وەلید رەگراگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەلید رەگراگی (بە عەرەبی: وليد الركراكي‎؛ لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧٥) ڕاھێنەرێکی پیشەگەر و یاریزانی پێشووی تۆپی پێی مەغریبییە، ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە، کە لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ پلەی چوارەمی پاڵەوانیەتییەکەیان بەدەستھێنا.

کاروانی یاریزان[دەستکاری]

رەگراگی لە فەڕەنسا لەدایکبووە، بەڵام لە ئاستی نێونەتەوەیی، نوێنەرایەتی ھەلبژاردەی مەغریبی کردووە، بەرگریکاری باڵی ڕاست بووە. لە یانەکانی تووڵووز، ئەژاکسیۆ، گرێنۆبڵ، ڕاسینگ سانتاندەر و ئەتلەتیکۆ تیتوان یاریی کردووە.

کاروانی ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

فەتحی وەرزشی[دەستکاری]

لە ٨ی ئایاری ٢٠١٤، رەگراگی بوو بە ڕاھێنەری فەتحی وەرزشی، جامی فەرمانڕەوای مەغریبی ٢٠١٤ی بەدەستھێنا. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بەڕێکەوتن یانەکەی بەجێھێشت.

ویداد[دەستکاری]

لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١، رەگراگی وەکو ڕاھێنەری ویداد ناسێنرا، نازناوی خولی مەغریبی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی بەدەستھێنا، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢، نازناوی حولی پاڵەوانەکانی ئەفریقای ٢٠٢٢ی بەدەستھێنا، کە لە ئەھلییان بردەوە، بوو بە دووەم ڕاھێنەری مەغریبی کە نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقا بەدەستبھێنێت.

مەغریب[دەستکاری]

لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، رەگراگی وەکو ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب ناسێندرا، کە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە، لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، یەکەم یاری ئەنجامدا، کە بەرامبەر بە مۆگادیشۆ بوو.

لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، مەغریب بە یەکەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی ١٦، کە یەکەمجار بوو ھەڵبژاردەیەکی عەرەبی بگاتە ئەم قۆناغە. بە لێدان یەکلاکەرەوە ئیسپانیای کردە دەرەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، رەگراگی بوو بە یەکەم ڕاھێنەری عەرەبی-ئەفریقی بگاتە ئەم قۆناغە. مەغریب ١-٠ لە پورتوگالی بردەوە و گەیشتە نیوەی کۆتایی، کە یەکەمجار بوو ھەڵبژاردەیەکی ئەفریقی-عەرەبی بگاتە ئەم قۆناغە. فەڕنسا لە نیوەی کۆتایی سەرکەوتنەکانی مەغریبی ڕاگرت. بۆ پلەی سێیەم ڕووبەڕووی کرواتیا بووە و ٢-١ دۆڕان، مەغریب پلەی چوارەمی بەدەستھێنا.

ئاماری ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

ھەتا ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
تیم لە بۆ تۆمار
یاری ب ی د ٪ بردنەوە
فەتحی وەرزشی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ٢٣٤ ٩٥ ٨٤ ٥٥ ٤٠٫٦٠
دوحەیل ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ٢٠ ١٣ ١ ٦ ٦٥٫٠٠
ویداد ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ٤٨ ٣١ ١٠ ٧ ٦٤٫٥٨
مەغریب ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ بەردەوامە ١٨ ٩ ٦ ٣ ٥٠٫٠٠
کۆی گشتی ٣٢٢ ١٤٨ ١٠٢ ٧٢ 0٤٥٫٩٦

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Walid Regragui»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.