پارک گیون ھی
پارک گیون ھی | |
---|---|
بە كۆری: 박근혜 | |
![]() | |
لەدایکبوون | دێگو، کۆریای باشوور | ٢ی شوباتی ١٩٥٢
ناسناو | Ice Princess، Selfless Daughter، Queen of Elections، 선거의 여왕 |
McCune–Reischauer romanization | Pak Kŭnhye |
باوک | پارک چونگ-ھی |
دایک | Yuk Young-soo |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | بێ نرخ |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Seoul Detention Center |
تاوانبار بە | bribery |
پیشە | سیاسەتوان |
دانیشتووی | دێگو، سیئۆل |
ئەندامی حیزبی | Liberty Korea Party، سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ئایین | بێخوایی، Crusaders to Save the Nation |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2014، APEC Indonesia 2013 |
پارک گیون ھی (بە زمانی کوری: 박근혜 ؛ لە دایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٥٢) کەسایەتی سیاسەتوانی پێشووی کۆریای باشوورە. ئەو لە ماوەی ٢٣ی شووباتی ٢٠١٣ تاوەکوو ١٠ی ئازاری ٢٠١٧ بووە سەرۆکی کۆریای باشوور. ئەو یەکەم ژنە لە مێژووی کۆریا ببێتە سەرۆکی وڵات.[١] هەروەها یەکەم ژنە لەڕێی هەڵبژاردنی خەڵکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ببێتە سەرۆکی وڵات. باوکی ئەو واتە پارک هە، لە ماوەی ١٩٦٣ بۆ ١٩٧٩ سەرۆکی کۆریای باشوور بوو.[١]
بەپێی بڵاوکراوەیەکی گۆڤاری فۆربیس لە ساڵی ٢٠١٤، پارک ناوی لە پلەی ١١ەمی بەهێزترین ١٠٠ کەسایەتی ژنی ساڵ هات، هەروەها بەهێزترین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.[٢]
لە ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٨، کەیسی دادگایی کردنی لەسەر گەندەڵی بۆ کرایەوە، هەر لەبەر ئەمەش بوو کە لەسەر کورسی سەرۆکایەتی لادرا. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨، دادگای کۆریا باشوور بڕیاری ٢٤ ساڵ زیندانیکردنی بۆ پارک دەرکرد (دواتر زیادکرا بۆ ٢٥ ساڵ)،[٣][٤] ئەو لە ئێستادا لە زیندانە لە سەنتەری دەستبەسەرکردنی سیئۆل.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Demick، Barbara؛ Choi، Jung-yoon (١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «South Korea elects first female president». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٤٥٨-٣٠٣٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «The 25 Most Powerful Women in the World». Forbes. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Park Geun-hye: South Korea's ex-leader jailed for 24 years for corruption». BBC News. ٦ی نیسانی ٢٠١٨.
- ^ «South Korean court raises ex-president Park's jail term to 25 years». Reuters. ٢٤ی ئابی ٢٠١٨.
- ^ Sang-hun، Choe (٣١ی ئازاری ٢٠١٧). «Park Geun-hye's Life in Jail: Cheap Meals and a Mattress on the Floor». The New York Times. ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.