ئیفلیجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


وێنه‌ی كریستۆفه‌ر ریڤ كه‌ به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه‌ ئیفلیج بوو.

ئیفلیجی یان شەلەلی (بە ئینگلیزی: Paralysis) بریتیە لە لەدەستدانی تەواوی چالاکیەکانی ماسولکە لە کۆمەڵیک ماسولکە یان زیاتر.

لەوانەیە ببێتە ھۆی لەدەستدانی ھەست یان لەدەستدانی جووڵە لە ماسولکەی توشبوو.

لەوانەیە بەھۆی زەبرێک یان شکانی بڕبڕەی پشت بێت.

چارەسەری ئیفلیجی[دەستکاری]

چارەسەری فیزیایی بریتیە لە مەشقپێکردنی جەستە و بەکارھێنانی ئامێر و ئامرازەکانی چارەسەرکردن، وە لەوانەیە چارەسەرەکان لە دوو مانگ بۆ نیوەساڵێک بەردەوام بن. ئیفلیج پێویستە چارەسەرە [[فیزیا|فیزیاییەکان] ئەگەرنا لەوانەیە توشی وەستان و شەلەلی ھەتاھەتایی ‌بێت. چارەسەرەکانیش بریتین لە ڕۆیشتن بەپێ و جووڵان و مەلەوانی و بەکارھێنانی ئەو ئامێرانەی کە وای لێدەکات بجووڵێت.