ویکیپیدیا:فێرکاری (شێوەزار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەکارھێنانی شێوەزار لە وتارەکانی ویکیپیدیادا نەختێک جیاوازە لە پرۆگرامەکانی دیکەی نووسین و بەرھەمھێنانی دەق. ویکیپیدیا، تەنھا لە چەن ھێما و دەق بە شێوەی کۆد کەڵک وەردەگرێ بۆ دانانی شێوەزاری تایبەت (وەک ئەستوورکردنی دەق یا نووسینی سەردێڕ...). ئەم شێوە تایبەتەی بەکارھێنانی دەق وەک کۆد پێی دەوترێ ویکیدەق و تەنھا بۆ ساکاربوونی بەکارھێنان دانراوە.

دەقی لار و ئەستوور

باوترین و بەکارترین تاگی ویکی لە شێوەزاردا، دەقی ئەستوور و دەقی لارە. ئەستوورکردن و لارکردنی دەق تەنھا بە دانانی چەن ھێمای « ' » لە پێش و پاشی وشەیەک، پێکدێت.

ئەمە دەنووسیت ئەمە نیشان دەدرێت
''لار'' لار

'''ئەستوور'''

ئەستوور

'''''لاری ئەستوور'''''

لاری ئەستوور

لە ویکیپیدیادا، یەکەمین وشەی ھەر وتارێک، کە لە زۆربەی کاتەکاندا ھەر بابەتی وتارەکەیە، بە دەقی ئەستوور دەنووسرێت. بۆ نموونە، وتاری سۆکرات ئاوا دەست پێدەکات:

سۆکرات (بە یۆنانی: Σωκράτης، Sōkrátēs، بە ئینگلیزی: Socrates) (لەدایکبوون ٤٦٩ پ. ز - کۆچی دوایی ٣٩٩ پ. ز)... ھتد

دەقی لار زۆربەی کات بۆ نیشانکردنی ناوە تایبەتەکان لە ناوەڕۆکی وتاردا بەکاردێت؛ وەک ناوی کەسایەتییەک، کتێب، فیلم یا شوێن.

سەردێڕ و ژێرسەردێڕ

بەکارھێنانی سەردێرەکان باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێکوپێککردنی وتارێک. کاتێ لە وتارێکدا دوو بابەتی جیاواز باس دەکرێت، دەتوانی بە دانانی سەردێڕ بۆ ھەر بابەت بەشەکان جودا بکەیتەوە. سەردێڕەکان ئاوا دروست دەبن:

ئەمە دەنووسیت ئەمە نیشان دەدرێت

== سەردێڕ ==

سەردێڕ

=== ژێرسەردێڕ ===

ژێرسەردێڕ

ئەگەر وتارێک لانیکەم ٤ سەردێڕی ھەبێت، خشتەی ناوەڕۆک بە شێوەی خۆکار زیاددەبێتە سەر وتارەکە. لە بەشی خۆڵەپەتانێدا ھەوڵی دروستکردنی سەردێڕ بدە. تاقی بکەوە کە سەردێڕەکان ژمارەیان گەیشتە چوار، خشتە چۆن زیاد دەبێت.

HTML

ویکیدەق ھەموو ئەو تایبەتمەندییانەی بۆ شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا پێوستە، لەخۆ دەگرێ؛ ھەربۆیە شارەزایی لە ئێچ تی ئێم ئێڵ پێویست نییە، ئەگەرچی بۆ وردەکارییەکانی شێوەزار وەک بەکارھێنانی ڕەنگەکان و چنینی پاڕەگرافەکان و... دەتوانێ بەسوود بیت.

لە خۆڵەپەتانێ تاقی بکەوە چی فێربووی