ویکیپیدیا:پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان/پێوەرەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

پێڕستی ھەڵبژێردراو نموونەیەک لە نایابترین و باشترین پەڕەکانی ویکیپیدیایە کە تێیدا سیاسەتەکان و ڕێساکانی پەڕەکانی ویکیپیدیا بەباشترین شێوە ڕەچاو کراوە (لە سیاسەتە گرنگەکانی ویکیپیدیا بڕوانە: ناوی وتارەکان، بێلایەنی ڕوانگە، توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە، سەلماندنیبوون، ئاماژە بە سەرچاوە، دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان و ویکیپیدیا چی نییە). ھەروەھا پێڕستی ھەڵبژێردراو دەبێت ئەو تایبەتمەندییانەی خوارەوەی ھەبێت:

  1. نووسین: ستانداردە پیشەیییەکانی نووسینی تێدایە.
  2. بەشی دەستپێک: شێوازێکی سەرنجڕاکێشی ھەبێت کە بابەتەکە دەناسێنێت و مەودا و پێوەرەکانی پێڕستەکە پێناسە دەکات.
  3. گشتگیری:
    • (ئ) بە شێوەیەکی گشتگیر مەودای دیاریکراو دەگرێتەوە، لانیکەم ھەموو بابەتە سەرەکییەکان و لە شوێنی پراکتیکیدا کۆمەڵێک بابەتی تەواو دابین دەکات؛ لە شوێنی گونجاودا، تێبینییەکانی داندراوە کە زانیاری بەسوود و گونجاو سەبارەت بە بابەتەکان دەگەیەنێت.
    • (ا) پێویستە سەرچاوەکان لە بابەتەکانی پێڕستەکەدا بەکاربھێنرێن، بەتایبەت ئەگەر ئەو بابەتە یەکێک لە ئەو چوار دۆخەی کە بەکارھێنانی بیرخستنەوەیان پێویستە بێت.
    • (ب) ھەموو پێداویستییەکانی پێڕستە سەربەخۆکان لە پێڕستەکەدا بێت؛ پێشێلی بە چەتاڵکردنی ناوەرۆک نەکات، ھەتا ڕادەیەکی زۆر بابەتی پەڕەیەکی تر دووبارە نەکاتەوە و نەکرێتە بەشێک لە بابەتێکی پەیوەندیدار لە پەڕەیەکی تر.
  4. پێکھاتە: تێداسووڕانەوەی ئاسان، دابەشیکردنی گونجاو و توانای ڕیزکردن بەپێی بابەتەکانی تێدا بێت.
  5. شێواز: لەگەڵ شێوازەکان یەک بگرێت.
    • (ئ) جوانکاریی دیداری: لە ئاستێکی گەنجاودا کەڵک لە نەخشەی دەق، فۆرماتکردن، خشتەکان و ڕەنگەکان وەربگیرێت.
    • (ا) پەڕگە میدیایییەکان: لە ھەر شوێنێک کە پێویست بێت، وێنە یان پەڕگەی تێدا بەکاربھێنرێت، کە بەکارھێنانی ئەم پەڕگانە دەبێت لەگەڵ سیاسەتی بەکارھێنانی وێنەکان یەک بگرێتەوە؛ وێنەکان دەبێت ژێرنووسینیان ھەبێت. بەکارھێنانی ناوەڕۆکی نائازاد ڕێگەپێدراوە، بە مەرجێک کە وێنە پەیوەندیدارەکان تاگی بەکارھێنانی نائازدیان ھەبێت.
  6. سەقامگیری: لە پێڕستەکەدا نابێت شەڕە دەستکاری ئەنجام بگیرێت و نابێت بابەتێکی تێدا بێت کە ھەموو کاتێک بگۆڕدرێت.