نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک
نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک یان سەرەبرۆڤاسکولار (بە ئینگلیزی: Cerebrovascular disease) کۆمەڵێک دۆخی جۆراوجۆری پزیشکی دەگرێتەوە کە کار دەکەنە سەر لوولەخوێنەکانی مێشک و سووڕی خوێنی مێشک. ئەو خوێنبەرانەی ئۆکسجین و خۆراکە ماددە دەگەیەننە مێشک زۆربەی جار زیانیان بەردەکەوێت یان دەشێوێن لە ئەنجامی ئەم تێکچوونانە.[١] باوترین دەرکەوتنی نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک بریتییە لە جەڵدەی ئیسکیمی یان نیمچە-جەڵدە و ھەندێکجاریش خوێنبەربوونە جەڵدە.[١] بەرزەفشاری خوێن (پەستانی خوێنی بەرز) گرنگترین ھۆکاری مەترسییە بۆ جەڵدە و نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک، بەوەی کە دەتوانێت پێکھاتەی لوولەخوێنەکان بگۆڕێت و لە ئەنجامدا ببێتە ھۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.[٢]
ڕەقبوونی خوێنبەرەکان لوولەخوێنەکان تەسکدەکاتەوە لە مێشکدا، بەمەش؛ کەمبوونەوەی ڕەوینی خوێن بۆ مێشک. ھۆکارە مەترسییەکانی تر کە پشکدارن لە جەڵدە؛ جگەرەکێشان و نەخۆشیی شەکرە دەگرێتەوە.[٣] خوێنبەرە تەسکبووەوەکانی مێشک دەکرێت ببنە ھۆی جەڵدەی ئیسکیمی، بەڵام پەستانی بەرزی بەردەوامی خوێن بەھەمان شێوە دەکرێت ببێتە ھۆی دڕانی لوولەکان، و ببێتە جەڵدەی خوێنبەربوون.[٤]
جەڵدە وەک نەریتی خۆی بەشێوەی کورتھێنانێکی دەماریی لەناکاو دەردەکەوێت - وەک لائیفلیجی (ئیفلیجبوونی لایەکی جەستە)، سڕبوون، بێ زمانبوون (تێکچوونی قسە)، یان بەلاکەوتن (لەدەستدانی ھەماھەنگی) - پەیوەست بە لوولە زامێکی ناوچەیی.[٥] نیشانە دەمارییەکان دەردەکەون لە چەند چرکەیەکدا چونکە دەمارەخانەکان پێویستیان بە خۆراکی بەردەوامە، لەناویاندا ئۆکسجین و گلوکۆز، کە دابیندەکرێن لەلایەن خوێنەوە. لەبەرئەوە، ئەگەر پاڵپشتیی خوێن بۆ مێشک تەگەرەی تێکەوت, زیان و پچڕانی ووزە خێرا دەبێت.[٥]
ھێما و نیشانەکان[دەستکاری]
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ھۆکارەکان[دەستکاری]
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
فیزیۆلۆژیای نەخۆشی[دەستکاری]
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
چارەسەر[دەستکاری]
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئاکام[دەستکاری]
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا "Stroke". nhs.uk (بە ئینگلیزی). 2017-10-24. Retrieved 2024-06-30.
- ^ "Stroke - Causes and Risk Factors | NHLBI, NIH". www.nhlbi.nih.gov (بە ئینگلیزی). 2023-05-26. Retrieved 2024-06-30.
- ^ Prakash, Dibya (2014-04-10). Nuclear Medicine: A Guide for Healthcare Professionals and Patients (بە ئینگلیزی). Springer Science & Business Media. ISBN 978-81-322-1826-5.
- ^ "Stroke: MedlinePlus Medical Encyclopedia". medlineplus.gov (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-06-30.
- ^ ئ ا Hui, Channing; Tadi, Prasanna; Khan Suheb, Mahammed Z.; Patti, Laryssa (2024), "Ischemic Stroke", StatPearls, Treasure Island (FL): StatPearls Publishing, PMID 29763173, retrieved 2024-06-30
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەخۆشیی لوولەخوێنەکانی مێشک تێدایە. |