بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نانا کۆماتسۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نانا کۆماتسۆ

小松菜奈
کۆماتسۆ لە یەکەم نمایشی فیلمی بێدەنگی
لەدایکبوون (١٩٩٦-٠٢-١٦) ١٦ی شوباتی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٨ ساڵ)
پیشەئەکتەر، مۆدێل
چالاکبوون٢٠٠٨–ئێستا
وەکیلستاردەست پرۆمۆشن
ھاوسەرماساکی سودا(٢٠٢١)

نانا کۆماتسۆ (بە ئینگلیزی: Nana Komatsu، ژاپۆنی: 小松 菜奈)، ئەکتەر و مۆدێلێکی ژاپۆنییە. زیاتر بە ڕۆڵەکانی لە فیلمی جیھانی کاناکۆ، کۆرپە لەناوچوونەکان، شەیتانە ڕەشەکە و شازادە سپیەکە، سبەی من و دوێنێی تۆ ناسراوە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

کۆماتسۆ لە شاری تۆکیۆی ژاپۆن لەدایکبووە.[١] لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ژاپۆنی ماساکی سودا کردووە، لە سێ فیلمدا بەھاوبەشی بەشدارییان کردووە: کۆرپە لەناوچووەکان، خنکاندنی تەوەرەکانی خۆشەویستی، تابلۆی خۆشەویستیمان.[٢]

یەکەم کاری وەکو ئەکتەر لە فیلمی جیھانی کاناکۆ ئەنجامدا سەرکەوتنێکی باشی مسۆگەرکرد و چەندین خەڵاتی ئەکتەری (کەسی) بەدەستھێنا لەوانە خەڵاتی ئەکادیمیای ژاپۆن، لە ساڵی ٢٠١٥ گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ستارداست پرۆمۆشن بەست وەک بریکار و سەرپشک لە کارە بازرگانییەکانی،[٣] لە ساڵی ٢٠١٦ ڕۆڵێکی بچووکی لە فیلمی بێدەنگی مارتین سکۆرسێز بەرجەستە کرد.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Inc, Natasha. "菅田将暉と小松菜奈が結婚「出会った頃から変わらず私達は、戦友であり、心の支え」(コメントあり)". 映画ナタリー (بە ژاپۆنی). Retrieved 2022-08-27.
  2. ^ Threads - Our Tapestry of Love | Japan | Movie | Watch with English Subtitles & More ✔️ (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-08-27
  3. ^ "小松菜奈". スターダストプロモーション. 2022-07-31. Retrieved 2022-08-27.
  4. ^ Bull, Brett; Bull, Brett (2016-05-13). "Nana Komatsu Making Herself Seen in Martin Scorsese's 'Silence'". Variety (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-27.

https://natalie.mu/eiga/news/453635 https://www.viki.com/movies/38490c-threads-our-tapestry-of-love https://www.stardust.co.jp/talent/section3/komatsunana/ https://variety.com/2016/film/news/nana-komatsu-martin-scorsese-silence-1201771412/