پاندای کونگ فو ٣
Kung Pu Panda 3 پاندای کونگ فو ٣ | |
![]() | |
دەرھێنەر | جێنیفەر یو نێڵسن ئەلێساندرۆ کارلۆنی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | مێلیسا کۆب |
نووسین | جۆناثان ئەیبل گلێن بەرجەر |
کاست | جاک بلاک بڕایان کرانستن ئەنجلینا جۆلی جاکی چان جەی کەی سیمەنس |
مۆسیقا | ھانس زیمەر |
دریم وۆرکس ئەنیمەیشن | |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
ماوەی فیلم | ١٢٢خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٤٠ میلیۆن دۆلار |
پاندای کونگ فو ٣ (بە ئینگلیزی Kung Fu Panda 3) ئەنیمەیشنێکی ئەمریکی-چینی، ئاکشن و کۆمێدیە.
بەرھەمھاتووە لەلایەن ستۆدیۆکانی دریمۆرکس و بڵاودەکرێتەوە لەلایەن کۆمپانیای فۆکسی سەدەی بیستەم. ئەنیمەیشنەکە دەرھێنراوە لەلایەن جێنیفەر یو نێلسن و ئەلێساندرۆ کارلۆنیەوە، و سیناریۆکەشی نووسراوە لەلایەن جۆناثان ئەیبل و گلێن بەرگەر. ئەنیمەیشنەکە تەواوکەری بەشی دووەمی زنجیرە فیلمەکەیە کە پێشتر لە ٢٠١١ دەرچووبوو. ھەروەھا ئەکتەران جاک بلاک،ئەنجلینا جۆلی،بڕایان کرانستن، جاکی چان، دەستن ھۆفمان، سێث ڕۆگان، لوسی لو، دەیڤد کرۆس، و جەی کەی سیمەنسە. وابڕیاریشە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بکەوێتە سینەماکەوە.
چیڕۆک[دەستکاری]
لەم بەشەدا پۆ باوکی راستەقینەی خۆی دەبینێتەوە و لەگەڵی گەشت دەکات بەرەو پەناگەیەکی نھێنی پانداکان، کە تێیدا پۆ ناتوانێ خۆی لەوێدا بگونجێ. پۆ لەوێ بە مێی مێی ئاشنا دەبێ کە پاندایەکی ھۆگرە مێیە، ھەروەھا بەپێی ڕێکەوتنێک لە منداڵیەوە وا دانراوە کە شوو بە پۆ بکات. لەلایەکی تریشەوە شەڕانگێزێک بەناوی کای دەست دەکات بە دزینی تواناکانی مامۆستا بەزێندراوەکانی کونگ فوی چین و بۆخۆیانی دەبات، بەمشێوەیەش پۆ دەبێ تەواوی پانداکان ئامادە بکات و ڕووبەرووی ئەو ھێزە خراپانە ببێتەوە کە دێنە بەرامبەریان.
ئەکتەران و دەنگەکانیان[دەستکاری]
- جاک بلاک لە دەنگی پۆ
- ئەنجیلینا جۆلی لەدەنگی پڵنگ (تایگرس)
- دەستن ھۆفمان لەدەنگی ماستەر شیفو
- بڕایان کرانستن لەدەنگی لی شان، باوکی ڕاستەقینەی پۆ، کە بۆیەکەمجارە دەردەکەوێ.
- جاکی چان لەدەنگی مەیموون
- سێث ڕۆگان لەدەنگی مانتیس
- لوسی لو لەدەنگی مار (ڤایپەر)
- دەیڤد کرۆس لەدەنگی کڕەین
- کەیت ھەدسن لەدەنگی مێی مێی
- جەی کەی سیمەنس لەدەنگی کای
- جەیمس ھۆنگ لەدەنگی بەڕێز پینگ
- ڕاندال دوک کیم لەدەنگی ئۆگوای
- ستیل گاگنۆن لەدەنگی باو
یاری ڤیدیۆیی[دەستکاری]
یاری تایبەت بە فیلمەکە بەناوی (Kung Fu Panda: Showdown of Legendary Legends) لە مانگی ١١ی ٢٠١٥ دەردەچێ بۆ ھەریەکە لە کۆمپیوتەر،ئێکس بۆکس ٣٦٠، پلەی ستەیشن ٣ و ٤، ھەروەھا ئێکس بۆکس وەنیش. یاریەکە گشت کارەکتەرەکانی ھەرسێ بەشی فیلمەکەی تیا دەبێ کە دەتوانی یارییان پێ بکەیت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Kung Fu Panda 3»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاندای کونگ فو ٣ تێدایە. |
![]() | ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- کۆلکە-وتارەکانی فیلم
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنە چینییەکان
- فیلمە پاشکۆ ئەمریکییەکان
- فیلمە پاشکۆکان
- فیلمە پاشکۆکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە چینییەکان
- فیلمە سێ ڕەھەندییە ئەمریکییەکان
- فیلمە سێ ڕەھەندییە چینییەکان
- فیلمە سێ ڕەھەندییەکانی ٢٠١٦
- فیلمە فانتازیا چینییەکان
- فیلمە کۆمێدییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی پاندای کونگ فو
- فیلمەکانی ٢٠١٦