نوێژی ھەینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوێگرتنی خەڵکی بۆ وتاری ھەینی لە مالیزیا، ئەو وتارەی لەلایەن وتارخوێنی مزگەوتەوە پێش نوێژی ھەینی دەخوێندرێت.

نوێژی هەینی یان نوێژی جومعە (عەرەبی: صلاة الجمعة) نوێژێکی موسڵمانانە، کە ھەموو ھەینییان لەجێی نوێژی نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت بە شێوەی کۆمەڵ لە مزگەوتەکان. ئەم نوێژە دوو ڕکاتە و لەدوای تەواوبوونی وتاری ھەینی ئەنجام دەدرێت. کردنی ئەم نوێژە پێویستە لەسەر ھەر موسڵمانێکی نێری پێگەیشتوو.[١]

لە قورئان[دەستکاری]

ئەم نوێژە لە قورئان ئاماژەی بۆ کراوە:

«ئەی ئەوانەی باوڕتان ھێناوە کاتێ کە بانگ درا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا، ئێوە بە پەلە بچن بەدەم یادی خواوە و واز لە کڕین و فرۆشتن بھێنن، چونکە ئەو کارەتان چاکترە بۆتان ئەگەر بزانن و تێبگەن.»
سوورەتی جومعە (٦٢) - ئایەتی ٩یەم.[٢]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]