نیلس ھاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نیلس ھاو (بە دانمارکی: Niles Hav) شاعیر و چیرۆکنووسی دانیمارکە لەدایکبووی ١٩٤٩یە. یەکەمین دەفتەرە شیعری خۆی بە ناوی ئەو خۆشییەی جەستە پێک دەھێنێت ساڵی ١٩٨٢. زیاتر وەک موسافیرێک دەژی و چەندین گەشتی ئەدەبیی کردووە کە دیارترینیان گەشتەکانی ئەورووپا و ئاسیا و باکوور و باشووری ئەمریکا و ئافریقا بوون. لە شیعرەکانی ئەودا دیدێکی تەنزئامێزانە دەبینین بۆ ژیانی مرۆڤی مۆدێرن و دەوروبەرەکەی. کارەکانی بۆ چەندین زمانی جیھانی وەرگێڕدراون. تا ئێستا ٦ دەفتەرەشیعر و ٣ کۆمەڵەچیرۆکی بە چاپ گەیاندوون. خاوەنی چەندین خەڵاتی وێژەیییە. ئێستا لە کۆپنھاگن- پایتەخەتی دانیمارک، لەگەڵ ھاوسەرە پیانۆژەنەکەیدا «کرسیتینا بیورکی» ژیان بەسەر دەبات. کتێبی شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە[١] بەرھەمی وەرگێڕاوی کوردیی ئەم شاعیرەیە کە ئالان پەری کوردویە بە کوردی لە ساڵی ٢٠١٦.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە". Archived from the original on 5ی Januaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.