لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠١٧/کانوونی دووەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێرە پەڕەی وتووێژە بۆ ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو بۆ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧.

پێشنیازەکان[دەستکاری]

ڕیزبەندی وتار پێشنیازکەر
١ ئیبن بەیتار سەرچیا‏١٧:٢٥، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
٢ ڤیگنیزم ژیار وتووێژ ‏٠٤:٠١، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەنگدان[دەستکاری]

لەگەڵ دژ بەکارھێنەر
١ سەرچیا‏١٧:٢٥، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
۲ şûşe وتووێژ ‏١٧:٥١، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
١ ژیار وتووێژ ‏٠٣:٥٩، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
١ > Kushared (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
١ محمد (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
٢ ibrahim وتووێژ ‏١٠:٤٩، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕیزبەندیی وتار ڕیزبەندیی وتار واژووی بەکارھێنەر
...

بۆچوونەکان[دەستکاری]

لەگەڵ ئیبن بەیتار ــیشم بەڵام هێشتا دەستکاری پێویستە لەوەی دووجار دەستکاری کراوە، لەبڕی ئەو پێشنیارە کۆنەکە دیتانەی پیتاگۆرس دووبارە کاندید دەکەمەوە ئەویش کێشەی هەیە بەڵام پێمباشترە چوونکە ژیاننامەمان پێشتر کردووەتە وتاری دەستپێک ئەمجارەیان شتێکی جیاوازتربێت بۆ ئەوانەی پەڕەی دەستپێک دەکەنەوە ڕوونتر دەبێت کە ویکیپیدیای سۆرانی هەموو وتارێکی تێدایە> Kushared (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاوڕێیان، تکایە دەنگ مەدەن بە دیتانەی پیتاگۆرس، من لە فارسییەوە وەرمگێڕاوە، دیسانیش ئەمن بیرکاریم بە کوردی نەخوێندووە، پێویستە زۆرتر بخوێنمەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکەم.şûşe وتووێژ ‏٢٠:٣٤، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستخۆش بۆ سەرنجەکەت مادەم لایدەدەم لە ڕاپرسی > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٤٤، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Kushared: دەنگدانەکە ھەر بۆ وتارێکە یاخود بۆ گۆڕینی وتارەکەیە؟ چونکە ئەگەر بۆ گۆڕینی وتاربێت منیش لەگەڵێم بەڵام وتاری دیتانەی پیتاگۆرس بەشیاو نازانم بۆیە دژم دانا.—ژیار وتووێژ ‏٠٥:٥٩، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە وتاری ئیبن بەیتار دەستکاری کەمە، بەڵام لەبەرەوەی بەتەواوی لە ویکیی عەرەبی وەرگێڕدراوە و لەوێش وتاری ھەڵبژێردراوە، ئەمە دەلیلێکی باشە بۆ ھەڵبژاردنی، دەکرێ پێداچوونەوەیەکیشی بۆ بکەین پێش دانانی. لەبارەی وتاری دیتانەی پیتاگۆرسیش پێشتر پێشنیازم کردبوو، ئێستا کە بەڕێز شووشە بە پێویستی نازانێت با لێی بگەڕێین، ڕەنگە بۆ مانگەکانی داھاتوو بتوانین باشتری بکەین. وتاری ڤیگنیزمیش لە ئاستێکی باش دایە، گەر ئەم مانگەش دانەندرا بۆ مانگەکانی داھاتوو پشتگیری دەکەم. | سەرچیا‏١٤:١٧، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار دەنگدانەکە بۆ هەر وتارێکە پێشنیار بکرێت ئیتر هەر کەس وتارێکی لەو دووانە پێ باشترە با کاندیدی بکات مەبەستی کاک سەرچیاش گۆڕینی وتاری دەستپێکە کە ماوەیەکی زۆرە وەک خۆیەتی. وتای ڤیگنیزمیش زۆر جوانە وەک وتاری دەستپێک ئەگەر کاک ژیار خوازیارە کەمێک زیاتر پەرەی پێبدات باشتردەبێت لەوەی ئێستا کە کەمێک پەرەپێدانی زیاتری پێویستە بۆئەوەی لەجاری داهاتوو بیکەین بە وتاری دەستپێک. > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٢٦، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستە کار لەسەر باشترکردنی دەکەم. من وتاری ڤیگنیزم ھەڵبژارد لەبەر ئەوەی سەرچاوەی زیاترە و فراوانترە، کە سەیریشم کرد پێشتر ژیاننامە و ئەم جۆرە بابەتانەمان ھەڵبژاردووە. من کە دەرکەوتم لە ویکیپیدیا یەکەم شت بیرم لە گۆڕانکارییەک کردەوە، ھەر بۆیەش کارم لەسەر وتاری ئێڤەنێسنس کرد بۆ باشترکردنی بۆ ھەڵبژاردنی بۆ وتاری ھەڵبژێردراو. ئیتر ئەوەی تری ڕای گشتی گرنگە، بزانین ھاوڕێیانی تر دەڵێن چی. —ژیار وتووێژ ‏١٥:٣٨، ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر وتارێک کە دەکرێت بە وتاری ھەڵبژێردراو، تکایە با بڕێک وێنەی جوانی تێدا بێت کە یارمەتی بدات بە تێگەیشتنی خوێنەر. ئینگلیزییەکان دەڵێن وێنەیەک قسەی ھەزار وشە دەکات، ڕاستیشە. ئیبن بەیتار بەس دوو وێنەی تیایە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٥١، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Pirehelokan: تکایە ئێوەش دەنگبدەن تاکو وتارەکە بۆ مانگی داھاتوو ئامادەبێت، ھەروەک کاک @Kushared: داوای کرد. سوپاس.—ژیار وتووێژ ‏٠٥:٥٦، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ibrahim aziz: ئێوەش ڕایخۆتان بڵێن.—ژیار وتووێژ ‏٠٨:٢٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەردوو وتارەکە جوانن شایەن بە هەڵبژاردنن، بەڵام من وتارەکانی ژیاننامە باشتر نابینم. وە دەکرێت دواتر دەنگدان بۆ وتاری یەکەم بکرێتەوە و بکرێت بە وتاری هەڵبژێردراوی دوای ڤیگنزم. کاک @Saad sazani: ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن... ibrahim وتووێژ ‏١٠:٥٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:، کەسایەتییەکان، بەتایبەت ئەوانەی لە زەمەنێکی زۆر لەمەوبەر ژیاون، وێنەی کەمیان ھەیە، ھەیە ھەر نییەتی، بەڵێ بوونی وێنە گرینگە، بەڵام نەبوونی یان کەمبوونی ناکرێ ببێتە ڕێگرێکی سەرەکی لە ھەڵبژاردنی.
ئەم وتووێژە و ھەڵبژاردنەش ھیی ئەوە نییە ئەوەندە کاتی پێبدەین، تکایە با زوو یەکلایی ببێتەوە، و بۆ سەری مانگی نوێ وتارێک ھەڵبژێرین. بۆ من جیاوازییەکی وای نییە کام وتار ھەڵببژێردرێ، ئەو دوو وتارە و کۆمەڵێکی تریش لە ئاستێکی باشن، ھیی ئەوەن لە پەڕەی دەستپێک دابنرێن وەک وتاری ھەڵبژێردراو، بەڵام ئێستا ئەوەی لێرە کێشەیە یەکسانبوونی دەنگەکانە. | سەرچیا‏١٥:١٨، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ، وایە. بەڵام پێویست ناکات حەتمەن وێنەی خودی کەسایەتییەکە بێت. وێنەی خودی کەسایەتییەکە زۆریش یارمەتیی خوێنەر نادات بۆ تێگەیشتن. دەتوانێ وێنەی کتێبەکانی، داھێنانەکانی، زێدەکەی، یا تەنانەت مامۆستاکانی و قوتابییەکانی بێت. یا ھەر جۆرە ماڵتیمیدیایەکی تر کە وتارەکە جوانتر بکات و ئاسانتر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من خۆم ڤیگنیزم بە بەسوودتر دەزانم، بەڵام کێشەی زۆرە ھێشتا، بڕوانە بۆ ئەم ڕستەیە بۆ نموونە:
ناوی ڤیگن داھێنراوە لە ساڵی ١٩٤٤ لەلایەن دۆناڵد واتسن کاتێک کە ڕێکخراوی ڤیگن سۆسایەتی دامەزراند لە ئینگلتەرا
ھەمیشە وتوومە ئەو وتارانەی تەنیا لەلایەن کەسەوە دەستکاری کراون، کێشەیان ھەیە و دژی ڕۆحی بەکۆمەڵی ویکیپیدیان. بۆیە تکایە ئەگەر ڤیگنیزم کرا با چاکسازیی تێدا بکرێ پێش دانان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٠، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers:، ئێستا کە ڕای بەشداربووان وەک یەکە نازانم کامیان ھەڵبژێرم، ڕاپرسییەکە زۆری خایاند و بە ئەنجامێکی واش نەگەیشتین، من جیاوازییەکی وا نابینم لە ھەڵبژاردنی یەکێکیان، کە وتارێک بۆ ئەم مانگە بێت و یەکێکیشیان بۆ مانگی داھاتوو، جیاوازییەکی وای نابێت کامەیان لە سەرەتا بێت. ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن، چوونکە دەبێت تا چەند سەعاتێکی تر یەکێکیان ھەڵبژێرین. | سەرچیا‏١٤:٠٠، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: مادەم وایە من دەنگەکەی خۆم دا بە وتارەکەی بەڕێزتان پێشنیارتان کردووە. من جیاوازی ناکەم بەڕاستی، ھەر چەنە پێشم خۆش نییە وتاری ئیبن بەیتار وەک ھەڵبژێردراو دیاری بکرێت، بەڵام من ھەر ڕازیم، بەس ھۆکارەکەی ناشیاوێتییەتی بۆ ھەڵبژاردنی نەک جیاوازیکردن لە بەینیاندا.—ژیار وتووێژ ‏١٤:٠٧، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم جار کە وتارەکەم پێشنیازکرد لەبەرەوە بوو کە تازە وتووێژەکەم دەست پێکردبوو، بەدوورم نەدەزانی کە وتاری تر پێشنیازنەکرێ. ڕایەکەش لەدەست بەشداربووان بوو، کە بەو ئەنجامە گەیشت کە دەنگەکان یەکسان بن، و ھەڵبژاردنەکە بڕێک زەحمەتی تێکەوت، بەھەرحاڵ زۆر سوپاس، ئێستاش بۆ وتارەکەی تر دەرفەتێک دەبێت کە تا مانگێکی دی دەستکاری زیاتری بکرێت و باشتر ئامادەبکرێت. سەرچیا‏١٤:٤٠، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام[دەستکاری]