پاولۆ ڕۆبێرتۆ فالکاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاولۆ ڕۆبێرتۆ فالکاو
لەدایکبوون (١٩٥٣-١٠-١٦) ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٣ (تەمەن ٧٠ ساڵ)
Abelardo Luz، بەڕازیل
وڵاتی وەرزشبەڕازیل
ناسناوL’ottavo Re di Roma
ھاوسەرCristina Ranzolin
منداڵAntônia Ranzolin Falcão
زمانەکانی ئاخاوتنپۆرتووگالی، پورتووگالی بەڕازیلی، ئیتالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، ڕۆژنامەوان، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپناوەڕاست (تۆپی پێ)
دانیشتوویPorto Alegre
دەستپێکی چالاکی١٩٧١
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦
ئەندامی تیپی وەرزشییانەی ڕۆما، S.C. Internacional، São Paulo FC، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦، جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٢

پاولۆ ڕۆبێرتۆ فالکاو, یان بە سادەیی فالکاو (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٣)، یاریزانی پێشوو و ڕاھێنەری تۆپی پێی بەڕازیلییە. بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی بەڕازیلی لە ھەموو سەردەمێکدا دادەنرێت و یەکێکە لە گەورەترین یاریزانە بەرگریکارەکان لە مێژووی تۆپی پێدا،[١][٢] و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیھان لە پێگەی خۆیدا لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.[٣]ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی ئینتەرناسیۆناڵ و یانەی تۆپی پێی ڕۆما دادەنرێت، ھەروەھا بۆ یاری ساوپاولۆ کردووە. لە قۆناغێکدا زۆرترین مووچەی تۆپی پێ بوو لە جیھاندا. فالکاو لە نێوان مانگی شوباتی ١٩٧٦ و حوزەیرانی ١٩٨٦ نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی بەرازیل کردووە لە ٣٤ یاریدا و خاوەنی ٦ گۆڵە. لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢ بەشداری کرد، لە ھێڵی ناوەڕاست شانبەشانی زیکۆ و سۆکراتیس و ئیدەر یاری کرد، کە بە یەکێک لە باشترین پیکھاتەکانی ھەڵبژاردەکە دادەنرێت.[٤] بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پێکھاتەی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨ی بەرازیل دوورخرایەوە، سەرەڕای ئەوەی پێش پاڵەوانێتییەکە لە لیستی سەرەتای ٤٠ یاریزاندا بوو. دوای جامی جیھانیی ١٩٨٦ فالکاو وازی لە یاری تۆپی پێ ھێنا. لەلایەن پێلێ لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئاھەنگی سەد ساڵەی فیفادا وەک یەکێک لە ١٢٥ یاریزانی زیندوو دەستنیشانکرا[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Falcao, a very special No5". FIFA. Archived from the original on 9 October 2015. Retrieved 19 October 2015.
  2. ^ "Full List of 110 Nominees for France Football's 'Ballon d'Or Dream Team' Have Been Revealed". 22 October 2020.
  3. ^ Hayward, Ben (9 November 2023). "The best midfielders of the 1980s". FourFourTwo.com. Retrieved 21 November 2023.
  4. ^ Daniel Pearl (3 April 2006). "No flair please, he's Brazilian". London: BBC. Retrieved 3 July 2006.
  5. ^ "Pele's list of the greatest". BBC Sport. 4 March 2004. Retrieved 22 November 2013.