وتووێژ:مناڵدان
Jump to navigation
Jump to search
مناڵدان باوترە! ، کورت ترە و باشترە، هۆی گۆڕانی مناڵدان بە منداڵدان چییە؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان)
- @Aminijian: نازانم ئەگەر کەس دژایەتی نییە دەیگوێزمەوە. @Min.neel: بۆ ئاگاداری.--چالاک وتووێژ ١٢:٠٠، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
منیش مناڵدانم پێ باشترە. مادیوتووێژ (١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٦:١٦، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- من هەستەکەم مناڵ وشەیەکی Slang ـە نەک فەرمیی. کاتێک کە منداڵ وشە وێژەییەکە بێت، ئیدی بۆ بیکەین بە مناڵ؟ لە زمانی کوردیدا زۆر جار پیتی "د" قووت دەدرێت. منداڵدان وشەیەکی پەتییە، بەڕای من. سووپاس --برووسک (لێدوان) ١٧:٤٣، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)
- لە مەڵبەندی ئێمەدا دەڵێن منداڵ بەڵام من پێم وایە پیتی داڵ لێرەدا زیادیە یانی وشەکە لە بنیچەدا مناڵ بووە. وەک دەڵێن جندۆکە کە دروستەکەی ھەر جنۆکەیە. وشەی منداڵ دەبێ لە وشەی «منال»ی عەرەبی وەرگیرابێ کە لە عەرەبیدا بە مانای «ثمرە»یە. چۆم مناڵ ثمرەی مرۆڤە. ئەگەر ئەم وشەیە کوردی با دەبوایە لە شێوەزارەکانی تری کوردیش ھاتبا کە چی بە کرمانجی دەڵێن زارۆ یان زارۆک و بە ھەورامی دەڵێن زارۆڵە و بە کوردی فەیلی زاروو.
- دیارە وشەی مناڵ کوردی نییە و ھەر لە عەرەبی منال کەوتۆتەوە بۆیە من پێم وایە ئەگەر مناڵ بێ باشتریشە چون کورتترە و ڕیشەکەشی ھەر ئەمەیە. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٨:٢٢، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)