ژنی سەرسووڕھێن (فیلمی ٢٠١٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وەندەر ومن (فیلم، ٢٠١٧)ەوە ڕەوانە کراوە)
ژنی سەرسووڕھێنەر
Wonder Woman
دەرھێنەرپاتی جنکینز
بەرھەمھێنەرچارڵز ڕوفن، زاک سنایدەر
دیبرا سنایدەر
ڕیچارد سووکل
نووسینئالان ھاینبێرگ
سەرچاوەی چیڕۆکژنی سەرسووڕھێنەر ھی ویلیام موڵتۆن مارستۆن
چەشنی فیلمفیلمی سووپەر پاڵەوان، و فیلمی جووڵە، و فیلمی سەرکێشی، و فیلمی دراما
مۆسیقاڕۆبێرت گریگسۆن ویلیامز
ستۆدیۆ(کان)دی سی کۆمیکس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٧
ماوەی فیلم١٤١ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیھانی سینەمای دی سی (ڕیزبەندی: ٤)
تێچوون١٤٩ ملیۆن دۆلار
داھات٨٢٢ ملیۆن دۆلار
بەشی پێشوودەستەی خۆکوژی
بەشی دواترتیمی دادپەروەری

ژنی سەرسووڕھێن یان پەرچوو یان وۆندەر ومان (بە ئینگلیزی: Wonder Woman) فیلمێکی سوپەر پاڵەوانانی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٧یە. فیلمەکە لەسەر کەسایەتی دی سی کۆمیکس دروست کراوە، بە ھەمان ناو. فیلمەکە چوارەم دەرچوونە لە بڵاو کراوەکانی جیھانی دی سی سینەمای و لە دەرھێنانی پاتی جنکیزە، و سیناریۆکە لە نووسینی ئالان ھاینبێرگە، لەسەر چیرۆکێک کە نووسراوە لەلایەن ھاینبێرگ و زاک سنایدەر و جاسون فوکس. گاڵ گەدۆت ھەڵ دەستێ بەڕۆڵ گێڕانی ژنی سەرسووڕھێنەر، و لەگەڵیا ھەر یەکێک لە کریس پاین و ڕۆبین ڕایت و دانی ھوستن و کونی نێلسن ڕۆڵ دەگێڕن. پێش خستنی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی پێکرد، و لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێکەوتن لەگەڵ باتی جنکینز کرا. تۆمارکردنی سەرەکی لە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا و ئیتاڵیا دەستی پێکرد، لە پێش کۆتایی ھاتن لە ٩ ئایاری ٢٠١٦، و تۆمارکردنێکی زیادە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦ کراوە. فیلمەکە دەرچووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ٢ حوزەیرانی ٢٠١٧ بە IMAX. فیلمەکە چەندین ستایشی پۆزەتیڤانەی وەرگرتووە لە ڕەخنەگرانەوە کە ستایشی دەرھێنانی جنکینزیان کردووە لەگەڵ ڕۆڵ گێڕانەکەی ھەر یەکێک لە گادۆت و پاین و مۆسیقا و سیناریۆ و دیمەنی جووڵەکان.

چیرۆک[دەستکاری]

ڕووداوەکان لە ساڵی ١٩١٨ ڕوو دەدات، و چیرۆکی دیانا پرێنس کە لەسەر دوورگەی سمسکیرا دەژی دەگێڕێتەوە. دیانا چاوی بە فڕۆکەوانی ئەمریکی ستیڤ تریفۆر دەکەوێت کاتێک کە فڕۆکەکەی تێک دەشکێت لە نزیک لێوارەکانی دوورگەکە و باسی جەنگی جیھانی سووڕاوی بۆ دەکات. دواتر لەگەڵ ستیڤ نیشتیمانەکەی جێ دەھێڵێت ھیوای کۆتایی ھێنان بە جەنگ، و دەبێت بە ژنی پەرچوو لە کاتی ئەنجامدانی ئەوەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]