ناپرۆکسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناپرۆکسین (ناوە بازرگانیەکانی: Aleve, Naprosyn یان زۆڕی تر) دەرمانێکی ناستیرۆدە و بێ ھۆش کەرنیە(NSAID)،بۆکەمکردنەوەی ئازار و ھەوکردن بەکاردێت،لە ترشی پڕۆپۆنیک دروست دەکرێت،(لەپۆلی ئایبۆپڕۆفین)کە ئازارکەم دەکاتەوە لەگەڵ ھەوکردن و کەمکردنەوەی وەرەم،ھەروەک خوێی ئاساییە (سۆدیۆم)

دەرمانێکی زۆر بەسود و کاریگەرە بۆ ئازار و ھەوکردنی جومگەکان،کەسانی توش بوو بە لاوازی دڵ و ڕەگ پشتی و خوێن بۆماوەیەکی درێژ بەکاری دێنن،دەرمانێکی گونجاوە بۆ سەرگەدە ئەمەش لەچاو ئایبۆپرۆفین باشترە،وە ھەمان کاری ئیندۆمیتاسین دەکات بەڵام بەبێ پەیداکردنی مەترسی بۆسەرگەدە،

بەرکارھێنانی پزیشکی[دەستکاری]

ناپرۆکسین بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار وە ھەوکردن وە چارەسەرکردنی ژانی نیوەی سەر،بۆ ئەوکەسانەی توشی ھەوکردنی جومگەکان بوون بەتایبەت بۆ توشبوانی ڕەگ پشتی و گڵاوپێستی جومگەکان و ھەوکردنی بڕبڕەکانی پشت و ھەوکردنی گورچیلەکان و زۆڕ بواری تری نەخۆشی.

دیاریکردن[دەستکاری]

ناپرۆکسین بەکاردێت بۆ ھەموو جۆرەکانی ھەوکردن و جومگەکان بەتایبەت ئەو نەخۆشانەی گەدەیەکی باشیان نیە.

کاریگەریە خراپ و باشەکانی[دەستکاری]

ھەموو ھێورکەرەوەکان بەتایبەت ئەوانەی لەپۆلی COX-2 دان مەترسیدان و ڕووداوی نەخوازراوی جۆڕبەجۆڕیان لێ بەرھەم ھاتوە،وەک بەستن و ڕاگرتنی ماسولکەکانی دڵ و مێشک،بەڵام ناپرۆکسین مەترسی کەمتری لێ دەکرێت،پێویستە ئەوکەسانەی کە مەترسی ھەبونی نەخۆشیەکانی دڵیان ھەیە بەبێ ڕەچاوی پزیشک ئەم دەرمانە بەکارنەھێنن،جگە لەمە ناپرۆکسین لەپۆلی دەرمانە ھێورکەرەوەکاندایە کە مەترسی ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکرێت،بەڵام لەھەموو ھێورکەرەوەکانی تر باشترەو مەترسی کەمترە بە ڕێژەی٪٥٠.

چۆنیەتی بەکارھێنانی[دەستکاری]

ناپرۆكسين ھەروەک ھەموو دەرمانەکانی COX-1 و COX-2 و ئەنزیمەکان بەکاردێت.

زانیاری ئاوێتەکە[دەستکاری]

ناپرۆكسين لەخێزانی ترشەکانی  2-arylpropionic (profen) بۆ ھێورکردنەوە. ترشێکی بێ کۆتە و پشودەرە،لە زەردێنەی ھێلکە و ئاو و ڕونە ھەرسکراوەکان و ناھەرسکراوەکانی تێدایە،لە پلەی گەرمی ١٥٢ -١٥٥ دەکوڵێت.

پێکھاتە[دەستکاری]

ناپرۆكسين پێکھاتەیەکە بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێکھاتەی کیمیایی ناپرۆکسین

ناوە بازرگانیەکانی و کڕینی[دەستکاری]

ناپرۆكسين لەژێر گەلێک ناوی جۆڕبەجۆر لە دەرمانخانەکان بەدەست دەکەوێت وەک : Aleve, Accord, Anaprox, Antalgin, Apranax, Feminax Ultra, Flanax, Inza, Midol Extended Relief, Nalgesin, Naposin, Naprelan, Naprogesic, Naprosyn, Narocin, Pronaxen, Proxen, Soproxen, Synflex, MotriMax, and Xenobid.  Vimovo.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی