ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٤ی ئاب
ڕواڵەت

- لە فلیپین: ڕۆژی قارەمانان (٢٠٠٩)، لە ئۆکراین: ڕۆژی سەربەخۆیی (١٩٩١)، لە ئێران: ڕۆژی دەستپێکردنی هەفتەی دەوڵەت
ڕووداوەکان
- ٧٩ – لە تەقینەوەی گڕکانی ڤیزۆڤیۆسدا کە دوو ڕۆژی خایاند، شارەکانی پۆمپیۆ و هێرکۆلینیۆم و ستابیا لە ئیتاڵیا لە ژێر خۆڵەمێشدا نێژران.
- ١٦٠٥ – سەرکەوتنی شا عەباسی سەفەوی بەسەر عوسمانییەکاندا.
- ١٨٩١ – تۆماس ئەدیسۆن (لە وێنەکەدا) داهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی، بەڵگەنامەی داهێنانی یەکەمین کامێرای فیلمھەڵگرتنی وەرگرت.
- ١٩٢٠ – ڕزگارکردنی شاری کفری لەلایەن شۆڕشگێڕەکانی کوردەوە بەسەرکردایەتیی ئیبراھیم خانی دەلۆ و وەیس بەگ.
- ١٩٨٠ – ناشتنی تەرمی سەرگورد عەباسی و پێشمەرگەکانی تر لە مەھاباد، لەگەڵ تەرمەکەدا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مەھاباد ئامادەبوون و ھەندێک لە ئەندامانی حدکا لە گۆڕستان بەو بۆنەیەوە وتاریان دا.
- ١٩٨٣ – ٤٨ ڕۆڵەی کوردی خەڵکی مەھابادی لەسێدارەدرا.
- ١٩٨٨ – لە قۆناغەکانی ئەنفالی کورد و دەڤەری بادینان خەستترین ھێرشی ھێشویی بۆ سەر گوندی سپینداری قەد پاڵی چیای گارە بوو، کە بەدرێژایی ٣٠ کم شوێنەکە بۆردومان کرا.
- ١٩٩٢ – کوژرانی حاکم جەمال حەمەدەمین، خاوەنی پەرتووکی مافناسی و چەند ساڵێک ئەندامی ی. ن. ک و حاکمی شۆڕش بووە.
- ٢٠٠٢ – بەستنی کۆنفڕانسێکی کتوپڕ لە لەندەن لەلایەن کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستانەوە، دەربارەی ڕەوشی ھەنووکەی باشووری کوردستان.
- ٢٠٠٤ – وەزارەتی ژینگەی عێراق بڕیاری دا ھەزاران نەمامی جۆراوجۆر لە شاری ھەڵەبجەدا بچێندرێت.
- ٢٠٠٦ – یەکێتی فەلەکناسی نێودەوڵەتی پێناسەی زاراوەی هەسارەی گۆڕی و پلۆتۆی بە هەسارەیەکی شەموولە ناساند.
لەدایکبووەکان
- ١٧٨٠ – ڕۆژی لەدایکبوونی ژان ئۆگست دۆمینیک ئینگرێس، وێنەکێشی نیوکلاسیکی فەڕەنسی
- ١٨٩٩ – ڕۆژی لەدایکبوونی خۆرخێ لویس بۆرخێس، نووسەر و شاعیر و کەسایەتی ئەدەبی هاوچەرخی ئەرجەنتینی
- ١٩٢٩ – ڕۆژی لەدایکبوونی یاسر عەرەفات، سەرکردەی سیاسی فەلەستین، سەرۆکی فەلەستین لە ساڵی ١٩٨٩ ھەتا ٢٠٠٤
- ١٩٤٧ – ڕۆژی لەدایکبوونی پاولۆ کۆیلۆ نووسەری بەڕازیلی
- ١٩٤٨ – ڕۆژی لەدایکبوونی ژان میشێل ژار، مۆسیقاژەن و ئاوازدانەر و بەرهەمھێنەری مۆسیقای فەڕەنسی
- ١٩٧٧ – ڕۆژی لەدایکبوونی ڕۆبەرت ئینکێ یاریزانی تۆپی پێی ئاڵمانی
- ١٩٨٨ – ڕۆژی لەدایکبوونی ڕوپەرت گرینت، ئەکتەری ئینگلیزی
مردنەکان
- ١٣٥٧ – کوژرانی سەید عەلی ئەندەرزگوو لە شەڕکارەکانی چەکداری دژی حکوومەتی پەھلەوی
- ٨١٦ – مردنی فاتیمە کچی مووسا ئیبن جەعفەر (ئیمامی هەوتەمی شیعەکان)
- ١٠٤٢ – کۆچی دوایی مایکڵی پێنجەم ئیمپراتووری بیزەنتی