وتووێژ:ناروتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەڕێز @Hershedm96: چاککردنی سەرچاوەکان زۆر درەنگ کەوتووە! کاری لەسەر ناکەن؟ حەیفە کە ماوەیەکی زۆرە پاڵێوراوە و بێئەنجامە. گەر دەستێک درێژ بکەیت، بۆ مانگی نیسانیش نەبێت بۆ ئایار ھەڵدەبژێردرێت. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

کاک ئارام گیان ببوورە باوەڕکە ئاسیاسێڵ دەستکاری خزمەتگوزاری ویکیپیدیای کردووە زۆر بێزارکەرە ئێستا بۆ دەستاکریکردن، لە بەختی منیشدا ھەموو ویکیپیدیای کوردی و ئەدمینەکانی لەکارکەوتن، ئیتر منیش زۆر تاقەتم لێی نەما چونکە وتارەکە گرنگی پێ نەئەدرا لە کاتێکدا من ماوەیەکی زۆر خەریکی بووم.Hershedm96 (لێدوان) ‏٠٣:٢٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
کاک @Hershedm96: لەوانەیە مەبەستت ئەوە بێت کە بە ویکیپیدیا زیرۆ دەستکارییت کردووە؛ کێشە لە ئاسیاسێڵ نییە و دامەزراوەی ویکیمیدیا پرۆژەکەی ڕاگرتووە. بۆ وتارەکەش بەسەرداچوونەوەی بۆ کراوە و تەنیا سەرچاوەکان ماوە کە بکرێنە سایتەیشن، و بەپێی ئەوەی کە ئێوە وتارەکەتان نووسیوە و بەشێکیتان لە ویکیپیدیای ئینگلیزی و بەشێکی ترتان لە ویکیپدیای عەرەبی وەرگرتووە، ئێمە نازانین کە چۆن سایتەیشنیان بۆ دانێین. بەھەرحاڵ، چەند داڕێژەیەکمان ھەن بۆ دروستکردنی سایتەشن و تۆ تەنیا پارامەترەکانی پڕ دەکەیتەوە، و سایتەیشنیش تەنیا خۆت دەتوانیت بیکەیت و دڵنیا بە ئێمە لێرەین و ئاگامان لە ھەموو کردەوەیەکی ویکیپیدیایە. لەکۆتاییدا بەڕاستی گەر کێشەی سەرچاوەکان چارەسەر نەکرێت، ئەوا ناچار دەبین پاڵاوتنەکەی ڕاگرین و بۆ ئێستا ھەڵی نەبژێرین. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٢، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
بەڵێ ئێستا بە فریی بەیسک ئەیکاتەوە کە تەنھا ٢٠ میگابیتت ھەیە ڕۆژانەو ڕووکەشی ویکیپیدیا وەکوو زیرۆ نیە، ھەروەھا زیرۆ زۆر خێرابوو. منیش پێشتر وام وت، بەس من ئەزانم سایتەیشنەکان بۆ کوێ ئەبن، بەڵام وتیان قەینا خۆمان چاکی ئەکەین ئیتر دوای ماوەیەک زیرۆ نەما. بەڕای من پاڵاوتنەکە ڕاگیرێت باشترە، ئێستا چوارەم ساڵی زانکۆمە و بە بۆنەی بەحس و شتەوە مەجالم زۆر نابێت چونکە ئەبێت بە تایبەتی خەریکیبم، دواتر خۆم چاکی دەکەم و دووبارە دەیپاڵێوومەوە ئەگەر پێت باشە.Hershedm96 (لێدوان) ‏٠٢:٣٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
زۆرچاکە، وە منیش وام پێ باشە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٥، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)