ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئێڤەنێسنس (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەم وتووێژەی خوارەوە کۆتایی پێھاتووە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

Cscr-featured1-candidate.png وتاری پاڵێوراو: ئێڤەنێسنس (ئەلبومی ئێڤەنێسنس) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence) ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە. ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لەڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە بڵاوکراوەتەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩دا دەستیان بە نووسینی ئەلبومەکە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠دا، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویان کردە ستودیۆ، بەڵام دواتر دەستیان لە کارکردن لەگەڵی کێشا لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکوو بەرھەمی زیاتر دابنێن. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١دا گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ.

--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٨، ٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

Symbol arrow up.svg پشتگیری

Symbol arrow down.svg دژایەتی

Symbol neutral vote.svg بێلایەن

 لێدوانەکان

  • وەک ھەمیشە دوای بەسەرداچوونەوە دەنگ دەدەم. ٢٠ ڕۆژمان ماوە بۆ سەری مانگ. کەسێک ھەیە بەسەرداچوونەوەکەم لەگەڵدا بکاتە نیوە؟ سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٧، ٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)
    • @ئارام بکر: بەس من و تۆ و ساکاتا گینتۆکی خۆمان تۆمار کردووە بۆ ئەم کارە. من خۆشم ناتوانم بەسەرداچوونەوە بۆ وتاری خۆم بکەم ئەگینا... :) مەگەر ئەو ئەرکە خۆت بیگریتە ئەستۆ. چاوێکی بە خێرایی بەسەردا بخشێنەوە، ڕەنگە کێشەی زۆر کەم بێت. @Pirehelokan:یش پێشووتر ئەو کارەی کردووە بەڵکو یارمەتیت بات.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:١٩، ٩ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)
      • وابزانم بەس خۆمم😧! بەسەرداچوونەوە لەژێر کاردایە... -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٢٩، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)
        • دەی دەی، کاتت زۆرە ؛) ئەگەر ھەر ڕۆژە و بەشێک بکەی پێش کۆتایی مانگ ھەڵبژێردراوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٣:٤١، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)
ئەنجام
Yes Check Circle.svg ھەڵبژێردرا