بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەخۆشیی بڵاوبووەوەی پەتای جیھانیی کۆئەندامی ھەناسەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٢٠١٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ساڵی ٢٠١٢ەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆئەندامی ھەناسەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە چەندین وڵاتی جۆراوجۆر بڵاوبووەتەوە بەتایبەتی لە شوێنی ناوەکەی خۆی (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست). ئەو ڤایرۆسەی دەبێتە ھۆی نەخۆشییەکە ڤایرۆسێکی تازە پەیدابووە و بۆ یەکەمین جار لە نەخۆشێکی بەڕەگەز سعودی عەرەبی لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٢ دا دەستنیشانکرا. لە ٢٤ وڵاتی جیھان دا، تووشبوونی جار بە جار، کۆمەڵە تووشبووی بچووک و بڵاوبوونەوەی گەورە تۆمارکراوە کە ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٠٠٠ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش ٤٠٠ کەسی تێپەڕاندووە ھەتا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥.[١]

لە ڕێکەوتی مایسی ٢٠١٣دا، ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە تونس و بەو ھۆیەوە یەک پیاو گیانی لەدەست دا و دوو خزمیشی تووشبوون. تونس ھەشتەمین وڵات بوو تووشی ڤایرۆسی (MERS-CoV) بێت لە دوای وڵاتانی (ئوردن، سعودی عەرەبی، قەتەر، شانشینی یەکگرتوو، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و شانشینی ئیماراتی عەرەبی).[٢][٣]

بەپێی بڵاوکراوەیەکی (ناوەندی ئەوروپی بۆ ڕێگرتن و دەستبەدەردا گرتنی نەخۆشییەکان - ECDC) وڵاتی تونس لە ڕێکەوتی نیسانی ٢٠١٤ دا سێ باری تووشبوون و یەک گیانلەدەستدانی ھەبووە.[٤]

کۆریای باشور

[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی مایسی ٢٠١٥ دا، یەکەمین تووشبوون لە کۆریای باشور پشتڕاستکرایەوە کە پیاوێک بوو سەردانی چەند وڵاتێکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی کردبوو. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دا، بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO) کۆی گشتی تووشبووان ١٥٠ کەس بوون و ١٨ گیانلەدەستدانیش بوونی ھەبوو. ھەتا ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥، لە کۆریای باشور ٣٢ کەس گیانیانلەدەستدا بەھۆی ئەم بڵاوبوونەوەیە و ١٨٢ تووشبووی پشتڕاستکراو بوونیان ھەبوو. وە ھەروەھا بەلایەنی کەمەوە ٣٨٠٠ کەس خرانە ژێر کەرەنتینەوە.[٥]

مالیزیا

[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی نیسانی ٢٠١٤ دا، مالیزیا یەکەمین باری گیانلەدەستدانی بەھۆی ڤایرۆسی (MERS-COV) ڕاگەیاند. گیانلەدەستدراوەکە کەسێکی ٥٤ ساڵان بوو کە لە ١٥–٢٨ ئازاری ٢٠١٤ دا گەشتی کردبوو بۆ شاری جەدە لە سعودییەی عەرەبی لەگەڵ کۆمەڵەیەکی ١٨ کەسی کە سەردانیکەری حەج بوون. لە ٤ی نیسان دا نەخۆش کەوت و لە ٧ی نیسان دا سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو وە لە ١٣ی نیسان دا گیانیلەدەستدابوو.[٦]

ئوردن

[دەستکاری]

لە نیسانی ٢٠١٢دا، شەش کارمەندی نەخۆشخانە دەستنیشانکران بەوەی کە خاوەنی شکستی کۆئەندامی ھەناسەن بێ ئەوەی سەرچاوەکەی دیر بێت. لەو شەش کەسە، دووانیان گیانیان لەدەست دا. ھەر شەش باری تووشبوونەکە بە (ناوەندی ئەوروپی بۆ ڕێگرتن و دەستبەدەردا گرتنی نەخۆشییەکان - ECDC) ڕاگەیەنرا. دوای دەستنیشانکردن و پێناسەکردنی ڤایرۆسەکە (CoV) لە مانگی ئەیلول دا، ھەڵسەنگاندنێکی کاردانەوەیی بۆ کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە ئەنجام درا. دواتر لە ڕێگەی بەکارھێنانی نموونەی ھەڵگیراوی شەش کەسەکەوە، توانرا پشتڕاست بکرێتەوە کە پشکنینی نموونەی ئەو دوو کەسی گیانیان لەدەستدا بۆ (nCoV) ئەرێنی دەرچوو.[٧]

عەمان

[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣دا، (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO) پشتڕاستی کردەوە کە یەک کەس لە وڵاتی عەمان تووشی نەخۆشییەکە بووە. ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند کە نەخۆشەکەی عەمان ٦٨ ساڵانە و لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ نەخۆش کەوتووە.

شانشینی ئیماراتی یەکگرتوو

لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٤دا، کارمەندێکی پزیشکی فریاکەوتن کە بە ڕەگەز فلپینی بوو لە شانشینی ئیماراتی یەکگرتوو گیانی لەدەست دا و شەش کەسی دیکەش تووشببوون بە ڤایرۆسەکە. لە ١٧ی نیسان دا، وەزارەتی تەندروستی شانشینی ئیماراتی یەکگرتوو بارێکی دیکەی گیان لەدەست دان و چوار تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند.

ئێران

[دەستکاری]

وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی پزیشکی وڵاتی ئێران ڕایگەیاند کە پشتڕاستکراوەتەوە دوو ئافرەت خاوەنەی نەخۆشییەکەن و لە ٢٩ی مایس دا یەکێک لە ئافرەتە نەخۆشەکان بەھۆی نەخۆشییەکەوە لە شاری کرمان گیانی لەدەست دا. بەپێی سەرۆکی (ناوەندی بەرێوبردنی نەخۆشییە گواستراوەکانی ئێران) نەخۆشەکە خاوەنی بەرزی پەستانی خوێن بووە بۆیە سیستەمی بەرگری لەشی ھێندە بەھێز و بە توانا نەبووە کە بتوانێت ڕووبەڕووی نەخۆشییەکە ببێتەوە. بەھەمان شێوە زاوای کەسی قوربانیش تووشببوو. بەڵام نەخۆشی دووەم لە بارێکی تەندروستی باش دا بوو.

دوای چوار ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤دا، وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی ٣ کەسی دیکەی ڕاگەیاند کە لەو سێ کەسە پزیشکێک و سستەرێکی تێدابوو کە بەرکەوتەیان ھەبووە لەگەڵ کەسی تووشبوودا.[٨]

فەڕەنسا

[دەستکاری]

لە ٧ی مایسی ٢٠١٣دا، کەسێکی تووشبوو پشتراستکرایەوە لە ناوچەی (نۆرد) ی وڵاتی فەڕەنسا کە پیاوێک بوو پێشتر گەشتی کردبوو بۆ دوبەی (شانشینی ئیماراتی یەکگرتوو).

لە ١٢ی مایسی ٢٠١٣دا، گواستنەوەی نەخۆشییەکە بەڕێگەی مرۆڤ بۆ مرۆڤ پشتڕاست کرایەوە لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی فەڕەنساوە کە کەسی تووشبوو لە ھەمان ژووری نەخۆشخانەدا مابۆوە لەگەڵ کەسێکی پێشتر تووشبوودا.

لە کۆتای مایسی ٢٠١٣دا، فەڕەنسا یەکەمین باری گیان لەدەست دانی بەھۆی نەخۆشییەکەوە ڕاگەیاند. لە ٢٨ی مایسی ٢٠١٣دا، ڕاپۆرتێکی (Associated Press) دەیگووت کە نەخۆشیکی فەڕەنسی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە کە پەیوەستە بە (SARS)ەوە.[٩]

یۆنان

[دەستکاری]

لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ دا، یۆنان یەکەمین تووشبووی خۆی بە (MERS-CoV) ڕاگەیاند. کەسە تووشبووەکە کەسێکی ٦٩ ساڵان بووی یۆنانی بوو کە لە ڕێکەوتی ١٧ نیسان دا لە وڵاتی سعودییەی عەرەبی بەرەو یۆنان گەڕابۆوە. ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان لەگەڵ کەسی تووشبوودا ھەبوو دەستنیشان کران و چاودێریی تەندروستیان دەکرا.

ئیتاڵیا

[دەستکاری]

لە ٣١ی مایسی ٢٠١٣ دا، وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا یەکەمین باری (MERS-CoV) ڕاگەیاند کە پیاوێکی ٤٥ ساڵان بوو وە گەشتی کردبوو بۆ ئوردن. نەخۆشەکە چارەسەری پزیشکی پێ دەدرا لە ھەرێمی توسکانی و باری تەندروستی مەترسیدار نەبوو.

ئیسپانیا

[دەستکاری]

لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا، ئافرەتێک کە گەشتی کردبوو بۆ سعودییەی عەرەبی بۆ ئەنجامی دانی ئەرکی حەج، تووشببوو بە ڤایرۆسەکە. دواتر ڕاگەیەنرا کە لە بارێکی تەندروستی جێگیردا بێت و لێکۆڵەرانی (WHO) ھەستاون بە لێکۆڵینەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی نەخۆشییەکە بەرکەوتەی ھەبووە لەگەڵیان دا.

شانشینی یەکگرتوو

[دەستکاری]

لە شوباتی ٢٠١٣ دا، یەکەمین باری تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شانشینی یەکگرتوو پشتڕاست کرایەوە لە شاری مانچستەر لە پیاوێکی بە ساڵاچوودا کە گەشتی کردبوو بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و پاکستان وە ئ ئەم تووشبوونە بە دەیەمین باری تووشبوون دادەنرا لە جیھان دا. کوڕی کابرا تووشبووەکە کە سەردانی باوکی کردبوو لە نەخۆشانە لە شاری بێرمینگام، بەھۆکاری لاوازی سیستەمی بەرگری لەشییەوە بەھۆی لوویەکی گۆشتینەوە لە مێشکی دا و کوڕەکەش بەھەمان شێوە تووشی ڤایرۆسەکە ببوو. تووشبوونی ئەم کوڕە لە باوکییەوە بووە یەکەم بەڵگە لەسەر گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ و دواتر لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ساڵی ٢٠١٣دا کۆچی دوایی کرد.

دووەمین تووشبوو کەسێکی تەمەن ٤٩ ساڵانی بە ڕەچەڵەک قەتەری بوو کە پێش ئەوەی ھەست بە نەخۆشیی و لاوازی بکات سەردانی وڵاتی سعودییەی عەرەبی کردبوو. لەڕێکەوتی ١١ی ئەیلوول دا، لەڕێگەی گواستنەوەی ھەوایی فریاکەوتنەوە بەتایبەتیی لە دۆحەی پایتەختەوە گوازرایەوە بۆ شاری لەندەن و لە نەخۆشخانەی (Saint Mary's) دانرا و دواتریش گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی (Saint Thomas's). وە ڤایرۆسی کۆرۆناکە توانرا بە خێرایی دەستنیشان بکرێت. کەسە تووشبووەکە چارەسەری نەخۆشی کۆئەندامی ھەناسەی بۆ کرا و ھاوشێوەی یەکەم تووشبووی وڵاتی سعودییە بەھۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٢ی مایسی ٢٠١٤ دا، (ناوەندی دەستبەسەرداگرتنی نەخۆشییەکان - CDC)ی سەر بو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەستا بە پشت ڕاستکردنەوە یەکەمین باری تووشبووی (MERS-CoV) لە ویلایەتی (ئیندینا) دا. کەسی دەستنیشانکراوی تووشبوو کارمەندێکی تەندروستی بوو کە ھەفتەیەک پێشووتر سەردانی وڵاتی سعودییەی عەرەبی کردبوو کە ھیچ کێشییەکی تەندروستی نەبوو بارێکی تووشبوونی دیکە کابرایەکی خەڵکی ویلایەتی (فلۆریدا) لە ناوچەی ئۆرلاندۆ وە سێیەمین باری تووشبوونیش پیاوێکی ویلایەتی (ئێلینۆیس) بوو کە ھەر چەندە ھیچ نیشانەیەکی لەسەر دەرنەکەوتبوو بەڵام پشکنینەکەی بە ئەرێنی دەرچووبوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Case‐control study to assess potential risk factors related to human illness caused by the Middle East Respiratory Syndrome Coronavirus (MERS-CoV)» (PDF). World Health Organization. ٢٨ی ئازاری ٢٠١٤. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Isolation of a Novel Coronavirus from a Man with Pneumonia in Saudi Arabia». New England Journal of Medicine. 367 (19): 1814–1820. 2012. doi:10.1056/NEJMoa1211721. PMID 23075143.
  3. ^ Saey، Tina Hesman (27 February 2013). «Scientists race to understand deadly new virus: SARS-like infection causes severe illness, but may not spread quickly». Science News. Vol. 183, no. 6. p. 5. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite magazine}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ «An ounce of prevention: As new viruses emerge in China and the Middle East, the world is poorly prepared for a global pandemic». The Economist. Bangkok and New York. 20 April 2013. لە 20 April 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Roos, Robert (25 September 2013). UK agency picks name for new coronavirus isolate (Report). University of Minnesota, Minneapolis, MN: Center for Infectious Disease Research and Policy. Archived from the original on ٦ی ئایاری ٢٠١٣. Retrieved ٢٧ی ئابی ٢٠٢٠. 
  6. ^ «Hospital Outbreak of Middle East Respiratory Syndrome Coronavirus». New England Journal of Medicine. 369 (5): 407–416. 2013. doi:10.1056/NEJMoa1306742. PMC 4029105. PMID 23782161.
  7. ^ Roos, R. (٢٠ی ئایاری ٢٠١٣). «Coronavirus cases, deaths reported in Tunisia, Saudi Arabia». Center for Infectious Disease Research and Policy. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Middle East respiratory syndrome coronavirus (MERS-CoV) – April 17 update». World Health Organization. ١٧ی نیسانی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  9. ^ «Filipino Positive for MERS Virus Home From UAE». ABC News. ١٦ی نیسانی ٢٠١٤. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.