ویکیپیدیا:پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان/فێرکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

پاڵاوتنی وتار

سەرەتا: وتارەکە ئامادە بکە

سەرەتا سەیربکە و دڵنیا بە کە وتارەکە لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکان ڕێک دەکەوێت، بەتایبەتی لەگەڵ یاساکانی بێلایەنی ڕوانگە، سەلماندنیبوون، توێژینەوەی سەرەتایی و بایەخداری. دواتر وتارەکە بەراورد بکە بە سیاسەتەکانی پێڕستی ھەڵبژێردراو بۆ ئەوەی بزانیت کە چ گۆڕانکارییەک بکەیت کە پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی پێڕستەکە ببێت بە پێڕستی ھەڵبژێردراو. تاووتوێکەر یان ئەو کەسەی کە دەچێتەوە بەسەر وتارەکەدا چەند ڕێگەیەک پێشنیار دەکات بۆ باشترکردنی وتارەکە و دەبێت ڕێز لە ڕەخنەکانیان بگیرێت و ھەوڵبدرێت پێڕستەکە باشتر بکرێت. کاتێک کە پێڕستێک ھەڵدەبژێریت بۆ پاڵاوتنی، دڵنیا بە کە ئامادە دەبیت بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکان و تێبینییەکان بە زووترین کات کە لە تواناتدا بێت.

دواتر: پێشنیارکردنی

  1. ئەم تاگە: {{پاڵاوتنی پێڕستی ھەڵبژێردراو|{{subst:ڕێکەوت}}}} لە ڕیزی یەکەمی پێڕستەکە دابنێ و دواتر پەڕەکە پاشەکەوت بکە. دوای پاشەکەوتکردنی، لە بەشی سەرەوەی پێڕستەکە سندووقێک دەردەکەوێت کە داوات لێ دەکات کرتە بکەیت لەسەر بەستەرێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی پێڕستەکە، ئەم کارە بکە. دوای ئەوەی کە کرتەت لەسەر بەستەرەکە کرد ڕەوانەی پەڕەیەکت دەکات کە دەبێت دروستی بکەیت، لە ناوەڕۆکی ئەو پەڕەیەدا ڕێنمایی تەواو ھەیە کە دەبێت دواتر چی بکەیت.
  2. پێویستە گۆڕانکارییەکی بچووک لە پەڕەی سەرەکی پاڵاوتنەکان ئەنجام بدەیت لە بەشی پێرستە پاڵێوراوەکان، کرتە لێرە بکە و ئەم تاگە دابنێ: {{پپھ|ناوی ئەو پێڕستەی پێشنیارت کردبوو لێرە}}

لە کۆتاییدا: چاوەڕوان بە

ئێستا کارەکانی تۆ تەواو بوو. دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاکوو بەکارھێنەرانی تر بەسەر پێڕستەکەدا دەچنەوە ڕای خۆیان دەڵێن لەسەر ئەوەی کە ئایا پێڕستەکە شیاوە ببێت بە پێڕستێکی ھەڵبژێردراو یان نا و چۆن وتارەکە باشتر بکرێت. کاتەکە بۆ وەڵامدانەوە دیاری نەکراوە، ھەندێکجار لەوانەیە چەند ڕۆژێکی کەمی پێ بچێت و ھەندێک جاریش لەوە زیاتر. بۆ ئەوەی پێڕستەکە بسڕیتەوە پێش ئەوەی وەک پێڕستی ھەڵبژێردراو دەربکەوێت، تاگی سڕینەوە لەو پەڕەیە بدە کە پێشووتر دروستت کرد و سندووقی {{پاڵاوتنی پێڕستی ھەڵبژێردراو}} لەسەر ئەو وتارەی داتنابوو لایببە.

بۆ بەڕێوەبەران

  • تکایە بە وردی بەسەر پێڕستە پاڵێوراوەکەدا بچنەوە. چاوەڕوان مەبن ھەموو کەم و کوڕییەکانی لەلایەن ئەو بەکارھێنەرەوە کە پاڵاوتوویەتی چاک بکرێنەوە. ھەر ھەڵەیەکتان لە وتارەکاندا بەرچاو کەوت ڕاستەوخۆ چاکی بکەنەوە و ئەو پێڕستانەی کە ھەڵبژێردراون بیانپارێزن لە خراپکاری.
  • ئەگەر پێویست بوو پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان بە پاراستنی گۆڕانکاریی ھەڵواسراو بپارێزن.

ڕاگەیەندنی ئەنجام

ھەڵبژێردراو

گەر لەسەر پەڕەی پاڵاوتنی پێڕستەکە یەکدەنگی بە لای ھەڵبژاردنی پێڕستەکە شکاوەتەوە و دەتەوێت بیکەیتە پێڕستێکی ھەڵبژێردراو، ئەوا ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە بکە.

کورتەی دەستکاریی پێشنیارکراو بۆ ھەموو ھەنگاوەکان بە گۆڕینی ناوی وتار بە ناونیشانی پێڕستەکە خۆی:

  1. بڕۆ بۆ پەڕەی پێڕستەکە
    1. لە سەری سەرەوە {{پاڵاوتنی پێڕستی ھەڵبژێردراو}} لابە و {{نیشانی پێڕستی ھەڵبژێردراو}} بخە شوێنی.
    2. لە سەرووی {{تووڵی دەروازە}} بەپێی ڕێنمایییەکانی داڕێژە:پێڕستی ھەڵبژێردراو داڕێژەکە بەکاربێنە و دای بنێ.
  2. بڕۆ بۆ ویکیپیدیا:پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن و ئەنجامەکەی ڕاگەیەنە.
لەسەری سەرەوە ئەمە دانێ:
{{atopg
| status = 
| result = 
}}
لە بنی بنەوەش ئەمە دانێ:
;ئەنجام:
{{ھەڵبژێردرا}} ~~~~
{{بنی ئەرشیڤ}}
  1. بڕۆ بۆ ویکیپیدیا:پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان و ناونیشانی پێڕستەکە لە بەشی پەیوەندیدار بە خۆی بنووسە و زیادی بکە.
  2. لە ویکیدراوە بڕۆ بۆ بەندی پێڕستەکە و نیشانەی پێڕستی ھەڵبژێردراو زیاد بکە.

تەواو!

ھەڵنەبژێردراو

گەر لەسەر پەڕەی پاڵاوتنی پێڕستەکە یەکدەنگی بە لای ھەڵبژاردنی پێڕستەکە نەشکاوەتەوە و دەتەوێت ھەڵنەبژاردنی ڕاگەیەنیت، ئەوا

  1. بڕۆ بۆ ویکیپیدیا:پێڕستە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن و ئەنجامەکەی ڕاگەیەنە.
لەسەری سەرەوە ئەمە دانێ و پڕی بکەوە:
{{atopr
| status = 
| result = 
}}
لە بنی بنەوەش ئەمە دانێ:
;ئەنجام:
{{ھەڵنەبژێردرا}} ~~~~
{{بنی ئەرشیڤ}}
  1. بڕۆ بۆ وتارەکە و داڕێژەی {{پاڵاوتنی پێڕستی ھەڵبژێردراو}} لابە.

تەواو!