وتووێژ:ساڵی ڕۆژژمێری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Tessla ساڵنامە calendar ە. ئەمە ساڵنامە نییە. دیسانەوە تکات لێ ئەکەم شتێ کە نازانی چییە و بە کاری چی دێت وتاری بۆ مەنووسە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: وشەی calender بەواتای ڕۆژژمێر هاتووە. @Sakura emad: تۆ چالاکیت لێرەدا، شتێک لەم گفتوگۆیە سەبارەت بە ڕەوشتی ئازا بڵێ، چونکە ئەمە دووەم جاریەتی نازانێت قسە بە جوانی بکات. ئەگەرنا بەپێی سیاسەت هەڵسوکەوت دەکەم و کارەکە دەگەینمە شوێنێکی تر. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٥٤، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ساڵنامە نابێتە calendar year. شێوازی قسەکردنیشم بێ کێشەیە. کاری من لێرە بووە بەوە کەومە شوێن تۆ و ھەڵەکانت بگرم. تۆش ھەر گوێ بە بەڵگەھێنانەوە نادەیت و ھەر لەسەر ھەڵەکانت سووری. بەڵام ئەوە دڵنیا بە من لە کۆڵت نابمەوە و ڕێگە نادەم ئێرە پڕ کەیت لە ھەڵە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐──────└
سڵاو @Aza و @Tessla گەر سەیری ویکیی فارسی بکەین دەبینین ناویان لێناوە سال تقویمی کە ئەوەنەی لە کوردی شارەزا بم لە ساڵنامە نزیکە یان ھەر بە مانای ساڵنامە دێت ئەگەر واش نەبێت دەتوانن لێرە بە گفتوگۆ باشترین مانا بۆ calendar year بدۆزنەوە. و سەبارەت بە شێوازی قسەکردنت @Aza نەخێر بێ کێشە نییە و ویکیپیدیا:ئەتەکێت ناپارێزێت، وەک پێشووتر باسمان کرد ھەمووان مافی بەشداریان ھەیە لە ویکیپیدیا و ناتوانی مافی بەشداریکردنیان سنووردار بکەیت، گەر کێشەیەک ھەبوو ڕاست دەکرێتەوە یان ڕێنمایی دەدرێت، لە ڕابردوو زۆر بەکارھێنەرانت سنووردار کردووە بەبیانووی کێشەی زمانی کوردی کە ئەمەش نابێتە ھۆی لەدەستدانی بەشداریکردن لە پڕۆژەکە تکایە دەست لەو کارەتان ھەڵگرن سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٢١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad کرماشانی وتەنی «پەنام برد بۆ غەوس، غەوسیش بە سوننی دەرچوو». دادە گیان ساڵنامە یانی نامەیەک کە لە بابەت ساڵەوەیە. ئەمەش ھەمان calendar یا رۆژژمێرە. سال تقویمی ش ئەبێ بە ساڵی ڕۆژژمێری، یانی ساڵێک کە لە سەرەتای ڕۆژژمێرەوە دیاری کراوە تا کۆتاییی ئەو ڕۆژژمێرە. وەک چۆن ساڵی کشتوکاڵ لە سەرەتای پاییزەوە دەست پێ دەکا تا کۆتاییی ھاوینی ساڵی ڕۆژژمێریی داھاتوو. بۆیە ئەڵێم نازانن بابەتەکە چییە دێن وتاری بۆ ئەنووسن. جا پێشیان ئەڵێی قینیان لێ دێ و بە ھیچ شێوەیەک قەبووڵی ناکەن و ئەڵێن ھەر ئەمەی خۆمان باشترە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لەو باوەڕدا نیم ساکورا خان بیەوێت گفتوگۆی ناوی وتارەکان بکات، ئەو ڕێنمایی وت نەک باسی سەرناو بکات. وە هیوادارم قسەکانی کاریگەری هەبێت. با من و تۆ گفتوگۆی خۆمان بکەین. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٤٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Aza، Tessla هەرچەندە من بەشدار نیم لە وتووێژەکە بەڵام دەکرێ وەک چۆن ڕۆژژمێری کارمان لەگەڵ ڕۆژژمێری وەرزەکان هەیە دەکرێ ناوی ئەم وتارە ڕۆژژمێری ساڵ بێ. مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا: پێویست ناکات لە وتووێژەکە بەشداریت کردبێت، تۆش یەکێکیت لە کۆمەڵگا. دڵنیا نیم لە ناوەکە، بۆیە پێویستە کەسانی تریش هێشتا بەشداری بکەن. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٢٨، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لەگەڵ «ساڵی ڕۆژژمێری»م. ساڵنامە و ڕۆژژمێر یەکێکن و بە واتای Calender دێن. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٢٧، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
year دەبێتە ساڵ و Calender دەبیتە ڕۆژژمێر. دیارە Calender year دەبێتە ساڵی ڕۆژژمێری؛ یانی سەلماندنی ئەمە ئەوەندە سەختە؟
ھا ئەوە مامۆستا ھەژار بۆ ساڵنامە نووسیەتی تەقویم. تەقویم عەرەبییە و بە کوردی دەبێتە ڕۆژژمێر یان ساڵنامە. ھەڵبەت ساڵنامە بۆنی فارسی لێ دێ.
بەڕێز @Tessla ئەمە ئەرکی ئێوەیە بۆ وتارێک کە دەینووسن بەپێی سەرچاوەکان ناوێکی دروست و گونجاو دابنێن. ئەگەریش دڵنیا نین دەتوانن پێش دانانەکەی پرسیار بکەن. ئێوە بە بەڵگە قسە ناکەن و ئەگەریش کەسێک ڕەخنەتان لێ بگرێ دەفەرموون ئاگات لە زمانت بێ! ھەڕەشەش دەکەن «بەپێی سیاسەت هەڵسوکەوت دەکەم»؛ ئەی سیاسەت لەسەر ئەوانەی قسەی بەڵگەدار ناسەلمێنن دەڵێ چی؟ چالاک وتووێژ ‏١٠:٣١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بەڕێز چالاک ئەی جەنابت لەسەر کام سەرچاوە قسە دەکەیت؟، سەرچاوەی تەقویمت بۆمن داناوە؟ لەبەر ئەوەی پیاوێک بەناوی هەژار نووسیوێتی؟ ئەی بۆمن سەرچاوەی فەرهەنگەکانی تر دادەنێم تۆ باوەڕیان پێ ناکەیت؟؟ دیارە بەس ڕای تۆ و مامۆستاکەت گرینگە؟؟. من گرینگی بە سەرچاوەیەک نادەم ڕای تۆ و کەسێکی لەسەر بێت، من بەپێی وپ:یەکدەنگی دەچم بەڕێوە، ئێوەش دەبێت ئەوە پەسەند بکەن، من وتارەکەم درووست کردووە، و ئەو ناوەی دامناوە لە فەرهەنگ هێناومە، نەک لەخۆمەوە هەڵمدابێتە سەری، تۆش دەبێت ڕێز لە ڕاو بۆچوونی درووستکەری وتارەکە و کۆمەڵگە بگریت. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٠، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: فەرھەنگی مامۆستا ھەژاریش ھەڵەی تێدایە. ئەگەر سەرچاوەیەک وتی ئێکس ناڵێم ئەمە ئایەتی قورئانە نازڵ بووە دەبێ پشت بە عەقڵی خۆمان ببەستین شتەکە تاوتوێ بکەین. من باوەڕم بە سەرچاوەیەکە کە قسەکەی لەگەڵ عەقڵم بگونجێ سوێند بە سەری کەس ناخۆم نازانم بۆ لەخۆوە بوختانم پێ دەکەی. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٠١، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لە کوێی قسەکانم بوختان دەرەکەوێت!؟. هەروەها تۆ دەڵێیت لەگەڵ وشەیەک دەبم کە سەرچاوەکەی عەقڵم بیبڕێت، ئەی عەقڵی ئێمە گەر نەیبڕێت چی؟؟. هەروەها عەقڵ وشەیەکی عەرەبییە باشترە بڵێین مێشک. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٤٩، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەرچی گفتوگۆش دەکەن بیرتان نەچێت ویکیپیدیا:ئەتەکێت و ویکیپیدیا:شارستانییەت بپارێزێن و بیرتان نەچێت ئێوە بەرێوەبەرن گفتوگۆ لەگەڵ یەک دەکەن و بەکارھێنەرانی تر چاو لە ئێوە دەکەن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٣٥، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Aza: ئەتوانیت دووبارە ناوێکی درووست بڵێیتەوە بۆ ئەم وتارە؟؟ (بیانیی نەبێت). Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٦، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla ساڵی ڕۆژژمێری. Aza (لێدوان) ‏١٥:١٠، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: باشە با ئەوە بێت، ئەتوانیت بیگۆڕیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١١، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]