ویلیام ھارڤی
ویلیام ھارڤی | |
---|---|
لەدایکبوون | 1 ئەپڕێل 1578 فۆلکستۆن، ئینگلستان |
مردن | ٣ی حوزەیرانی ١٦٥٧ لەندەن، ئینگلستان | (٧٩ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئینگلیز |
بوارەکان | دکتۆر |
خوێندی باڵا | Gonville and Caius College, Cambridge University of Padua |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Hieronymus Fabricius |
ناسراوە بەھۆی | دۆزەرەوەی سووڕی گەورەی خوێن |
واژوو |
ویلیام ھارڤی (بە ئینگلیزی: William Harvey، ١٥٧٨–١٦٥٧) پزیشکی بەناوبانگی ئینگلیزییە کە ھاوچەرخی جەیمزی یەکەمی ئینگلستان بوو. ھارڤی یەکەمین کەس بوو کە بە سووڕانەوەی خوێنی لە جەستەدا زانی و بە شێوازێکی زانستی تیورییەکەی خۆی ڕاگەیاند. ئەو پزیشکی تایبەتی جەیمزی یەکەم پاشای ئینگلستان بوو و ماوەیەکی زۆری ژیانی لە ڕێی خزمەت بەودا بردە سەر.
ژیان
[دەستکاری]ویلیام ھارفی، پزیشکێکی ئینگلیزی بووە و دامەزرێنەری زانستی کارەکانی ئەندامی لەش و دۆزەرەوەی سوڕی خوێن بووە و سەلماندوێتی کە ئیشی دڵ وەکو ترومپا وایە، لەساڵی ١٥٧٨ لەدایک بووە. ئەوەی کە ویلیام ھارفی پزیشکی ئینگلیزی دۆزیەوە لەسەر چۆنێتی ئیشکردنی دڵ و سوڕی خوێن لەشادەمارەکاندا لەھەموو شوێن و کاتێکدا بەدەسکەوتێکی گرنگ لەبواری پزیشکیدا دەژمێردرێت، ئەم دۆزینەوەیە ڕێگایەکی سەرەکیە لەبواری پزیشکیدا بۆ تاقیکردنەوە عەمەلیەکانی کارکردنی تۆڕەکان و ئەندامانی لەش، ئەوەی کە ھارفی لە ساڵی ١٦٢٨ دا لەسەر جوڵەی دڵ داھیھێناوە دەستپێکێک بووە بۆ ھەموو تاقیکردنەوە و توێژینەوەکانی دوای خۆی لەبواری فەسلەجی جەستەدا وەکو ھەناسەدان و زیادبوون و ھەزم کردن. ھارفی بەشی پزیشکی لە زانکۆی بادوا تەواوکردووە لەو زانکۆیە راستیەکی گرنگی بۆ ئاشکرابووە ئەویش ئەوەیە کە شادەمارەکان چەند سەمامەیەکیان ھەیە کە ڕێگا بەخوێندەدات تەنھا بەبارێک ھاتوچۆ بکات بەبێئەوەی خوێنەکە بتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام ڕۆڵی ئەم سەمامانە نەزانربوو بەتەواوەتی چیە بۆیە ھارفی بڕیاریدا خوێندن لەسەر ئاژەڵی زیندوو بکات سەبارەت بە ھاتوچونی خوێن بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی ١٢ ساڵ خەریکی تاقیکردنەوە و توێژینەوە بووە لەم بوارەدا. ھارفی لەتاقیکردنەوە و توێژینەوەکانیدا ڕونیکردۆتەوە کە خوێن لە بازنەیەکی داخراودا لەنێو جەستەدا دەسوڕێتەوە و لەدڵەوە دەست پێ دەکات و دەڕوات بەشادەمارەکاندا و پاشان سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بۆ دڵ، لەڕێی ئەو تاقیکردنەوە و توێژینەوانەی لەسەر ئاژەڵانی زیندو کردبوی توانی چۆنێتی سوڕانەوە خوێن لەلەشی مرۆڤدا شیبکاتەوە و بۆتە دۆزەرەوەی سوڕی خوێن لەلەشی مرۆڤدا و لەساڵی ١٦٥٧ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە
[دەستکاری]- Will and Ariel Durant, The Story of Civilization, Volume 7, Age of Reason, Pages 202-203
- ویکیپیدیای عەرەبی
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویلیام ھارڤی تێدایە. |