مەکینەی گەرمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ھێڵکاری مەکینەی گەرمی

لە داینەمیکە گەرمی و ئەندازیاری دا، مەکینەی گەرمی (بە ئینگلیزی: Heat engine) کە گەرمی یاخود وزەی گەرمی و وزەی کیمیایی دەگۆڕێ بۆ وزەی میکانیکی، کە دواتر دەتوانرێ بۆ کاری میکانیکی بەکاربھێندرێت. مەکینەکە ئەمە ئەنجام دەدات بە ھێنانی مادەیەکی کارا لە دۆخێکی پلەی گەرمی بەرزتر بۆ دۆخێکی پلەی گەرمی نزمتر. سەرچاوەیەکی گەرمی وزەی گەرمی دروست دەکات کە مادە کاراکە دەھێنێتە دۆخی پلەی گەرمی بەرز. مادە کاراکە لە نێو لاشەی کارکردووی مەکینەکە ئیش دروست دەکات لەکاتی گواستنەوەی گەرمی بۆ کەرەستە سارترەکە ھەتاوەکو دەگاتە دۆخێکی پلەی گەرمی نزمتر. لە ماوەی ئەم پرۆسەیەدا ھەندێک لە وزە گەرمیەکە گۆڕدراوە بۆ ئیش بەھۆی سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندیەکانی مادەکاراکە. بەدرێژایی ئەم پرۆسەیە٫ گەرمیەکی زۆر لە دەست چووە بۆ دەوروبەر و کە ناتوانرێ بگۆڕدرێ بە ئیش.[١]

بە گشتی مەکینەیەک وزە دەگۆڕێ بۆ ئیشی میکانیکی. مەکینەکانی گەرمی خۆیان لە جۆرەکانی تری مەکینە جیادەکەنەوە بەھۆی ئەوڕاستیەی کە چوستیان سنووردارە بە بیردۆزی کاڕنۆت(Carnot's theorem). لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سنووردارکردنی چوستیە دەتوانێ ببێت بە کەموکوڕییەک، یەکێک لە سوودەکانی مەکینەی گەرمی زۆربەی شێوەکانی گەرمی دەتوانرێ زۆر بە ئاسانی بگۆڕدرێت بە گەرمی بەھۆی چەندین پڕۆسەوە وەکو کارلێکی گەرمی دەر (ھەروەک سووتان)، مژینی ڕووناکی یان تەنۆلکەی پڕ لە وزە، لێکخشاندن، پەرشبوون، وە بەرگری. لەوکاتەوەی سەرچاوەی گەرمیەکە وزەی گەرمی دەبەخشێ بە مەکینەکە دەتوانرێ توانای بدرێتێت بەھۆی نزیکەی ھەرجۆرێک لە وزە، مەکینەکانی گەرمی زۆر فرەکردارن و مەودایەکی فراوانی گونجاونیان ھەیە.[ژێدەر پێویستە]

مەکینەکانی گەرمی بەزۆری تێکەڵ دەکرێن لەگەڵ خولەکان کە ھەوڵدەدەن جێبەجێی بکەن. بەشێوەیەکی ئاسایی، زاراوەی «مەکینە» بەکاردێت بۆ ئامێرێکی فیزیایی وە «خول» بۆ نموونەکە.[ژێدەر پێویستە]

ھەڵسەنگاندن[دەستکاری]

لە داینەمیکی گەرمیدا، مەکینەکانی گەرمی بە. ۆری نموونەکراون بە بەکارھێنانی نموونەیەکی ستانداردی میکانیکی ھەروەک خولی ئۆتۆ (Otto cycle). نموونە بیردۆزییەکە دەتوانرێ پاڵفتە و زیادبکرێت بە داتا ڕاستیەکانی مەکینەیەکی ئیش پێکراوەوە، بە بەکارھێنانی ئامێران وەک ھێڵکاری ڕێبەر.[ژێدەر پێویستە]

نموونەی مەکینەی گەرمی[دەستکاری]

گرنگە تێبینی بکەی کە ھەرچەندە ھەندێک شوێنی ئاسایی سوتانیان ھەیە (ناوەکی و دەرەکی), دەتوانرێ لەگەڵ ئەوانیتر بخرێتەگەر. بۆ نموونە، (جۆن ئێریکسن: John Ericsson) مەکینەیەکی گەرمی جۆری دەرەکی گەشەپێدا لەسەر خولێک کاریدەکرد کە زۆر بە مەکینەی خولی دیزڵ (Diesel cycle) دەچوو.[ژێدەر پێویستە]

نموونەکانی ڕۆژانە[دەستکاری]

نموونەکانی ڕۆژانەی مەکینەی گەرمی کە بنکەی بەرھەمھەنانی کارەبا بە گەرمی، مەکینەی سوتانی ناوەکی، وە بزوێنەری ھەڵمی دەگرێتەوە. ھەممو ئەم جۆری مەکینەی گەرمیانە توانایان دەدرێتێ بەھۆی فراوان بوونی گازە گەرمکراوەکان.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Heat engine»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.