بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاولۆ ڕۆسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاولۆ ڕۆسی
بە ئیتالی: Paolo Rossi
لەدایکبوون٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٦
Prato، ئیتاڵیا
مردن٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١٢-٠٩) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
Siena، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتاڵیا
ھۆی مەرگشێرپەنجەی سییەکان
شوێنی ناشتنVicenza
زمانی زگماکیزمانی ئیتاڵی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیتاڵی
زمانی نووسینزمانی ئیتاڵی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، سیاسەتوان
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
ئەندامی حیزبیNational Alliance
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦، جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨
خەڵاتەکانWorld Cup Golden Ball، تۆپی زێڕین، L'Équipe Champion of Champions، Q44726364
وێبگەhttp://pablitorossi.com

پاولۆ ڕۆسی (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈpa:olo ˈrossi];[١][٢] لەدایکبووی ٢٣ ئەیلوولی ١٩٥٦ –مردن ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. لە ساڵی ١٩٨٢ ئیتاڵیا نازناوی جامی جیھانیی فیفای بردەوە و شەش گۆڵی تۆمارکرد و توانی پێڵاوی زێڕین بەدەستبھێنێت، ھەروەھا خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە. ڕۆسی یەکێکە لەو سێ یاریزانە تەنھا، و تاکە ئەورووپییە کە ھەر سێ خەڵاتەکەی لە مۆندیالێکدا بەدەستھێناوە، لەگەڵ گارینچا لە ساڵی ١٩٦٢ و ماریۆ کەمپێس لە ساڵی ١٩٧٨. ھەروەھا ڕۆسی خەڵاتی تۆپی پێی ساڵی ١٩٨٢ ی وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەورووپا پێبەخشرا بەھۆی ئاستە بەرزەکانییەوە (بە تاکە یاریزان لە مێژوودا ماوەتەوە کە لە یەک ساڵدا ئەم چوار خەڵاتە بەدەستبھێنێت). ھاوشانی ڕۆبێرتۆ باجیۆ و کریستیان ڤیێری گۆڵکاری ئیتاڵیایە لە جامی جیھانیی فیفادا، بە گشتی نۆ گۆڵی تۆمارکردووە.[٣]

ھەروەھا لەسەر ئاستی یانەکان ڕۆسی گۆڵکارێکی بەتوانای ڤیچێنزا بوو. لە ساڵی ١٩٧٦ لە یانەی ڤیچێنزاوە گرێبەستی ھاوبەشی بۆ یوڤێنتوس واژووکرد.[٤] ڕۆسی یەکەم یاری خۆی لەگەڵ یوڤێنتوس لە ساڵی ١٩٨١ ئەنجامدا، دواتر دوو نازناوی خولی ئیتاڵیا و جامی براوەی جامی یەکێتی ئەورووپا و جامی سوپەری ئەورووپا و جامی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستھێنا. بە سەرکەوتن لەسەر ئاستی یانەکان و نێودەوڵەتی، یەکێکە لەو نۆ یاریزانەی کە نازناوی جامی جیھانیی فیفا و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و تۆپی ئاڵتوونی بەدەستھێناوە.

ڕۆسی بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی ئیتاڵی لە ھەموو سەردەمێکدا دادەنرێت، لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن پێلێوە وەک یەکێک لە باشترین ١٢٥ یاریزانە زیندووەکانی تۆپی پێ وەک بەشێک لە ئاھەنگی ١٠٠ ساڵەی فیفا دەستنیشانکرا.[٥] لە ھەمان ساڵدا ڕۆسی پلەی ١٢ی لە ڕاپرسییەکانی یۆبیلی زێڕینی یەکێتی ئەورووپا بەدەستھێنا. دوای ئەوەی وازی لە تۆپی پێ ھێنا، وەک شارەزایەک لە سکای سپۆرت و میدیاسێت پریمیۆم، و ڕای سپۆرت کاری کردووە، تا لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە[٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Luciano Canepari. "Paolo". DiPI Online (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 27 October 2018.
  2. ^ Luciano Canepari. "Rossi". DiPI Online (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 27 October 2018.
  3. ^ "PAOLO ROSSI: NOI, RAGAZZI DELL'82" [Paolo Rossi: We, the guys of '82] (بە ئیتاڵیایی). Famiglia Cristiana. 14 May 2012. Retrieved 5 July 2015.
  4. ^ "The history of the world transfer record". BBC Sport. Retrieved 10 May 2014.
  5. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Archived from the original on 19 August 2010. Retrieved 15 June 2013.
  6. ^ "Paolo Rossi has died". www.football-italia.net. 10 December 2020. Retrieved 10 December 2020.
  7. ^ Cugini, Mimmo (10 December 2020). "È morto Paolo Rossi, simbolo dell'Italia Mondiale del 1982". La Gazzetta dello Sport (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 10 December 2020.