نەخۆشیی ھاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

نەخۆشی ھاری (ناسراو بە نەخۆشی گەستن/گازی سەگی ھار) نەخۆشیێکی ڤایرۆسیە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی مێشک لە مرۆڤ و شیردەری دیکە.[١] ئەو نیشانانەی کە زوو دەردەکەون؛ تا گرتنەوە و ھەستی

سەگێکی ھار.

پیاچونی شتێکی تیژ بە سوکی بە پێستا لە شوێنی کەوتنەبەر.[١] نیشانانەی دی بە دوای ئەم نیشانانە دێن وەک: جوڵانەوەی توندوتیژ، وروژاندنی کۆنترۆل نەکراو، ترسی ئاو، نەتوانینێک تا بەشێکی لەش بگوازێتەوە، سەر لێشێوان، و لەدەستدانی بەئاگایی.[١]

کاتێ نیشانانەکان سەرھەڵدەدەن، بە زۆری مردن لە دوای دێت. کاتی نێوان گرتن یان توشبوون بە نەخۆشیەکە و دەرکەوتنی نیشانانەکان زۆربەی جار ١ تا ٣ مانگ دەخەیەنێت.[١]

ھۆ[دەستکاری]

ئەو ڤایرۆسەی کەدەبێتە ھۆی نەخۆشی ھاری.

ڤایرۆسی «لیساڤایرۆس» ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی «ھاری» یە. ھۆکاری توشبوون بە نەخۆشیەکە دەگەرێتەوە بۆ گازی ئاژەڵێک (بە تایبەتی سەگ),یانیش بە بەرکەوتنی ئاوی دەمی ئاژەڵەکە لەگەڵ چاو، دەم و لووتی مرۆڤ.

بۆ ئەو مرۆڤانەی کە کەوتوونەتە بەر گەستنی سەگ، ماکوتە (ڤاکسین) ی ھاری، کاریگەرە لە وەستاندنی نەخۆشیەکە بەڵام بە مەرجێک کە چارەسەرەکە پێش دەرکەوتنی نیشانانەکان بێت. ھەروەھا شۆردنی جێی گازکە بە سابون بۆ ماوەی ١٥ خولەک دەتوانێ بە شێوەیەک ڕێگر بێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە. لە ٢٠١٦ەوە تەنیا ١٤ کەس لە دوای دەرکەوتنی نیشانانەکان ڕزگاریان بووە، بۆیە زوو چارەسەرەرکردنی نەخۆشیەکە گرنگیەکی زۆری ھەیە.

ئامار[دەستکاری]

نەخۆشی ھاری بووە ھۆی مردنی زیاتر لە ١٧٥٠٠ کەس لە جیھان لە ساڵی ٢٠١٥.[٢] زیاتر لە ٩٥٪‏ مردن بە ھۆی ئەم نەخۆشیە لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەردەکەوێت،[١] ھەروەھا ٤٠٪‏ ئەم دانیشتوانە منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ دەگرێتەوە.[٣] نەخۆشی ھاری لە ١٥٠ وڵات دەرکەوتووە و لە تەواوی کیشوەرەکان تەنیا ئەنتارکتیکا نەبێت،[٤] کە زیاتر لە ٣ میلیارد کەس لەم شوێنانە ژیاون کە نەخۆشی ھاری لێبووە.[٥] لە ھەندێک وڵات وەک ژاپۆن، ئوسترالیا و بەشێکی زۆری رۆژئاوای ئەورووپا، نەخۆشی ھاری بەھۆکاری سەگەکان دەرناکەوێ.[٦][٧] لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەم ھۆی توشبوون بە نەخۆشی ھاری گازی شەمشەمەکوێرەیە.[٨]

نیشانەکان[دەستکاری]

ماوەی نێوان دەرکەوتنی نیشانانەکان لە پاش توشبوون بە نەخۆشیەکە بە گشتی ١ تا ٣ مانگ دەخەیەنێت.[٩] نیشانانە سەرەتاییەکان، تا و سەرئێشە[١٠] لە خۆ دەگرێتەوە. بەڵام کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گەشەی دەکات، دەبێتە ھۆی ھەوکردنی مێشک، کە نیشانانەکانی ئەمەش؛ شەپڵە (ئیفلیجبوون)، پەرێشانی، بێخەوی، شێواوی، ڕەوشتی نائاسایی، تێکچوونی کەسێتی، لاوازی گەندە ھەستناکی وە لە ھۆش خۆچوون دەگرێتەوە. زۆربەی نەخۆشەکان بۆ ماوەی تەنیا ١–١٠ رۆژ دەژین پاش دەرکەوتنی یەکەم نیشانانەکان.[١١]

ترس لە ئاو[دەستکاری]

ھیدرۆفۆبیا (ترس لە ئاو) ناوێکی مێژویی نەخۆشی ھاری یە،[١٢] ھۆی ئەم ناولێنانە دەگەرێتەوە بۆ قۆناغەکانی کۆتایی ئەم نەخۆشیە، کاتێک کە توشبوو ناتوانێ بە ئاسانی خواردن قووتبدا، ترس لە ئاو بە شێوەیەک کە ناتوانێ تێنویەتی خۆی بشکێنێ. بەرھەمھێنانی لیک زۆر زیاد دەکرێت، و ھەوڵ بۆ خواردنەوە، یان تەنانەت نیازەکە یان پێشنیاری خواردنەوە، دەبێتە ھۆی گرژبوونی ماسوڵکەکانی قورگ و گەروو.

پیاوێکی تووشبوو بەھاری ساڵی ١٩٥٩.

چارەسەر[دەستکاری]

چارەسەر لە دوای کەوتنەبەر دەتوانێت نەخۆشیەکە ڕابگرێت ئەگەر یەکسەر بەڕێوە بردرا، بە شێوەیەکی گشتی لە نێو ١٠ ڕۆژی ھەوکردن.[١٣] برینەکە دەبێ زۆر زوو بە سابون بۆ ماوەی پێنج خولەک پاش گازەکە بشۆردرێ، کە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی بڵاوبوونی ڤایرۆسەکە. پۆڤیدۆنە-یۆدینە یان کحول پاشان ڕا دەسپێررێت تا زیاتر ڤایرۆسەکە کەم بکاتەوە.[١٤] یەکەم دەرمانی کوتانەکە بە ماوەیەکی کەم پاش گازکە لێدەدرێ، و لە ھەر یەک رۆژانی ٣، ٧ و ١٤ی پاش توشبوونەکە دەبێ ماکوتەیان لێبدرێ.

ئاژەڵی تر[دەستکاری]

نەخۆشی ھاری دەتوانێ ھەموو شیردەرێک تووشبکا، و ئاژەڵانەی تووشدەبن بە ٣ قۆناغدا تێدەپەڕن. یەکەم قۆناغ ماوەی ١ تا ٣ رۆژ دەخەیەنێت ، لەم قۆناغە رەفتاری ئەم ئاژەڵانە دەگۆردرێ، دووەم قۆناغ ئاژەڵی توشبوو ھار دەبی و گاز لە ھەر شتەک دەدا کە نزیکی بێت و ئەم قۆناغە ٣ تا ٤ رۆژ دەخەیەنێت ، سێیەم قۆناغ ئاژەڵی توشبوو ئیفلیج دەبێ و ھەروەھا بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەم قۆناغە ئاژەڵەکە دەمرێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب پ ت "Rabies Fact Sheet N°99". World Health Organization. July 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 1 April 2014. لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  2. ^ GBD 2015 Mortality and Causes of Death، Collaborators. (8 October 2016). "Global, regional, and national life expectancy, all-cause mortality, and cause-specific mortality for 249 causes of death, 1980–2015: a systematic analysis for the Global Burden of Disease Study 2015.". Lancet. 388 (10053): 1459–1544. PMC 5388903Freely accessible. PMID 27733281. doi:10.1016/s0140-6736(16)31012-1. 
  3. ^ "Rabies: The Facts" (PDF). World Health Organization. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 24 February 2017. لە ڕێکەوتی ٢٤ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە. 
  4. ^ "Rabies Fact Sheet N°99". World Health Organization. July 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 1 April 2014. لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  5. ^ "Rabies Fact Sheet N°99". World Health Organization. July 2013. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 1 April 2014. لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. 
  6. ^ WHO Expert Consultation on Rabies: second report. (PDF) (وەشانی 2). Geneva: WHO. 2013. پەڕە 3. ISBN 9789241209823. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە 20 October 2014. 
  7. ^ "Rabies-Free Countries and Political Units". CDC. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 5 March 2014. لە ڕێکەوتی ٠٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  8. ^ Pieracci، Emily G.؛ Pearson، Christine M.؛ Wallace، Ryan M.؛ Blanton، Jesse D.؛ Whitehouse، Erin R.؛ Ma، Xiaoyue؛ Stauffer، Kendra؛ Chipman، Richard B.؛ Olson، Victoria (14 June 2019). "Trends in Human Rabies Deaths and Exposures — United States, 1938–2018". MMWR. Morbidity and Mortality Weekly Report. 68 (23): 524–528. PMC 6613553Freely accessible دڵنیابەرەوە لە دروستیی بەھای |pmc= (یارمەتی). PMID 31194721 دڵنیابەرەوە لە دروستیی بەھای |pmid= (یارمەتی). doi:10.15585/mmwr.mm6823e1. 
  9. ^ Giesen، A؛ Gniel، D؛ Malerczyk، C (March 2015). "30 Years of rabies vaccination with Rabipur: a summary of clinical data and global experience". Expert Review of Vaccines (Review). 14 (3): 351–67. PMID 25683583. doi:10.1586/14760584.2015.1011134Freely accessible. 
  10. ^ Giesen، A؛ Gniel، D؛ Malerczyk، C (March 2015). "30 Years of rabies vaccination with Rabipur: a summary of clinical data and global experience". Expert Review of Vaccines (Review). 14 (3): 351–67. PMID 25683583. doi:10.1586/14760584.2015.1011134Freely accessible. 
  11. ^ Giesen، A؛ Gniel، D؛ Malerczyk، C (March 2015). "30 Years of rabies vaccination with Rabipur: a summary of clinical data and global experience". Expert Review of Vaccines (Review). 14 (3): 351–67. PMID 25683583. doi:10.1586/14760584.2015.1011134Freely accessible. 
  12. ^ Smallman-Raynor، Andrew Cliff, Peter Haggett, Matthew (2004). World atlas of epidemic diseases. London: Arnold. پەڕە 51. ISBN 978-0-340-76171-7. 
  13. ^ Drew WL (2004). "Chapter 41: Rabies". In Ryan KJ؛ Ray CG. Sherris Medical Microbiology (وەشانی 4th). McGraw Hill. پەڕەکان 597–600. ISBN 978-0-8385-8529-0. 
  14. ^ "Rabies & Australian bat lyssavirus information sheet". Health.vic.gov.au. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 18 August 2011. لە ڕێکەوتی 2012-01-30 ھێنراوە.