مەھا مونیف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەھا مونیف، لە ساڵی ٢٠١٤ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنان.

مەھا عەبدولڵا مونیف (لەدایکبووی ١٩٦٠) چالاکوان، پزیشک و بەڕێوبەری جێبەجێکاری پڕۆگرامی سەلامەتی خێزانی نەتەوەییە (NFSP) لە سعودیە. مەھا پسپۆڕە لە پزیشکی منداڵان و تەشەنا. مەھا چالاکییەکانی لەبارەی توندوتیژی خێزانی و ئازاردانی منداڵانە.[١] لە ئازاری ٢٠١٤، بەھۆی چالاکییەکانیەوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢][٣]

ژیان[دەستکاری]

مەھا لە ساڵی ١٩٦٠ لە سعویە لەدایکبوو. لە ھەمان ئەو ساڵەدا چووە قوتابخانە، کاتێک کە وڵاتەکە ڕێگای بە کچاندا بخوێنن. ھەر لە سعودیە قوتابخانە و زانکۆی تەواوکرد، بەڵا شارەزایی وایلێکرد بۆ دە ساڵ کاربکات لە ئەمریکا. لە سعودیە زانیارییەکان فێربوو بەڵام لە ئەمریکا فێری چۆنییەتی کارکردن بوو لەکاتی درووستبوونی قەیرانەکان.[٣] لە ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣، وەک ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی شوورای سعودیە کاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣، ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە یاسایەکی دەرکرد بۆ پاراستنی ژنان لە تووندووتیژی خێزانی. مەھا مونیف لەگەڵ ڕێکخراوەکەی واتە پڕۆگرامی سەلامەتی خێزانی نەتەوەیی ڕۆڵیان ھەبوو لەدانانی یاساکە و بەتاواندانی تووندووتیژی خێزانی.[٤]

لە ساڵی ٢٠١٤، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا بەھۆی چالاکییەکانیەوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا بەڵام لەبەر ئامادەنەبوون ئەوا لە نیسانی ٢٠١٤، لەکاتی سەردانیکردنی بۆ سعودیە ئەوا باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا خەڵاتەکەی پێدا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "2014 International Women of Courage Award Winners". State.gov. 2014-03-03. Retrieved 2014-04-10.
  2. ^ Saudi wins International Women of Courage Award، ماڵپەڕی عەرەبییە نیوز، نوێکراوەتەوە لە 16 March 2014.
  3. ^ ئ ا Saudi receives International Women of Courage Award، ماڵپەڕی ئەل مۆنیتەر، لە ڕۆژی April 22, 2014 بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ Joe Stork (2013-09-03). "Saudi Arabia: New Law to Criminalize Domestic Abuse". Human Rights Watch. Retrieved 2014-04-10.