بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وودی ئاڵن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وودی ئاڵن

ئاڵن لە فیستیڤاڵی فیلمی كان، ساڵی ٢٠١٦.
لەدایکبوون
ئاڵن ستیوارت کۆنسبێرگ

(١٩٣٥-١٢-٠١) ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥ (تەمەن ٨٨ ساڵ)
نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمریکا.
پیشە
  • دەرهێنەر
  • نووسەر
  • ئەکتەر
  • کۆمێدیکار
  • موزیکژەن
چالاکبوون١٩٥٠-ئیستا
ناسراوە بەئانی هال (١٩٧٧)
Manhattan (١٩٧٩)
The Purple Rose of Cairo (١٩٨٥)
Hannah and Her Sisters (١٩٨٦)
Crimes & Misdemeanors (١٩٨٩)
Match Point (٢٠٠٥)
Vicky Cristina Barcelona (٢٠٠٨)
Midnight in Paris (٢٠١١)
Blue Jasmine (٢٠١٣)
ئایینبێخوایی[١]
ھاوسەر
  • هارلین سوزان ڕۆزن
    (ھاوسەرگیری ١٩٥٦؛ جیابوونەوە ١٩٦٢)
  • لویزی لاسەر
    (ھاوسەرگیری ١٩٦٦؛ جیابوونەوە ١٩٧٠)
  • سوون-یی پریڤن
    (ھاوسەرگیری ١٩٩٧)
یار
مناڵ(ەکان)٥
خزمەکانلێتی ئارۆنسن (خووشک)
وێبگەwoodyallen.com
واژوو

وودی ئاڵن (لە دایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥) دەرھێنەری ئەمریکی، ئەکتەر، نووسەر و کۆمێدیکارە کە ماوەی زیاتر لە ٦ دەیەیە کاردەکات و فیلمەکانی براوەی چەندین خەڵاتی ئۆسکارن. ئاڵن دەستی بەکارەکانی کرد کاتێک وەک نووسەر لەبەرنامەی (Your Show of Shows) بەشداریکرد.[٢] ھەروەھا وەک نووسەر چەندین بابەتی تەلەفزیۆنی، بڵاوکراوەی جۆراوجۆری وەک کتێب و کورتە چیڕۆک، پارچە نووسینی کۆمێدی لە گۆڤاری زە نیو یۆرکەر بڵاوکردۆتەوە. لە شەستەکان، ئاڵن لەپاڵ چەند ئەکتەرێکی کۆمێدی دیکە بەشداربوون لە پێشکەشکرندی ستاند ئەپ کۆمێدی لە ناوچەی گرینوچ ڤیلج لە نیویۆرک. لەوێ ئاڵن بەشێوازێکی جیاواز و دوور لە کۆمێدیا باوەکان چالاکی پێشکەشدەکرد، ودی ئاڵن بەو شێوازەی کارە کۆمێدییەکانی لە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی جیاکردەوە.[٣] لە ناوەڕاستی شەستەکان، سێ ئەلبوومی کۆمێدی بڵاوکردەوە، لە ساڵی ١٩٦٤ بووبە پاڵێوراوی خەڵاتی گرامی بۆ ئەلبوومە کۆمێدییەکەی کە ناونیشانی ئەلبوومەکە ھەربەناوی خۆیەوە بوو.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٤، کەناڵی کۆمێدی سێنترال پلەی چوارەمی بە ئاڵن بەخشی وەک ١٠٠ باشترین ستاند ئەپ کۆمێدی،[٥][٦] ھاوکات لە ڕاپرسییەکی بەریتانی ئاڵن ناوی لە پلەی سێیەمی گەورە کۆمێدییەکانی جیھاندا ھات.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ داڕێژە:Web kaynağı
  2. ^ «Your Show of Shows». TIME Magazine. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Gross، Terry (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «Woody Allen: Blending Real Life With Fiction». Fresh Air. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Woody Allen - Artist». grammys.com. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Comedy Central's 100 Greatest Stand-Ups of All Time». Everything2.com. ١٨ی نیسانی ٢٠٠٤. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ 100 Greatest Stand-Ups of All Time [Part 5] (YouTube). Comedy Central via Goofy Cartoon. Event occurs at 33:03. لە January 19, 2018 ھێنراوە. {{cite AV media}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  7. ^ Thorpe، Vanessa (January 2, 2005). «Cook tops poll of comedy greats». The Guardian. London. لە January 19, 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە January 19, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]