ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠١٦/٢٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێڤەنێسنس (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'ونبوون'؛ بە ئینگلیزی: Evanescence؛ گۆکردن: /ˌɛv.ɪn.ˈɛs.ɛns/) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا. دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی کەوتوو لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. کەوتوو زیاتر لە ١٧ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی سی بی ئێس. دوای ساڵێک ئێڤەنێسنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.

گرووپەکە چەندجارێک گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە: دەیڤد ھاجێز لە ٢٠٠٢دا گرووپەکەی بەجێھێشت و دۆزەرەوەی گرووپ بێن موودی لە ٢٠٠٣ (لە نیوەی گەشتەکەی کەوتوو دا)، بەیسژەن ویڵ بۆید لە ٢٠٠٦ و بەدوایدا جان لێکامت و ڕاکی گرەی لە ٢٠٠٧دا و تێری باڵسامۆ لە ٢٠١٥، لە ئەنجامدا ھیچ کامێک لە سێ ئەلبومەکانی ستودیۆی ئێڤەنێسنس ھەمان ئەندامانی لەخۆ نەگرتووە، کۆتا دوو گۆڕانکاری بووە ھۆی وچانێکی درێژخایەن بۆ گرووپەکە. بیلبۆرد پلەی حەفتا و یەکەمینی بە ئێڤەنێسنس داوە لە لیستی باشترین ھونەرمەندانی دەیە.

ئێڤەنێسنس دواتر بە سێھەم ئەلبومیانەوە کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا، لەگەڵ نوێترین لاین-ئەپی گرووپەکە دەرکەوتنەوە، ئەلبومی ئێڤەنێسنس کە سێھەم ئەلبومی ستودیۆی گرووپەکەیە و بە ناوی گرووپەکەوە ناو نراوە لەبەر «خۆشەویستی ئەیمی لی بۆ ئێڤەنێسنس.» کە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە. ئەلبومەکە ژمارە ١ی بەدەست ھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە ھەروەھا لە ژمارە ١ی چوار لە چارتەکانی تریش مایەوە وەک: دە ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەیتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. گرووپەکە ساڵی ٢٠١٢یان بەڕێکرد بە گەشتەکەیان بۆ ئەلبومەکە لە پەنا چەند ھونەرمەند و گرووپێکی تریشدا وەک دە پریتی ڕێکلێس و فەیر تو میدلاند. ھەر لە ھەمان ساڵدا ترۆی مەکلاوەرن وەک ئەندامێکی فەرمی گەڕایەوە بۆ ناو گرووپەکە. دوای کۆتایی ھاتنی گەشتی ئەلبومەکە، گرووپەکە دووبارە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە گوێگرەکانیان دابڕان.
خوێندنەوەی زیاتر...