نازک مەلائیکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نازک مەلائیکە
لەدایکبوون (١٩٢٣-08-٢٣) ٢٣ی ئابی ١٩٢٣
بەغدا، ئێراق
مردن٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٧(٢٠٠٧-٠٦-٢٠) (٨٣ ساڵ ژیاوە)
میسر
نەتەوەئێراقی

نازک سادق مەلائیکە شاعیرێکی عێراقیە و لە ٢٣ی ئابی ساڵی ١٩٢٣ لەکەشت وبارێکی ڕۆشنبیریدا لەدایک بووە و لەساڵی ١٩٤٤ لە دار لموعەلیمینی باڵا تەخەروجی کردووە و پاشان چۆتە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان و لەساڵی ١٩٤٩ بەشی مۆسیقای تەواوکردووە و لەساڵی ١٩٥٩ لە زانکۆی ویسکۆنسن مادیسۆن لەئەمریکا بڕوانامەی ماجستێری لەوێژەدا وەرگرتووە و بۆتە مامۆستا لە زانکۆی بەغدا و بەسرا و کوەێت. شاعیری عیراقی نازک مەلائیکە یەکەم کەس بووە لەساڵی ١٩٤٧ شیعری حوڕی نوسیوە و قەسیدەی کۆلێرای بەیەکەم شیعری ئەدەبی دەژمێردرێت لە وێژەی عەرەبیدا و ئەو سەردەمەی کە دەستی کردووە بە شیعر نووسین زۆر لە سەردەمی شاعیران بەدر شاکر سەیاب و شازل تاقە و عبد وەھاب بەیاتیەوە نزیکبوە و ھەر چواریان بەپێشەوایانی نووسینی شیعری حوڕ لەعێراقدا دەژمێردرێن. نازک مەلائیکە لەشاری بەغدا لەنێو خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر پەروەردە بووە و دایکی نازک مەلائیکە بەناوی دایکی نەزاری مەلائیکەوە لەڕۆژنامە وگۆڤارە عێراقیەکان شیعری بڵاوکردۆتەوە و باوکیشی کە بە سادق مەلائیکە ناسراوبووە چەند نووسراوێکی لەپاش بەجێمابووە گرنگترینیان فەرھەنگی ئینسایکۆلبیدیای خەڵکی کە لە ٢٠ بەرگدا نوسرابۆوە و باوکیشی نازناوی ناکی بۆ ھەڵبژاردبوو بەخۆشی ناوی شۆڕشگێڕی سوریەوە نازک عابید کە شۆڕشێکی سوری دژ بە داگیرکارە فەرەنسیەکان بەرپاکردبوو. نازک مەلائیکە زمانی عەرەبی خوێندووە و ساڵی ١٩٤٤ تەخەڕوجی کردووە و پاشان مۆسیقای خوێندووە و دواتر زمانەکانی لاتینی و ئینگلیزی و فەرەنسی لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا خوێندووە و ماوەی ساڵێک لەبەیروت ژیاوە و ساڵی ١٩٩٠ لەدوای ھەڵگیرسانی جەنگی کەنداوی یەکەم ڕۆشتووە بۆ قاھیرە. شاعیری عێراقی نازک مەلائیکە ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی بابتینی بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٩٩ یش دەزگای ئۆپرای میسری ئاھەنگێگیان بۆ گێڕا و خەڵاتیان کرد بەبۆنەی تێپەڕبوونی نیو سەدە بەسەر سەرھەڵدانی شیعری حوڕ لەنیشتیمانی عەرەبیدا کە دەستپێکی سەرھەڵدانەکەی لەوەوە دەستی پێکردووە. شاعیری عێراقی نازک مەلائیکە لەساڵی ١٩٩٠ لەقاھیرە ژیاوە و بەھۆی نەخۆشیەوە لە ٢٠ ی یۆنیۆی ساڵی ٢٠٠٧ و لەتەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لەقەبرسانێکی تایبەت بەخێزانەکەیان لە خۆرئاوای قاھیرە نێژراوە.