سڕبوون
ڕواڵەت
سڕبوون (بە ئینگلیزی: hypoesthesia یان numbness) کاریگەرییەکی لاوەکیی باوی کۆمەڵێک دۆخی تەندروستییە کە دەردەکەوێت وەک کەمبوونەوەی هەستی بەرکەوتن یاخود دەستلێدان، یان نیمچە لەدەستدانی هەستیاری بۆ هەستە کارتێکەرەکان.
سڕبوون بە شێوەیەکی سەرەکی ڕوودەدات لە ئەنجامی زیانگەیشتن بە دەمارەکان، و گیرانی بۆڕییەکانی خوێن، کە دەبێتە هۆی گورزێکی ئیسکیمی بۆ ئەو شانانەی کە تێردەکران لەلایەن ئەو خوێنبۆڕییانەوە. ئەم زیانانەش دەدۆزرێنەوە بە بەکارهێنانی پشکنینە وێنەییەکان (تیشکییەکان) وەک سۆنار، ئێم ئاڕ ئای، یان سی تی سکان.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Chen، Li-Feng؛ Yang، Yang؛ Yu، Xin-Guang؛ Gui، Qiu-Ping؛ Bu، Bo؛ Xu، Bai-Nan؛ Zhou، Ding-Biao (2014-06). «Operative management of trigeminal neuromas: an analysis of a surgical experience with 55 cases». Acta Neurochirurgica. ١٥٦ (6): ١١٠٥–١١١٤. doi:١٠.١٠٠٧/s٠٠٧٠١-٠١٤-٢٠٥١-٧. ISSN ٠٩٤٢-٠٩٤٠. PMID ٢٤٦٣٣٩٨٧.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سڕبوون تێدایە.