وتووێژ:مناڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

بۆ ناوی ئەم وتارە منداڵ نەبێت؟! --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٢٥، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە لێدوانی وتاری مناڵدان لەسەری باس کراوە و بڕیار لەسەر مناڵ داروە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Aza تکایە بە شێوەزاری کوردی سۆرانی بنووسن. بۆ نموونە من نەمبیستووە لە سۆرانی بە پێگەیشتووان بڵێن (زەلام) یان بە یاسا بڵێن قانوون.  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١٢، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خودی فەرھەنگی قانوونی کە چاپکراوی ئەکادیمیای کوردییە دەڵێ قانوون، لەوێ باسی کراوە کە تۆفیق وەھبی وشەی یاسای باو کردووە، چونکە پێی وا بووە کوردییە، کە نیشە. قانوون پێشنیاری ئەکادیمیایە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٧، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: وشەی قانوون لە فارسی و عەرەبی ھەیە، پێشووتر لە کوردستان بەکاردەھات ئەویش بەکارھێنانەکەی بۆتە مێژوو، باوەڕناکەم چیتر باوبێت کەسێکی کوردی ئەم سەردەمە بە یاسا بڵێت قانوون 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە تکایە بەبێ وتووێژ دەستکارییەکەم پووچەڵ مەکەنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٣٣، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ دەستت بردە ناو وتارێک کە من پەرەم پێ ئەدا و ئەمەوێ پەرەی پێ بدەم. مافی خۆتە وا بکەی بەڵام تۆ کە فەرقی فیزیۆلۆژی و سایکۆلۆژی نازانی و وا ئەزانی river bank جۆرێک بانک -ە و دەیان ھەڵەی زەقی تر کە ئێستا لە بیرم نەماون ئەکەی، باشتر وایە لە ھەڵگەڕاندنەوەی دەسکارییەکانی منا پەلە نەکەی. Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٨، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: ھەڵەکانی پێشووم پەیوەندیان نییە بەم وتارە، بە پێویستیشی نازانم ھەڵەکانی پێشووم لێرە باسبکەی بۆ ئەوەی من لە دەستکاریکردنی ئەم وتارە دووربخەیتەوە، ئەوە ڕوونە وتارەکە بە زمانێکی ئاسانی سۆرانی نەنوسراوە و منیش دەمەوێ چاکی بکەم، چۆن تۆ دێی ھەڵەکانی ئێمە چاک دەکەیتەوە و ئێمەش بە سووپاسەوە ھەڵەکانمان ڕاست دەکەینەوە ئاواش لەتۆ چاوەڕوانی دەکەم بە سووپاسەوە پێشنیارەکانمان پەسەند بکەیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤١، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 تێبینی: بەڕای من یاسا باشترە لە قانوون و وشەی زەلام کێشەیەکی نییە و لە کوردیی کورمانجیشدا بە بەرفراوانی بەکاردێت. ھەروەھا باشتر وایە ھەڵەکانی دەرەوەی وتووێژ لە پەڕەی بەکارھێنەریدا یان پەڕەی وتووێژی پەیوەندیدار باس بکرێن و تێکەڵی یەکتری نەکرێنەوە، چۆن ئێرە شوێنێکی تێکشکاندنی بەکارھێنەران نییە! زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٦:١٧، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆچی یاسا باشترە؟ Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەکادیمیای کوردی گەیشتووە بەوە کە قانوون باشترە و یاسا لە خۆڕا باو کراوە. بۆ ئێمە ھەر لەسەر یاسا پێداگر بین؟ ئێمە چەن ساڵ لەمەوبەریش باسمان کرد و وتمان قانوون عەرەبی و فارسی نییە و بێ کێشەیە. فەرھەنگەکانی ڕۆژھەڵاتیش بەدەگمەن دەبینێ بڵێن یاسا، ھەر دەڵێن قانوون. وەک فەرھەنگەکانی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی. Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٠، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: چۆن پشتگیری (زەلام) دەکەی لە شوێنی (پێگەیشتووان) دابنرێت، وشەی کوردی زۆر باش و ئاسانمان ھەیە کە ئاسانتر بتوانین لێی تێبگەین بۆچی ئەم وشە قورسانە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمەوێ لە نێوان adult و mature و puberty دا جیاوازی دانێم. جارێ ھێشتا تەواو دڵنیا نیم بەڵام ڕەنگە زەلام بۆ adult باشتر بێ چون زەلام مانای گەورەش ئەدا. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥٠، ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: کێشەکە ئەوەیە وشەی زەلام بایەخدار نییە وەک پێگەیشتوو. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:١٦، ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستکردنەوە[دەستکاری]

باشە ئێرە ویکیپیدیایە یان کۆڵانە مناڵ مانای چیە !!!؟؟؟

لە نووسین و ستاندارد منداڵ تەواوە خۆ ناکرێت هەر کەسەو بە ئارەزوو خۆی بنووسێت .مناڵ هەڵەیە بیکەنە منداڵ. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏٠٦:٣٨، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@بەهات بەلقیسە ئازاد: بڕوانە وتووێژ:مناڵدان. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٥١، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناڕوانمە هیچ شتەک پێمسەیرە باسی ئەو قسانە دەکەن، ئێرە ویکیپیدیایە خۆ کۆڵان نیە ،مناڵ هەڵەیە لە من باشتر دەزانن منداڵ ستانداردە .دەبوو مەمنوونبان کە هەستاوم بە ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵەیە کەچی دووبارە هەڵەکەتان نووسیوتەوە بەڕاستی ئێرە شوێنەکی نائەکادیمییە. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٨:٤١، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستکردنەوە[دەستکاری]

باشە ئەو مناڵە بۆ ناکەنە منداڵ هەر بەجدی ئێرە ویکیپیدیایە؟ بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٦:٠١، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]