بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هێزی ئاسمانی ئیسڕائیلەوە ڕەوانە کراوە)
ھێزی ئاسمانی ئیسڕائیل
ھێمای ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل
دامەزراندن٢٨ی ئایاری ١٩٤٨
وڵات ئیسرائیل
جۆرھێزی ئاسمانی
ڕۆڵAerial warfare
قەبارە٣٤٬٠٠٠ کەسی چالاک[١]
٥٥٬٠٠٠ کەسی یەدەگ[٢]
٦٨٤ فڕۆکە[٣]
بەشێکە لە ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل
بنکەھاکیریا
تێل ئەڤیڤ، ئیسرائیل
فەرماندەکان
فەرماندەئەمیکام نۆرکینن
هێماکان
ھێمای ھێزی ئاسمانی
ھێمای بازنەیی
باجی فڕۆکەوان
Aircraft flown
هێرشBoeing F-15I Ra'am, AH-64D Saraf
جەنگیMcDonnell Douglas F-15 Eagle, General Dynamics F-16 Fighting Falcon, Lockheed Martin F-35 Lightning II
PatrolEurocopter AS565 Panther
ReconnaissanceIAI Eitam, Beechcraft RC-12D
فڕۆکەی مەشقGrob G-120, Beechcraft T-6 Texan II, Alenia Aermacchi M-346 Master, Beechcraft C-12 Huron, Bell 206
گواستنەوەBoeing 707-320, Lockheed C-130 Hercules, Sikorsky CH-53 Sea Stallion, Sikorsky S-70
TankerLockheed KC-130 Hercules, Boeing KC-707

ھێزی ئاسمانیی ئیسڕائیل (بە عیبری: זרוע האויר והחלל، زەرواھائەڤیر فیھاھالال، بە مانای "زریپۆشی فڕۆکەوانی و ئاسمانی)، ھەروەھا ناسراو بە ھێزی فڕۆکەوانی (بە عیبری: חיל האויר، ھیل ھائەڤیر) ھێزی ئاسمانی وڵاتی ئیسرائیلە کە بەشێکە ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل.

ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە سەرەتادا لە فڕۆکەی مەدەنی پێکھاتبوو کە بۆی تەرخانکرابوو یان لەلایەن بەخشەرانەوە پێشکەش کرابوو، ھەروەھا لە فڕۆکەی جەنگیی کۆنی پاشماوەی جەنگی جیھانیی دووەم. لە کۆتاییدا، فڕۆکەی زیاتر کڕدرا، لەوانە بۆینگ بی-١٧، بریستۆڵ بیوفایتەر، دی ھاڤیلاند مۆسکیتۆ و پی-٥١دی مۆستانگ. ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕۆڵێکی گرنگی لە ئۆپەراسیۆنی کادشدا گێڕا، کە ڕۆڵی ئیسرائیل بوو لە جەنگی سێ لایەنەی ساڵی ١٩٥٦، بە داڕشتنی پەرەشووتبازە ئیسرائیلییەکان لە ڕێڕەوی میتلا. ھەروەھا لە ٥ی حوزەیرانی ١٩٦٧، یەکەم ڕۆژی جەنگی ٦٧، ئۆپەراسیۆنی مۆکدی ئەنجامدا، کە بووە ھۆی وێرانبوونی ھێزە ئاسمانییەکانی عەرەبی شەڕکەر و بەدەستھێنانی سەروەریی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ ماوەی جەنگەکە. ماوەیەکی کەم دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی ٦٧ یان شەش ڕۆژە، میسر شەڕی ئیستنزافی دەستپێکرد، کە ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە ھێرشی بەردەوام بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییە قووڵەکانی ناو خاکی میسر وەڵامی دایەوە. کاتێک جەنگی تشرینی یەکەم لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ ھەڵگیرسا، پێشڕەویی میسری-سوری ھێزی ئاسمانی ئیسرائیلی ناچار کرد واز لە پلانە وردەکانی بۆ لەناوبردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ھەردوو وڵات بھێنێت. دوای ئەوەی ناچار بوو لە کەشوھەوای ھەڕەشەی مووشەکی و تۆپخانەی دژەفڕۆکەدا کار بکات، لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانیی ئاسمانی کە پێشکەشی سوپای ئیسرائیلی لەسەر زەوی کرد، ڕێگەی پێدان ھێرشی عەرەبی بوەستێنن و ھێرشێکی پێچەوانە دەستپێبکەن.

ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل زۆربەی فڕۆکە سەربازییەکانی لە دوای جەنگی ٦٧ەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگرتووە، وەک فڕۆکەکانی فانتۆم، سکایھۆک، ئێف-١٥، ئێف-١٦ و ئێف-٣٥ لایتنینگ. ھەروەھا چەندین جۆری بەرھەمی ناوخۆیی وەک نێشەر و دواتر کفیری پێشکەوتووتری بەکارھێناوە. لە ٧ی حوزەیرانی ١٩٨١، ھەشت فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ئەی سەر بە ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە پشتیوانی شەش فڕۆکەی ئێف-١٥ئەی، ئۆپەراسیۆنی ئۆپرایان بۆ لەناوبردنی کارلێکەری (ڕیاکتۆر) ئەتۆمیی عێراقی بە ناوی ئۆزیراک ئەنجامدا. لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٨٢، ئۆپەراسیۆنی "مووری کڕیکێت ١٩" یان شەڕی دۆڵی بیقاعی ئەنجامدا، کە بووە ھۆی پەکخستنی ھێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سووری. ئەمەش وای کرد ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەردەوام بێت لە ھێرشکردنە سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا و ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین لە باشووری لوبنان. لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥، ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی "ساقی دارین"ی ئەنجامدا، وەک وەڵامێک بۆ ھێرشێکی ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین کە بووە ھۆی کوژرانی سێ ئیسرائیلی لە قوبرس. ھێرشە ئاسمانییەکە بریتی بوو لە بۆردومانکردنی بارەگای ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین لە تونس لەلایەن فڕۆکەکانی ئێف-١٥. لە ساڵی ١٩٩١، ئۆپەراسیۆنی سلێمانی بۆ گواستنەوەی جووەکانی ئەسیوپیا بۆ ئیسرائیل ئەنجامدا. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٦، بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی حیساب و ئۆپەراسیۆنی ترێی تووڕەییدا کرد، بەدوای یەکدا. ھەروەھا لەو کاتەوە بەشداریی لە چەندین ئەرکی دیکەدا کردووە، لەوانە لە کاتی جەنگی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦، ئۆپەراسیۆنی قورقوشمی ڕەشکراوە، ئۆپەراسیۆنی ستوونی ھەور و ئۆپەراسیۆنی لێواری پارێزەر. ھێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە میانەی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سندووقدا سەرکەوتوو بوو لە بۆردوومانکردنی کارلێکەرێکی ئەتۆمیی سووریی بانگەشە بۆ کراو.[٤]

بنکە ئاسمانییە سەربازییەکان

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]
  • ھێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Archived copy» (PDF). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
  2. «Archived copy» (PDF). لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
  3. «Flightglobal – World Air Forces 2015» (PDF). Flightglobal.com. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. Mahnaimi, Uzi (2007-09-16). "Israelis 'blew apart Syrian nuclear cache'". The Sunday Times. London, UK. Retrieved July 13, 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]