نەوال زوغبی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
نەوال زوغبی | |
|---|---|
نەوال زوغبی لە ۲۰۲۰ | |
| زانیارییەکان | |
| لەدایکبووی | ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٧١ جل الديب, |
| ساڵانی چالاکبوون | ۱۹٨٨-ئێستا |
نەوال زوغبی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لەدایک بووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتونی پێدراوە و بەپێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقای ڕۆژاوا و جیھانی عەرەبی دەژمێردرێت و ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. نوال الزغبی و بە شێوە زاری لوبنانی و مسری و خەلیجی و مەغریبی گۆرانی ووتووە، لەتەمەنی ۱٦ ساڵیەوە دەستی کردووە بە گۆرانی ووتن و بەشداری لەبەرنامەی ئستیدیۆ فەنی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئاسمانی lbc کردووە و ژمارەیەک لە گۆرانیەکانی گۆرانیبێژی کۆچکردوو وردە الجزائریەی ووتۆتەوە و وەردەش بەگۆرانیبێژێکی توانا ناوی بردووە. نوال الزغبی لە ساڵی ١٩٩١ وە بەشێوەیەکی ڕەسمی دەستی کردووە بە گۆرانی ووتن و ژمارەیەک گۆرانی تۆمار کردووە و دواتر ڕوی لە میسر کردووە و چاوی کەوتووە بە سەڵاح الشرنوبی مۆسیقار و ئاوازێکی بۆ داناوە، دوای ئەوەی ئەلبومی عایزە الرد ی بڵاوکردۆتەوە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێناوە، لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی ماندم علیک لەجیھانی عەرەبیدا ناوبانگی بەتەواوەتی بڵاوبۆتەوە، دوای ئەوەی ئەلبومی توڵ عمری بڵاوکردۆتەوە ناوبانگی لەجیھاندا بڵاوبۆتەوە و لەلایەن کۆمپانیای جیھانی خواردنەوە گازیەکان (بیبسی) ڕیکلامی بۆ کراوە. نوال الزغبی ساڵی ١٩٩٠ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر وابڵاوبۆتەوە کە کێشەی ھەیە لەگەڵ ھاوسەرەکەیی و لەیەک جیابونەتەوە، تاکو لەساڵی ٢٠٠٨ جیابونەوەی خۆەی لە ھاوسەرەکەی ڕاگەیاند و ڕونیکردەوە کە تەنانەت لەکارە ھونەرێکانیشیدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی کارناکات و لەدوای ۱٥ ساڵ لەژیانی ھاوسەرێتی ٣ مناڵیان ھەیە.