وتووێژ:بامێ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داواکاری ڕاستکردنەوەی ناونیشان[دەستکاری]

سڵاو. باشە بۆ نووسیوتانە بامێ وشەی بامێ لەکوێ بەکاردێت؟زۆرینەی خەڵک و میدیاکان و حکومەت هەر دەڵێن بامیە.حکومەت لە نووسراوە ڕەسمیەکانیدا هەر دەنووسێت (بامیە) و لە نرخدانانی عەلووەکانیش زۆرینەیان هەر دەنووسن (بامیە) تەنها ئەو هۆکارە بەسە کە بنووسرێت بامیە. جا هیوادارم ئەو (بامێ)یەی بکەنە (بامیە) ناشیرنە لە ویکیپیدیای بنووسرێت بامێ.

ویستم ئارتیکڵەک بنووسم لەسەر بامیە ی بۆ ویکیپیدیای زۆر پێم سەیربوو کە نووسرابوو بامێ. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏٠٨:٠١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@بەهات بەلقیسە ئازاد: هەردوو وشەکە دەبێت، بەڵام بامێ زیاتر زانستییە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:١٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بامیە تەواوترە و فروانترە زۆرینەی دانیشتوانی هەرێم بەکاریدێنن وەکو گوتم حکومەت لە نووسراوە ڕەسمییەکانی هەر بامیەی بەکادێنێت. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏٠٩:٢٢، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لەگەڵ بامیەم. کورمانجیش ھەمانە. Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٤، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕای من لەسەر وشەی بامێ دایە، ئەوە بە گونجاونتر دەزانم. Central Kurdish (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرینەی خەڵک دەڵێن بامیە ،حکومەت لە نووسراوە ڕەسمییەکانی دەڵێت بامیە کەواتە بامیە ڕاستە.شت بە عینادی باش نیە شت بە بەڵگە باشە ئەوانەی بامێیان پێباشە با بەڵگەکمان بۆ بێنن. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٤:١٢، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk، @Aram قسەی خۆتان بکەن، بەپێی دەنگ هەموو شت چارەسەر دەکرێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٣٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: من نامەوێ وەک شارەزا بدوێم، بەڵام من خۆم دەڵێم «بامێ». «بامیە» ھەروەک قەزیە، ناحیە، تەکیە، قافیە، کونیە و چەندانی تریش بۆنی عەرەبیی لێ دێت. لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزییش، وەرگێڕانە کوردییەکەی okra ھەر بە «بامێ» نووسراوە. دوو وشەی تر کە ھەر وا بە بیرمدا ھاتن بریتین لە «عەزیە» و «تەعزیە» کە من خۆم پێیان دەڵێم «عەزێ» کە جلێکە کچان لەبەری دەکەن، و «تەعزێ» واتە پرسە. پێم وایە «بامیە» کە من پێی دەڵێم «بامێ» ھەر ھەمان شتە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٢، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
https://gov.krd/moawr/activities/categories/%D9%BE%DA%95%DB%86%DA%98%DB%95-%D8%AE%D8%B2%D9%85%DB%95%D8%AA%DA%AF%D9%88%D8%B2%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/?page=3 بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ھەرچەندە بۆ من ھیچ جیاوازییەکی نییە و لە دەڤەری ئێمە ھەر «بامیە» دەڵێن. بەڵام «بامێ» کوردیتر دیارە بۆیە بە گونجاوتری دەزانم. ‎Gêjełûk ‏١٦:٤٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@بەهات بەلقیسە ئازاد: بەپێی دەنگ ناوەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
@Aram، @Central Kurdish، @Gejeluk سوپاس بۆ ئێوەش. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٩، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بامێ وشەکی ناوچەییە هەر زانیومە زۆرینەی خەڵک بڵێن بامیە. ئێرە ویکیپیدیایە دەبێت حسابی زۆرینە و نووسراوە ڕەسمییەکان بکەین حکمومەت دەڵێت بامیە. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٦:٥٠، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مام @Calak: سەرێک لێرە ئەدەی؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:ئەم پرسیارە وەڵامێکی سەرڕاستی نییە.
بۆ نموونە لە ھەندێک شێوەزاری کوردیدا دەڵێن و دەنووسن گەمیە کەچی لای ئێمە دەڵێن گەمێ/گەمی. ئەم وشەیە تورکییە و بە تورکیش دەڵێن gemi.
نموونەیەکی تر وشەی ھەنیە؛ لای ئێمە دەڵێن ھەنێ/ھەنی. ڕیشەی ئەم وشەیە لە زمانی پاڵەویدا anīg بووە. دیارە لێرەشدا ھەنی کۆنترە.
نمونەی تریش زۆرە وەک زریە، پانیە، بۆریە و ... کە زرێ، پانی، بۆری ڕەسەنترن.
بەڵام چیڕۆکی بامیە فەرقی ھەیە لەگەڵ ئەمانە. بامیە وەک تەکیە وایە. کەس بە تەکیە ناڵێ تەکێ. ئەم وشانە عەرەبین و ئەسڵەکەیان ئاوایە بۆیە لێرەدا لەگەڵ بامیە-م. ھەڵبەت ئەگەر گشت کورد بە بامیەیان بوتبا بامێ شتەکە فەرقی دەکرد.-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٠٣، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت کاک @Calak. وا دیارە یەکدەنگی لێرە نییە و پێویستمان بە سەرچاوە و شتی باشترە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو عینادیەی مەکەن بیکەنە بامیە و تەواو بامیە وشە ئەسڵەکەیە ناکرێت وشەکان تێک بدەین. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٩:٥٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@بەهات بەلقیسە ئازاد لێرە بە دڵی من و تۆ ناکرێ بەشداری بکەین. چۆن دەڵێی «بامیە وشە ئەسڵەکەیە»؟! بەڵگەت چییە؟ دەتوانی بیسەلمێنیت کە بامیە ئەسڵەکەیە؟ ھاتووی وا دەڵێیت و ئەو بەستەرەی پێگەی حکوومەتت کردووەتە سەرچاوە! ئەی ئەو ھەموو ئەنجامەی گەڕانی «بامێ» چییە لەسەر ئینتەرنێت؟ لە خۆیانەوە نووسیویانە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٧، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم بێجگە لە کوردی هیچ زمانەکی دی دەزانی یان نا .بەس بە فارسی بە تورکی بە عەرەبی بامیەیە زۆرینەی کوردیش دەڵێن بامیە نازانم بەڵگە لەوەی زۆرتر !؟ بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس، بەڵام بەڵگەکانت لە وشەکان ناکۆڵنەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەتو وەڵامی من بدەوە مەقالەکم نووسیوە بەناوی بالیف بۆ کردووتانە سەرین بیکەنەوە بالیف یان دیلیتی بکەن. بەهات بەلقیسە ئازاد (لێدوان) ‏١٠:٣٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@بەهات بەلقیسە ئازاد لێرە وەڵامم دایتەوە. ئەم پەڕە تایبەتە بەم وتارە و پەیوەندیی بە شتی ترەوە نییە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٦، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من لە لێدوانەکەمدا باسم کرد جاروبار لە کوردیدا ئێ/ئی دەبێتە یە و جاروباریش بەپێچەوانە یە دەبێتە ئێ/ئی. دەبێ لە ڕیشەی وشەکە بکۆڵییە بزانی کامیان رووی داوە! لە ڕاستیدا گۆڕانی یە بۆ ئێ/ئی زیاتر لە موکری-ھەولێریدا ڕووی دەدا. لێرەیشدا ئەسڵی وشەکە بامیە-یە و ئێمەی موکری-ھەولێری کردوومانەتە بامێ. ئەمە گۆڕانێکی شێوەزارییە و لە کوردی ستاندارددا جێگای نییە. بۆیە من بامیە-م پێ ڕاستترە بۆ کوردیی ستاندارد. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٣، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]