بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناوی ڕۆژەکانی ھەفتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی ڕۆژەکانی ھەفتە لە زۆر زماندا لە ناوی ھەسارە کلاسیکەکان لە ئەستێرەناسیی ھێلینیستیدا وەرگیراون کە لە بەرامبەردا بە ناوی خوداوەندە ھاوچەرخەکانەوە ناویان لێنراوە. ئەم شێوەی ناودانانەوە، سیستەمێکی کۆنە کە لەلایەن سۆمەرییەکانەوە ناسێندرایە و دواتر لەلایەن بابلییەکانەوە وەرگیراوە و ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم سیستەمەکەی لە سەردەمی کۆتاییەکانی سەردەمی کۆن لێ وەرگرتووە.[١] لە ھەندێک زمانی دیکەدا ڕۆژەکان بە ناوی خوداوەندە ھاوتاکان لە کولتوری ناوچەکەدا ناونراون، کە ئەوانەش یان لە یەکشەممە و یان لە دووشەممەوە دەست پێدەکات. ھەفتەی حەوت ڕۆژە لە سەرەتای ئایینی مەسیحیدا لە ساڵژمێریی عیبری وەرگیرا، و وردە وردە جێگەی ھەشتە (یان بە لاتین: ئینتەرنوندینۆم internundinum)ی ڕۆمانی گرتەوە.

یەکشەممە وەک یەکەم ڕۆژی ھەفتەکە مایەوە و بە ڕۆژی خوداوەندی خۆر سۆل ئینڤیکتوس و ڕۆژی پەروەردگار دادەنرا؛ لە کاتێکدا شاباتی جولەکەکان بە ڕۆژی حەوتەم مایەوە. ئیمپراتۆر کۆنستانتین لە ساڵی ٣٢١ی زایینی ھەفتەی حەوت ڕۆژی بۆ بەکارھێنانی فەرمی پەسەند کرد و ڕۆژی خۆر (بە لاتین: dies Solis، بە ئینگلیزی: Sunday) کردە پشوویەکی یاسایی.[٢]

لە ستانداردی نێودەوڵەتیی ئیزۆ ٨٦٠١ دا دووشەممە وەک یەکەم ڕۆژی ھەفتە ئەژمار کراوە، بەڵام لە زۆرێک لە وڵاتان وەک دووەم ڕۆژی ھەفتە ئەژمار دەکرێت.

لە چاندی کوردی[دەستکاری]

لە ئایینی یارسان[دەستکاری]

لە ئایینی یارسان ھەر یەک لە ڕۆژەکانی ھەفتە بە ناوی یەکێک لە ھەفتوانە ئەژمار دەکرێن.

ژمارە ڕۆژی ھەفتە کەسایەتیی ھەفتوانە
١ شەممە سەید بڵەفا
٢ یەکشەممە سەید ئەحمەدی میر
٣ دووشەممە سەید مستەفا
٤ سێشەممە سەید شابدین
٥ چوارشەممە سەید باوەیسی
٦ پێنجشەممە سەید حەبیبشا
٧ ھەینی سەید موحەممەدی گەورەسوار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "What is the First Day of the Week?".
  2. ^ Schaff, Philip (1884). History of the Christian Church Vol. III. Edinburgh: T&T Clark. p. 380. Retrieved 15 March 2019.