پردی سیخوڕەکان (فیلم)
پردی سیخوڕەکان | |
![]() | |
دەرھێنەر | ستیڤن سپیلبێرگ |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ستیڤن سپیلبێرگ مارک پلات کریستی ماکۆسکۆ |
نووسین | مان چارمان جۆیڵ کۆین ئێثان کۆین |
کاست | تۆم هانکس ماڕک ڕایلانس ئامی ڕایان ئۆستن ستۆوێڵ جۆش گاد ویڵ ڕۆجەرس |
مۆسیقا | تۆماس نیومان |
وێنەگری سینەمایی | جانسوس کامێنسکی |
دەستکاری | مایکڵ کان |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا |
ماوەی فیلم | ١٤١ خولەك |
وڵات | ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٤٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٣٧ ملیۆن دۆلار |
پردی سیخوڕەکان (بە ئینگلیزی:Bridge of Spies) فیلمێکی ساڵی ٢٠١٥ی ئەمەریکی مێژوویی درامی هەستبزووێنە. لەلایەن دەرهێنەر ستیڤن سپیلبێرگـەوە دەرهێنراوە، ئەکتەرەکانی فیلمەکە بریتیین لە: تۆم هانکس، ماڕک ڕایلانس، ئامی ڕایان. چیرۆکی فیلمەکە لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە لە سەردەمی شەڕی ساردی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٦٢.
چیرۆک[دەستکاری]
ڕۆدۆڵف ئایبڵ سیخوڕێکە کە کار بۆ یەکێکی یەکێتیی سۆڤیەت دەکات، لەو کاتەی کە نامەیەکی نهێنی بۆ دێت بریکارانی حکومی ئەمەریکی دێن و دەستگیری دەکەن، لە دادگادا پارێزەرێکی سەربەخۆ بەناوی جەیمس دۆناڤان پارێزگاری لێدەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە سزای مردنی بۆ دەرنەچێت. لە هەمان کاتدا لە هەوڵێکی دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمەریکادا بۆ سیخوڕی کردن لەسەر ناوچەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، فڕۆکەکەیان دەپێکرێت و فڕۆکەوانەکەش بە دیل دەگیرێت. لەم بارودۆخەدا حکومەتی سۆڤیەتیی داوا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی بەرلینـەوە زیندانییەکانیان ئاڵوگۆر بکەن، لەم ناوەندەدا گەنجێکی خوێندکار بە ناوی فرێدرێک پرایۆر لەلایەن هێزەکانی ئەڵمانیاوە دەستگیر دەکرێت و پارێزەر جەیمس هەوڵدەدات و سووردەبێت کە ئەویش ڕزگار بکات.
ڕۆڵەکان[دەستکاری]
- تۆم هانکس لە ڕۆڵی جەیمس دۆناڤان.
- ماڕک ڕایڵانس لە ڕۆڵی ڕۆدۆڵف ئایبڵ.
- ئامی ڕایان لە ڕۆڵی ماری دۆناڤان.
- ئۆستن ستۆوێڵ لە ڕۆڵی فڕانسس پاوەرس.
- سکۆت شیپهێرد لە ڕۆلی هۆفمان.
- ویڵ ڕۆجەرس لە ڕۆڵی فرێدرێک پرایۆر.
دەرچوون و بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]
فیلمەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە هەموو سینەماکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایش کرا و توانی ١٣٧ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی کۆبکاتەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکی ئینگلیزی.
- وتارە ھەتیوەکان لە ئاب ٢٠٢١
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکانی ٢٠١٥
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی توێنتیت سێنچوری فۆکس
- فیلمەکانی درامای سیاسی ئەمریکی
- ئەو فیلمانەی لە بەرلین دانراون
- ئەو فیلمانەی لە کالیفۆرنیا وێنەیگیراون
- ئەو فیلمانەی لە نیویۆرک وێنەیگیراون
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی-ئەڵمانی
- فیلمە ئەڵمانییەکان