نیکی کەریمی
ڕواڵەت
نیکی کەریمی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧١ ![]() تاران ![]() |
پیشە | زمانناس، دەرھێنەری فیلم، وەرگێڕ، سیناریۆنووس، ئەکتەری فیلم، وێنەگر، نمایشکار، ئەکتەر ![]() |
خەڵاتەکان |
نیکی کەریمی (بە فارسی: نیکی کریمی؛ لەدایکبووی ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧١ لە تاران، ئێران) ئەکتەر، سیناریۆنووس و دەرھێنەرێکی ئێرانییە.

ژیان
[دەستکاری]نیکی لە تاران لەدایکبووە و ھەرلەوێ پێگەیشتووە، کارە ھونەرییەکانی دەست پێ کردووە بە ڕۆڵگێڕان لەسەر تەختی شانۆ کاتێک کە لە قوتابخانەی ئامادەیی بوو، یەکەمین ڕۆڵگێڕانی ئەو لە فیلمێک دابوو لە ساڵی ١٩٨٩ بەناوی وسوسە لە دەرھێنانی جمشید حیدری، یەکەمین دەرکەوتنی گەورەی لە سینەمادا لە ساڵی ١٩٩٠ دا بوو لە فیلمی عروس لە دەرھێنانی بھروز افخمی، پاشان ڕۆڵیگێڕاوە لە فیلمی سارا و پری لە دەرھێنانی داریوش مھرجویی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «نیکی کریمی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە نیکی کەریمی تێدایە.