وتووێژ:وزەی خۆری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Aram: دەتوانی لە ڕێکخستن و فراوانکردنی سەرچاوەکان هاوکاریم بکەی ،زۆر بە ناڕێکی بەدوای یەک ڕێزبووینەفەرهاد (لێدوان) ‏٠٠:٥٣، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Pirehelokan: سڵاوت لێ بێت سپاس بۆ چاکسازیەکانت ،یەک تێبینی هەیە دەربارەی ناوی وتارەکە کە ئایا (وزەی خۆر)ە یاخود (وزەی خۆری) لەکاتی گواستنەوەی ناوی وتارەکە ئاماژەت پێی دابوو وە ڕوونکردنەوەیەکی زۆر تەواو زمانەوانی بوو من لەگەڵتم ،بەڵام لێرە شتێک هەیە (وزەی خۆر) تیکرا بوەتە یەک ناو وەک (علیرضا)و(حمدامین) و هتد لەناو وتارەکە لە هەندێک شوێن دەبێت (وزەی خۆری)بەکار بێنین کە لەناو رستەدایە و مەبەست لێی باری ئاوەڵناوی خۆرە.جگە لەوەی لەسەر زاری خەڵکی هەر بە (وزەی خۆر)ناوی دەهێنن رەنگە ئێوە یان هاوڕێیان باشتر لێی بزانن تکایە چۆن باشە وەهای لێ بکەن .دوبارە سپاسفەرهاد (لێدوان) ‏٠٤:٥٨، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: لە برگەی بەکارهێنانی کارەبا دوو وێنە هەیە ،نازانم چۆن بیانخەمە تەنیشت یەکتر ،ئەگەر بتوانی ڕێکی بێخی هەردوو وێنەکە یەک ناونیشانیان لە ژێر نوسراوە ،دەستەکانت دەکوشم ،سپاسفەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٠٢، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد:، سپاس بۆ تێبینییەکەتان. قسەکەتان ئەوەیە کە وزەی خۆر باوترە لە وزەی خۆری. دووھەم فرەیزیش باوە. گووگڵێکی بکەیت دەیبینیت زۆرکەس نووسیویانە وزەی خۆری. بەڵام باشتر وایە ڕێزمانەکە ڕەچاو بکەین کە زمانەکە چەندپات نەبێت ئێکسپنی تێدا زۆر نەبێت. ئینجا کاتێک دوترێت وزەی خۆر یان وزەی با دەکرێت مەبەست وزەی ئەو شتە بە گشتی بێت (وزەی خۆر گووپی گەرم کرد. وزەی با لەچکەکەی ڕفاند و...)، بەڵام کە بە ئاوڵناو نووسرا دەردەکەوێت مەبەست جارگنەکەیە کە بە solar energy دەیناسن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١١، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: ئەی دەربارەی ئامرازی دانەپاڵ وەک (کتێبی ئازاد)یان (پێنووسی هیوا)کە تیایدا بەهەمان شێوە (وزە)ی خستۆتە پاڵ (خۆر) ،بە هەر حال گرنگ ئەوەیە وتاری زانستی زیاد بکەین ،لە برگەی پێشەکی خشتەیەک هەیە نازانم چۆن زیادی بکەم ئایا دەتوانی زیادی بکەی زۆر سپاسفەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٢٢، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد: ئەوەندەی تواندرا، سەرچاوەکان فراوان و خاوێن کران. شتێکیشم لە پەڕگەکان کرد. بزانە وات دەویست. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٤، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕان، زمان، ڕێزمان[دەستکاری]

@فەرهاد:، زۆر سپاس بۆ دەستھاوێشتنە ئەم بابەتە. وتارێکی زۆر گرنگە. تەنها چەند تێبینییەکم ھەیە.
کە دەستم کرد بە خوێندنەوەی وتارەکە لە پاراگرافی یەکەمەکەیدا سەرم لێشێوا و تێنەگەیشتم. بۆیە شکم بۆ ئەوە چوو وەرگێڕان بێت. تەنیا بە خوێندنەوەی دەقە ئینگلیزییەکەی تێگەیشتم! کاتێک کە من لە وتارەکە تێنەگەم باوەگەورە یا دایەگەورەم چۆن تێدەگەن؟ ھەمیشە لە کاتی نووسینی پاپیولار ساینسدا لە خۆت بپرسە ئایا باپیرە یا دایەپیرەم لەم نووسراوەیە تێدەگات؟ ئەگەر وڵام بەڵێ بوو یانی نووسراوەکە زۆر چاکە. ئەم کێشەیە من لە پاراگرافی یەکەمدا دیم چەند ھۆکاری ھەیە.
یەک، بڕێک ھەڵە لە وەرگێڕاندا ھەن. بۆ نموونە ھەر لە پاراگرافی یەکەمدا plant بە ڕوەک وەرگێڕاوە! ئەمە ھەڵەیە و لێرە مەبەست لە پلەنت کارخانەیە نە ڕوەک. لە یەک دوو شوێنی تردا ئەو ھەڵانە دەبینرێت.
دوو، زۆرێک لە جارگنەکان، واتە زاراوە تەکنیکاڵەکان، لە کوردیدا بەرامبەریان نیە و خۆتان داتانتاشیوە. پێویست نیە ئەو شوێنانەی لێی تێناگەیت یان وشەی بۆی نیە وەرگێڕان بکەیت. خۆ سوێندمان نەخواردووە وشەبەوشەی ئینگلیزییەکە وەربگێڕین.
سێ، دەستپێکی خودی وتارە ئینگلیزییەکە خراپ نووسراوە. ھەر سەرەتا بێ پێشەکی خوێنەر دەخاتە داوی چەند زاراوەی تەکنیکاڵەوە. پێویست نیە لە ویکیی کوردیدا وشە بە وشە تەقلیدی ئەوان بکەین.
چوار، ستایلی نووسین/وەرگێڕان: ئینگلیزی زمانێکە کە زۆر جار نووسەرەکانی ڕستەی درێژ بەکار دێنن. خوێنەری کورد عادەتی بە ڕستەی درێژ نیە. من تەنانەت لە ئینگلیزیشدا ڕستەی درێژ نانووسم کە نووسراوەکەم ئاسان بێت. بۆیە دەتوانن ڕستە درێژەکان بەپێی تێگەیشتنی خۆتان بشکێنن بە ڕستەی بچووکتر و ئاسانترەوە. لێرە دەبینیت من ئەو یەک ڕستەیەی تۆم کرد بە دوو سێ بەشەوە کە خوێنەر ئاسانتر تێبگات.
وابزانم یەک دوو جار لەگەڵ @Aram: ئەم وتووێژەمان کردووە. زۆر سەیرە کە چینی لاوی کورد، بەتایبەت ئەوانەی لە باشوور پەروەردەیان بووە تەواو خاڵبەندی پشتگوێ دەخەن و ڕستەی درێژ و ئەستەم بەکاردێنن لە وەرگێڕاندا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٢٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: زۆر راست دەکەی ئەوانەی ئاماژەت پێدان تێبینی باش بوون ،هەوڵ دەدەم چاکتریان بکەم ،بەگوێرەی توانا رستەکانم کورتر کردۆتەوە بەڵام هێشتا کارکردنیان دەوێت ،دەست خۆشفەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٣٦، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @فەرهاد: دەزانم خەمخۆرن، و من خەمخۆرییەکەتان بەرز دەنرخێنم، بەڵام باشتر وایە کەمێک کات بۆ وپ:نک، وپ:خ و ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی تەرخان بکەن، و پەلە لە وەرگێڕان نەکەن و بە ئیسراحەتی خۆتان وەرگێڕان بکەن. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٨، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram:دەستەکانت خۆش کارێکی زۆر جوانە ،سەبارەت بە خاڵبەندی و ڕێزمان شارەزایی تەواوم هەیە بەڵام لە زۆر شوێن فەرامۆشم کردووە و هەستیان پێ دەکەم،زۆر جاران دواتر بەسەریان دا دەچمەوە و چاکیان دەکەم چونکە وەها بۆمن ئاسانترە،هەر بژیفەرهاد (لێدوان) ‏١٨:٢١، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: بەسەر تەواوی وتارەکە دا چوومەوە و کێشەکانم چارەسەر کرد پێم خۆشە هاوڕێیامیش چاوێکی لێ بکەن ئەگەر کێشە یان کەمتەرخەمیەکی تێدابوو ئاماژەی پێ بکەن وە ئەگەر هیچ سەرنجێکیش نەبوو پێشنیار دەکەم ئەم داڕێژەیە لابەرن ،هەروەها وێنەیەکی هێلکاری تێدایە نازانم چۆن بیکەمە کوردی ئەگەر لەمەش هاوکاریم بکەی ،زۆر سپاس هەربژی،ئەمانەی خوارەوە وەرگێرانی سەر هێلکاریەکەن؛

Reflected by atmosphere =هەڵگەڕانەوە بەهۆی تەوشک Incoming solar =تیشکی خۆری هاتوو Reflected by clouds =هەڵگەڕانەوە بەهۆی هەورەکان Reflected by earth surface =هەڵگەڕانەوە بەهۆی ڕووی زەوی Radiated to space from atmosphere =تیشکدانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن تەوشکەوە Radiated to space from earth= تیشکدانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن زەویەوە Absorbed by atmosphere =هەڵمژراو لەلایەن تەوشکەوە Absorbed by the air =هەڵمژراو لەلایەن باوە Radiation absorbed by atmosphere =هەڵگەرانەوەی تیشکە هەڵمژراوەکان لەلایەن تەوشکەوە Conduction and rising air=بەهەدەردان لەلایەن با و چینەبەرزەکانی کەش. Latent heat in water vapour=هەڵگەرانەوەی گەرمی زیادە لەلایەن ئاوەوە ئ Absorbed by land and oceans=هەڵمژین لەلایەن خاک و زەریاکانەوە فەرهاد (لێدوان) ‏٠٦:٢٠، ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC) فەرهاد (لێدوان) ‏٠٦:٤٨، ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@فەرهاد: دەستەکانت خۆش بن و ماندوو نەبیت. ئێستا من کاتم نییە بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکە و بۆ تاگەکەش با جارێ بمێنێتەوە باشترە. بۆ وێنەکەش، ئامرازەکە زۆر بەناڕێکی دەیکات بۆیە دامگرتووە و نیازم وایە بەجوانی لای خۆم دەستکاریی بکەم. بەس لێرەدا پرسیارێکم هەیە بە بڕوای ئێوە وێنەکە هەر وا بێت یان وەک وێنەی بەر ئاوێنە پێچەوانەی بکەمەوە؟ بە ئینگلیزی پێی دەڵێن flip horizontal. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٩، ١١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: هەربژی کاکەبرا بەڵێ هەر دەبیتن،دەکرێ شێوازەکەم فێربکەی لۆ هێلکاری داهاتوو تاوەکو بەخۆم بیکەم چیتر ئەزیەتتان نەدەم ،دەست خۆشفەرهاد (لێدوان) ‏٠٣:٣٩، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد: لێرە دەکرێت، بەڵام پێشنیار دەکەم بۆ وێنەی ئاڵۆز وەک ئەمەی وا باسی دەکەین، بەکاری نەھێنیت چونکە ئامرازەکە کێشەی ڕاست و چەپ و فۆنتی کوردیشی ھەیە و نیازم وایە پێیان بڵێم خەمێکی لێ بخۆن، بەس بەڕاستی لە ئێستادا زۆر سەرقاڵم بۆیە دڵنیا نیم کە کەی دەتوانم پێیان بڵێم. خۆم لە مەجالێکدا ئەو وێنەیە دروست دەکەم. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: سڵاوت لێبێت دەکرێت ناوی وتارەکە چاک بکرێتەوە بۆ ((وزەی خۆر )) چونکە دوای چەندین پرسین و بەدوا گەڕان لە پسپۆرانی بواری فیزیا و زانستە ژینگەییەکان دەرکەوت هەمویان تەنها ((وزەی خۆر )) بەکاردێنن لە سمینارەکانی زانکۆ و گۆڤار و بڵاوکراوە زانستیەکان،لەگەڵ ڕێزدافەرهاد (لێدوان) ‏٠٢:٥٦، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @فەرهاد: ڕاستییەکەی لێرە ھەموو کارێک بە یەکدەنگی بەڕێوە دەچن و من ناتوانم بەبێ بەڵگە خۆم بچم وتارەکە بگوازمەوە. ھەوڵ بدە قەناعەت بەو بەکارھێنەرانە بکەیت کە وتووێژتان لەگەڵیان کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٣، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram:دەست خۆش کاکۆ ،کە یەکەمجار گۆڕدرا بە یەک دەنگی بوو!!!فەرهاد (لێدوان) ‏٢١:١٦، ١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد: بەڕاستی منیش لە ھەندێ شتی ویکی ماندووبوومە! بۆ گواستنەوە پێویست ناکات بە کەسانی تر بڵێیت و دەتوانیت خۆت بچیتە سەر بەشی زیاتر و گواستنەوە بدۆزیتەوە و بۆ چی دەتانەوێت بیگوازنەوە. یانیش alt+shift+m داگرن ئینجا ناوەکە بگۆڕن و بیگوازنەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٠، ٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی وزەی خۆرم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٢:٠٨، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Pirehelokan:، پێم وایە کێشەیەک لە ناوەکەی نەبوو، نەمبیستووە کەس بڵێت وزەی خۆری. وەک چۆن دەشڵێن وزەی با نەک وزەی بایی. سەرچیا‏٢١:٣٨، ٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وزەی با-یش دەبێ بگۆڕدرێ. ھەڵەیەک نابێتە پاساو بۆ ھەڵەیەکی تر. لە ئینگلیزیدا wind ھەم ناوە ھەم ئاوەڵناو. یانی wind ھەم با مانا دەدا ھەم بایی. بۆ نموونە en:Wind instrument دەبێتە ئامیری بایی نەک ئامێری با. دیارە ئامێری با مانای نییە!
بە ھەمان شێوە وەزەی خۆر بێمانایە. لە عەرەبیشدا شمسية ھاتووە نەک شمس. فارسییەکەشی خورشیدی نەک خورشید. لە ئینگلیزیشدا Solar ئاوەڵناوە نەک ناو دەنا دەنووسرا sun energy. بەداخەوە لەودیو ئەمانە ھیچ ڕە چاو ناکرێن و زمان بە تەواوی شێواوە. ھەڵەیەکی تر دەستەوشەی کۆمەڵەی خۆرە. کۆمەڵەی خۆر یانی چی لە خۆتان پرسیوە؟ خۆ خۆر بەتەنیا کۆمەڵ نییە! خۆر خۆرە و لە چەند شت پێک نەھاتووە ھەتا ببێتە کۆمەڵ. دەبێ بڵێین کۆمەڵەی خۆری یانی کۆمەڵەیەک سەر بە خۆر.
دەبێ بەسەر ھەموو ئەم وشە و چەمکانەدا بچینەوە. کارێکی ھاسان نییە بەتایبەت بۆ ئێوە چونکە ھەر وا ھەڵە پەروەردە کراون و ھەر وا ڕاھاتوون.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٩، ٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناکرێ ئەوە لەبەر کاریگەریی فارسی و عەرەبی وای لێ ھاتبێت؟ باشترە لە گۆڕینی ئەو ھەموو ناوە پەلە نەکرێت. چاوێک بخشێنین بە دەقە کۆنەکانیش، بزانین ھەر بەڕاستی کورد بەو شێوەیە دواوە. سەرچیا‏١٤:٠١، ٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد:، وتارەکەت دیسان گواستووەتەوە بۆ وزەی خۆر. ئارام بۆی باس کردیت کە وتار گواستنەوە دەبێت بە یەکدەنگی بێت. لێرە نووسیوتە گوایە قسەکەی من یەکدەنگی نەبووە. بەڕێزم، لێرە بۆم باس کردیت بۆ وزەی خۆری باشترە لە وزەی خۆر. ئەمە قسەی من نیە و ڕێزمانە: ناو+ئاوڵناو. تەواو! نموونەکەی چالاکیش دەریدەخات. لەم چەمکە نوێیانەدا کە ڕەسەنی کوردی نین و ھاوردەکراون من ھەمیشە بە شوێن یاسای گشتی و کەمکردنەوەی ئێکسێپشندا دەگەڕێم. زمان وەھا دروست دەبێت. ئینجا لە ڕوانگەی ڕێککەوتنیشەوە بە تەنەکە و فەردە ناوی وتاری لەسەر ئەو چەشنە ناوەمان ھەیە و پێشتر لەسەری وتووێژ کراوە وەک بەھاری عەرەبی، ئەندازیاریی شارستانی، ئەندازیاریی میکانیکی، وزەی ناوەکی. خۆ ناکرێ ئەوان بگوازینەوە بۆ شێوەی ناو+ناو دیسان. @Serchia:، ئەمە چاوگری لە فارسی و عەرەبی نیە. لە فارسیدا ئەندازیاریی عومران و مکانیک دەڵێن بۆ نموونە یا دەڵێن ئەندازیاری سازە لەجێی ئەندازیاریی پێکھاتەیی واتە بە ناو دەیڵێن لەجێی ئاوڵناو (ڕەنگە بەھۆی کاریگەریی زمانی فەرەنسییەوە). کێشەم نیە وزەی خۆریش بێت، بەڵام وزەی خۆری باشترە. ئەمە لە چاو باقیی ھەڵەکانی زمانەکەمان ھیچ نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١١، ٢ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan:سڵاوت لێبێت برا،سەبارەت بە ناوەکە کە پێشتر تاوتوێمان کرد گەیشتین بەو ئەنجامەی کە بۆچوونەکەی بەرێزتان تەواوە لە ڕووی ڕێزمانیەوە،بەڵام لێرە کێشەک هەیە لەکاتی بەدوا گەڕان هاوڵاتیان ناتوانن ئەم وتارە بدۆزنەوە ئەمە وای کردووە زۆرینەی خوێنەران سەردانی ویکیپیدیا نەکەن ،من ناوەکەم گواستەوە تەنها لەبەر ئەوەی کە خوێنەران بتوانن بە ئاسانی بیدۆزنەوە وە پرسیشم کرد لە ناوەندەکانی زانکۆ و خوێنەران هەموو تەنها وزەی خۆر دەناسن هەرچەندە هەڵەشە،ئێستاش ئێوە چۆنتان پێ باشە وای لێبکەن من لاریم نیە ،بەڵام کارێک بکەن کە ببێتە جێی سەرنجی خوێنەران و بێن بەشداری بکەن ،بەهیوام کارە گرنگەکانتان بەردەوام بێت و بۆ ماندوبونتان دەستت دەکوشم ،هەربژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٤:٠٧، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد:، بەقوربان! بۆ دۆزینەوە ڕەوانەکەر دەکرێت دابنرێت. ئەگەر ئێمە دڵنیا بین ناوێک باشترە ئەوەی کە باشترە بینێین. جا وزەی خۆری یا وزەی خۆر چەند ساڵە لە کوردیدا ھەیە؟ فارس و عەرەب سەد ساڵە خوێندنی باڵایان ھەیە بە زمانەکەیان، ئیستەش نوێی دەکەنەوە. بۆ ناوەکەش دیسان دەڵێم ئەگەر لەجێی زمانی کوردی یان زمانی فارسی یان مۆسیقای کوردی بڵێی زمانی کورد یان زمانی فارس یان مۆسیقای کورد ڕەنگە خەڵک تێبگەن مەبەست چییە، بەڵام چون ئەمە فۆرمێکی ترە و مەعنایەکی تر دەگەیەنێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan:دەستەکانت خۆش ڕاست دەکەی ،ئەوە چاکی دەکەمەوە ،بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٤١، ٣ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١٠ بەستەری دەرەکیی وزەی خۆریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٢:١٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک @فەرهاد: خەریکی بەسەرداچوونەوەم بۆ وتارەکە و ئیشەڵڵا تا پێش سەری مانگ تەواوی دەکەم. ویستم پێت بڵێم کە ئەو بەشانەی کە دیارییان دەکەم بۆ من مانایان یان نەبووە یانیش قورس بووە. گەر ەەتوانیت، ئەم ماوەیە ناوبەناو سەردانی ئەم وتارە بکە و ئەو دەقانە چاک بکەوە و ئەوەشی پێت وایە تێکم داوە، دیسانەوە چاکی بکەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٢، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی وزەی خۆریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٢١، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی وزەی خۆریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٥٦، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٤ بەستەری دەرەکیی وزەی خۆریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:١٤، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی وزەی خۆریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٣:١٧، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی وزەی خۆریم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٢:١٣، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]