Records – Ab India Todega و Up Close & Personal with PZ و لە بەرنامەی Nach Baliye کاری دادوەری کردووە کە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە تایبەت بەسەماکردن لەماوەی ٢٠٠٥–٢٠٠٩ پریتی زینتا لەگەڵ بازرگانی گوجاراتی “Ness Wadia” پەیوەندییان ھەبووە، دوای ئەو ساڵانەش چەند جارێک بەیەکەوە بینراون و پریتی کە یەکێکە لە خاوەنەکانی یانەی “Kings XI Punjab” بۆ کریکیت، و لە ساڵی ٢٠١٤ پریتی سکاڵای لە دژی نیس وادیا تۆمارکرد بەوەی لەناو یاریگای کریکیت ناوبراو تەشقەڵەی پێکردووە.

بەشداربوو لە فلیم[دەستکاری]

ساڵ ناونیشانی فلیم ڕۆڵ
١٩٩٨ Dil Se.. Preeti Nair
١٩٩٨ Soldier Preeti Singh
١٩٩٨ Premante Idera Shailu
١٩٩٩ Raja Kumarudu Rani
١٩٩٩ Sangharsh CBI Officer Reet Oberoi
١٩٩٩ Dillagi Rani
٢٠٠٠ Kya Kehna Priya Bakshi
٢٠٠٠ Har Dil Jo Pyar Karega Jahnvi
٢٠٠٠ Mission Kashmir Sufiya Parvez
٢٠٠١ Farz Kajal Singh
٢٠٠١ Chori Chori Chupke Chupke Madhubala
٢٠٠١ Dil Chahta Hai Shalini
٢٠٠١ Yeh Raaste Hain Pyaar Ke Sakshi
٢٠٠٢ Dil Hai Tumhaara Shalu
٢٠٠٣ Hero: Love Story of a Spy, TheThe Hero: Love Story of a Spy Reshma/Ruksar
٢٠٠٣ Armaan Sonia Kapoor
٢٠٠٣ Koi... Mil Gaya Nisha
٢٠٠٣ Kal Ho Naa Ho Naina Catherine Kapur
٢٠٠٤ Lakshya Romila Dutta
٢٠٠٤ Dil Ne Jise Apna Kahaa Dr. Parineeta
٢٠٠٤ Veer-Zaara Zaara Haayat Khan
٢٠٠٥ Khullam Khulla Pyaar Karen Priti Damani
٢٠٠٥ Salaam Namaste Ambar 'Amby' Malhotra
٢٠٠٦ Alag
٢٠٠٦ Krrish Nisha
٢٠٠٦ Kabhi Alvida Naa Kehna Rhea Saran
٢٠٠٦ Jaan-E-Mann Piya Goyal
٢٠٠٧ Jhoom Barabar Jhoom Alvira Khan
٢٠٠٧ Last Lear, TheThe Last Lear Shabnam
٢٠٠٧ Om Shanti Om Herself
٢٠٠٨ Heaven on Earth Chand
٢٠٠٨ Heroes Kuljeet Kaur
٢٠٠٨ Rab Ne Bana Di Jodi
٢٠٠٩ Main Aurr Mrs Khanna Haseena Jagmagia
٢٠١٢ Har Pal Runa
٢٠١٢ Ishkq in Paris Ishkq
٢٠١٧ Bhaiyyaji Superhitt

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sharma, Mandvi (٢٠٠٦-٠٦-٢٤). "'I would've been the PM'". The Times of India. Retrieved 2006-06-24.
  2. ^ Afsana, Ahmad (٢٠٠٧-٠٩-٢٥). "Ganpati Bappa Morya:Preity". The Times of India. Retrieved 2007-10-23. {{cite news}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]