نۆسترادامۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میشێل دێ نۆسترادامۆس

لەدایکبوون١٥٠٣
مەرگ١٥٦٦
پیشەدەرمانساز، نووسەر، وەرگێڕ، راوێژکارى گەردوونى


نۆسترادامۆس (Michel de Nostredame)، لە ١٤ ی کانوونی یەکەمی ١٥٠٣ ی زاینیی لەدایکبووە، نۆسترادامۆس، ناوی لاتینی پزیشک و ئەستێرەناسی فەرەنسییە. ھەستاوە بە دانانی پەڕتووکێک بەناوی پێشنبینییەکان/ Les Propheties، کە گرنگترین رووداوەکان لەخۆ دەگرێت کە روودەدەن لەسەردەمی ئەوە بۆ کۆتایی جیھان، کە ئەو پێی وابوو کۆتایی جیھان ساڵی ٣٧٩٧ی زاینییە، نۆسترادامۆس، رووداوەکانی بەشێوەی چوارینە دەنووسیەوە کە تێگەیشتنیان زۆر گرانبوو/گرانە، بۆیە زۆرێک لە زانانیان و کەسانی خولیای پێشبنییەکان، ھەستاون بە لێکدانەوەی پێشبینییەکان، بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ ئەو کەسە دیاریکراوانەی کە نۆسترادامۆس لە پەڕتووکەکەیدا ناوی ھێناون.

ناوبانگی لەوکاتەوە پەیدا بوو کە پەڕتووکی "پێشبینییەکان کە بەپێشبینییەکانی نۆسترادامۆس ناسراون Les Propheties " نووسی، کە وای کرد بەگشتی خەڵک ھەمووی روویتێبکات. شاژنی فەرەنسا کاترین دی مێتچی/ Catherine de Medci داوای لێکرد کە نەخشەکراوێکی داڕێژراوی بۆ بکێشێت، تا شوێنی مێردەکەی و مناڵەکانی لەھەرکاتێکدا بێت و لەھەرشوێنێک بێت، بزانێت.

پێشبینییەکانی نۆسترادامۆس زۆرن، تیایاندایە ھاتوونەتەدی و ھەشیانە نەھاتوونەتە دی بەھۆی ئەوەی نۆسترادامۆس بۆخۆی ھەڵەی تیادا کردوون وەکو ئەو پێشبینییەی کە لەڕۆژی مردنیدا روودەدات کە گوایە ئەو دووکەسەی دەینێژن یەکێکیان لەھەمان رۆژدا دەمرێت و ئەوی دیکە شێت دەبێت. ھەروەھا لە پێشبینییەکانی تری، پێشبینی مردنی شاژن دینا و مردنی دایک تیریسا، ھەروەھا پێشبینی رووداوی ١١ی ئەیلول و جەنگەکانی ناوچەی کەنداوی فارس کە ناودەبرێت بە عێراق.

بنچەی[دەستکاری]

میشێل دی نوسترام ( میشێل نۆتردامی Michel de Nostredame) کە ناوەکەی زۆرتر بە شێوە لاتینییەکەی ناسراوترە –نۆسترادامۆس- لە پاش نیوەڕۆی چواردەھەم رۆژی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٥٠٣، بەپێی رۆژمێری کۆن لە سان ریمی دی پرۆڤێنس/ St.Remy de province لەدایکبووە لە خوارووی فەرەنسا، خێزانەکەشی بەشێک نەبوە لە زنجیرەی پزیشکە جوولەکە ئیتاڵییەناسراوەکان. لەساڵی ١٤٩٥ ی زاینیی دا، خێزانەکەی پاشگەزبوونەوە لە ئایینی جولەکە و چوونە سەر بڕوای کاسۆلۆکی،لەساڵی ١٥١٢ دا وەک ئەندامێکی لە نێو مەسیحییەکانداخۆیان راگەیاند، لەوکاتەدا نۆسترادامۆس ٨ ساڵ بووە.